بەلاغى دامزراندنى رێكخستنەكانى جەماوەرى كوردستان

Saturday, 29/01/2011, 12:00

3084 بینراوە


راپه‌ڕین موژدە...موژدە...موژدە
ئەى جەماوەرى كوردستان

دواى ئەوەى كە هیواو ئاواتێكى روناك دروست بوو بۆ زەمینە خۆشكردن بۆ راپەرینێكى سەرتاسەرى لە كوردستان.هەروەها بۆ نەهێشتنى هەرچى گەندەڵچى و دزو تاوانباران كە یارى بە چارەنووسى گەلەكەمان دەكەن بە هەوەستى خۆیان كرین و فرۆشتن بە گەلەكەمان دەكەن بەلێ ئەمرۆ هاوكات لەگەل وەرگرتنى هەڵوێستى بزوتنەوەى گۆران كە پشتگیرى لێ دەكەین و داواكانى زۆر بەرز دەنرخێنین و هاوكات لەگەل سەركەوتنى شۆرشى تونس ومیسر ئەمرۆ گشت ئامادەكاریەكانى بەرپاكردنى شۆرش لە هەرێمى كوردستان لە دژى هەردوو دەستەلاتى خوێنمژى پارتى و یەكێتى... موژدە بێت لێتان ئەى جەماوەرى كوردستان...موژدە بێت ئەى مامۆستایان،قوتابیان،ئەندازیاران،هەموو رێكخراوە مەدەنیەكان،كسبكاران،پزیشك و فەرمانبەران و نانبراوان،كەس وكارى شەهیدانى سەربەرز و ئەنفالكراوەكان.

موژدە بێت ئەى هێزى پێشمەركەى خەباتگیرى كوردستان
موژدەبێت ئەى هێزەكانى ئاسایش و هێزەكانى ناوخۆ
بەلێ موژدەى ئامادەكردنى نەخشەى راپەرینى جەمكاوەر بە سەركەوتوانە تەواو كرا وەك ئەم رێكخستنەى خوارەوە ئامادەكراوە

یەكەم/دروست كردنى سەركردایەتى راپەرینى جەماوەر كە لە دوو باڵى سەرەكى پێكهاتوە وەك:

بالى رامیارى
بالى سەربازى

دووەم/گشت رێكخستنەكان بەسەر ئەم بنكانە دابەشكراون بەم شێوەیەى خوارەوە:
بنكەى راپەرینى جەماوەرى دهۆك...پێكهاتووە لەم رێكخستنانەى خوارەوە
رێكخستنى جەماوەرى زاخۆ
رێكخستنى جەماوەرى دهۆك
رێكخستنى جەماوەرى ئاكرى
رێكخستنى جەماوەرى بەردەرەش
رێكخستنى جەماوەرى شێخان
رێكخستنى جەماوەرى شنگال
رێكخستنى جەماوەرى سێمێل
رێكخستنى جەماوەرى ئامێدى
رێكخستنى جەماوەرى شیلادزە
رێكخستنى جەماوەرى بەروارى

بنكەى راپەرینى جەماوەرى هەولێر ...پێكهاتووە لەم رێكخستنانەى خوارەوە:

رێكخستنى جەماوەرى هەولێر
رێكخستنى جەماوەرى ێلاح الدین
رێكخستنى جەماوەرى شقلاوە
رێكخستنى جەماوەرى حەریر
رێكخستنى جەماوەرى خەلیفان
رێكخستنى جەماوەرى كۆیە
رێكخستنى جەماوەرى تەق تەق
رێكخستنى جەماوەرى قوشتەپە و شەمامك
رێكخستنى جەماوەرى كەورگۆسك و سێبیران
رێكخستنى جەماوەرى خەبات
رێكخستنى جەماوەرى بەحركە وجەژنیكان
رێكخستنى جەماوەرى پیرزین وشاوەیس
رێكخستنى جەماوەرى بەستۆرە
رێكخستنى جەماوەرى كەسنەزان
رێكخستنى جەماوەرى بەنسلاوە
رێكخستنى جەماوەرى دارەتو
رێكخستنى جەماوەرى پیرداود
رێكخستنى جەماوەرى بێستانە
رێكخستنى جەماوەرى مەخمور و دیبەگە

بنكەى راپەرینى جەماوەرى سۆران ...پێكهاتووە لەم رێكخستنانەى خوارەوە:
رێكخستنى جەماوەرى سۆران
رێكخستنى جەماوەرى مێرگەسور
رێكخستنى جەماوەرى بارزان و بلى
رێكخستنى جەماوەرى چۆمان
رێكخستنى جەماوەرى گەلالە
رێكخستنى جەماوەرى حاجى ئۆمەران
رێكخستنى جەماوەرى رەواندوز

بنكەى راپەرینى جەماوەرى پشدەر ...پێكهاتووە لەم رێكخستنانەى خوارەوە:
رێكخستنى جەماوەرى رانیە
رێكخستنى جەماوەرى قەلادزە
رێكخستنى جەماوەرى چوارقورنە
رێكخستنى جەماوەرى دۆكان و دۆڵى خەلەكان

بنكەى راپەرینى جەماوەرى سلێمانى ...پێكهاتووە لەم رێكخستنانەى خوارەوە:
رێكخستنى جەماوەرى سلێمانى
رێكخستنى جەماوەرى پیرەمەگرون وبازیان
رێكخستنى جەماوەرى حەربەت
رێكخستنى جەماوەرى مامە یارە
رێكخستنى جەماوەرى سەید سادق
رێكخستنى جەماوەرى پێنجوین
رێكخستنى جەماوەرى چواتا
رێكخستنى جەماوەرى هەلبجەى شەهید

بنكەى راپەرینى جەماوەرى كەركوك و گرمیان ...پێكهاتووە لەم رێكخستنانەى خوارەوە:
رێكخستنى جەماوەرى كەركوك
رێكخستنى جەماوەرى پردێ
رێكخستنى جەماوەرى چەمچەمال
رێكخستنى جەماوەرى سمود
رێكخستنى جەماوەرى دوزبس
رێكخستنى جەماوەرى كەلار
رێكخستنى جەماوەرى كفرى
رێكخستنى جەماوەرى خانەقین
رێكخستنى جەماوەرى شۆرش
رێكخستنى جەماوەرى خانەقا
رێكخستنى جەماوەرى شێروان

جەماوەرى سەربەرزى كوردستان ،ئەمە رێكخستنەكانى راپەرینە لە كاتى خۆید ئەم دینەمۆ رێكخستنانە بە چاوى خۆتان دەیانبینن كەچى ئیستا لەبەر بارى ئەمنى سەركەوتنى راپەرین ناكرێت ناوى بەرپرسەكانى رێكخستنەكانتان بۆ ئاشكرا بكەین هەروەها بەشى زۆرى بەرپرسەكان پێكهاتوە لە ئفسەرى هێزەكانى پێشمەرگەوئاسایش و زێرەڤانى كە ئەمانە لەگەل جەماوەرى كوردستان دان لە نزیكترین كاتدا بۆتان ئاشكرا دەبیت كە سەركردایەتى راپەرین پێكهاتوە لە خەلكى خاوێن وكورد پەروەر و دلسۆز

لێرەدا بە باشى دەزانین كە بۆتان رۆن بكەینەوە رێكخیتنەكان هەر هەموویان سەر بە بنكەكانن و ناوى هەندێ شوێن ئەگەر نەهاتووە وەكو دێهات و گوند ئەوا ماناى ئەوەیە كە سەر بە نزیكترین رێكخستنى جەماوەرى ناوچەكەیانن

ئەى هێزى پێشمەرگەى كوردستان

ئەى هێزەكانى ناوەخۆ و ئاسایشى چاونەترس

. شۆرش و راپەرین بە رێوەیە زۆر نزیكە هەرگیز نەكەن دواى فەرمانى تاوانباران بكەون چونكە ئەوان بە هەموو شێوەیەك كاتێك بەرگرى دەكەن بۆ ئەوەیتیان بەرگرى لە پارەو كۆمپانیاو بەرژەوەندیكانیان دەكەن،جا ئاگادارتان دەكەینەوە كە بەهیچ شێوەیەك نەكەن لولە تفەنگەكانتان دوكەلى تاوانى لێ بێت بەرامبەر بەلكو لولوكانتان با گول ببارێنێت بۆ جەماوەرى راپەریو جەماوەریش نێو چەوانتان ماچ دەكات و دەتانكەن بە دەستێكى پۆلا بۆ گەل ونیشتیمان

ئەى لایەن وپارتە سیاسیەكان.. ئێوەش كە خەبات دەكەن بۆ كوردستان بیسەلمێنن بۆ كۆمەلانى كوردستان دوو رێگاتان لە پێشە ئەگەر بێ دەنگ بن دەكات ئێوەش تەنها بەرژەوەندى خۆتان گەرەكە دوایى جەماوەر چاوكراوەیە باش هەموو لایەنێك دەناسێت بۆیە بێگومان رێگاى دووەمى بەر دەمتان هەلوێست وەرگرتنە لەبەر بەرژەوەندى جەماوەرى رق ئەستورى راپەریو بۆیە وازهێنان لە ترس وبازرگانى ماناى بێ هەلوێستى دەگەینێت

بژى كوردستان

بژى كورد

بژى راپەرین و جەماوەر

بنكەى گشتى رێكخستنەكانى راپەرینى جەماوەر

كوردستان

29-1-2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە