ئەمیری حەسەنپوور، ختووکەی رەگی عەشایەری دەدات!

Saturday, 17/04/2010, 12:00

1997 بینراوە


ئەمیری حەسەنپور، گۆڤاری مەتین کە لەدەڤەری بادینان دەردەچێت، چاوپێکەوتنێکی لەژمارە ١٩٠ لاپەرە ١٢٢ - ١٣١ لەگەڵدا سازیکردووە، واهاتووە و دەڵێت:
(...کورمانجی لەزۆر بواراندا لەسۆرانی لەپێشرتر بوو..!!)

بۆمان باس ناکات ئاخر چۆن چۆنی لەپێشتر بووە، لەکاتێکدا پێی نەنووسراوە و ئاخافتنی کەمتر پێکراوە، ئەوە نییە PKK لەساڵی ١٩٨٤ بڕیاری ئاخاوتن و نووسین بەکوردی دەدات!

(...کورمانجی لەسەدەی ١٥ وە تا ئێسته قەتیسماوه و بەو بیانووه لەمافی رەسمیبوون بێبەشبکرێت...)

ئاخر دەڤەری بادینان، لەبەر ئەوەی ڕێژەی نەخوێنەواری زۆرتر تێدا بووە، بەئێستاشەوە ڕەگی عەشایەری (بەمانا ئیهانەتئامێزەکەی نا) زۆرترە، بۆیە لەسەردەمی عەرەبی عێراقیدا زمانی عەرەبیان لەشێوەزاری سۆرانی پێباشتر بوو!

(... رەسمیکردنی لەهجەیەک دەسەڵات دەدا بەئاخێوەرانی و دەسەڵات لەئاخێوەرانی لەهجەکانی دی حاشادەکات..!! سیاسەتی زاڵبوون و دژی-دێمۆکراسی دەبێته هۆی نارەزایی و لێکهەلبران..! لەهجەی سۆرانی لە لەهجەکانی دی باشتر، پێشکەوتووتر، دەوڵەمەندتر، رەسەنتر و رێکوپێکتره..!! سۆرانی لەسەرەوه دادەنێت و ئەوانی دی لەخوارەوه. ئەوەی سەرێ مافی ئاغایەتی و سەروەری هەیه و ئەوانی خوارێ دەبێت ژێردەست بن..!)

بەحسابی ئەمیری حەسەنپوور ئەوە (شوڤینیسمی سۆرانی)یە!! لەواقعیی ئێستا، گەر وردتر بڕاونرێتە موازیکی هەرێمی کوردستان هەر زۆر پێچەوانەیە، بێئاگایی ئاغای حەسەنپوور دەگەیەنێت! چوونکە دەڤەری بادینان بۆ خۆیان لەم خاڵی زمانەدا فیدڕالیان هەیە، ئەمە وێرای ئەوەی زۆربەی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بەهەردوو شێوەزارەکە پەخشیان هەیە، تەنانەت هەورامی و شێوەزارەکانی تریش بێبەش نەکراون.

(... حکوومەتی هەرێم بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم....، نایەوێت بڕیار بۆ پارچەکانی دی کوردستان بدات..کۆتایی بەنابەربەری نێوان لەهجەکان نایەت..! نابەرابەریی زمانیی و لەهجەیی بەشێکه لەنیزامی کۆمەڵایەتی که پڕه لەنابەرابەریی چینایەتی، جینسێتی، دینی، قەومی، رەگەزی و هتد.. بەڵام کۆمەڵگه و دەوڵەتی "مۆدێرن" ئێستا بەبێ زمانی ستاندارد و رەسمی ناحاوێنەوه..!)

ئەمیری حەسەنپوور،ئەو ڕاستییە دەزانێت و دەردەبڕێت، کەچی خۆ لێ هەڵە دەکات! تەناقوز - پارادۆکس لەبۆچوونەکانیدا دەبینرێت! بەڵام هەرچۆنێک بێت لەم چاوپێکەوتنەدا کەمێک ئەهوەنترە، و ئارامترە، ئەوەش رەنگدانەوەی کاریگەری ئەو ڕەخنانە بوو کە ماوەیەک لەمەوبەر لێی گیرا..
نازانرێت بۆ خۆی بەو دەردەدەبات، بۆتە کایە بەدەست باڵە ناناسیۆنالیستییەکەی کۆمەڵگای کوردییەوە لەباشووری کوردستان، یان ئەمە ناحەزییەکی ژمارەیەک لەڕۆژهەڵاتییەکانە بەهۆی ئەوەوە و لەم خاڵەوە دەریدەبڕن! ختووکەی جیاوازخوازی و لێکترازانی خەڵکی دەدات.. وەک ئەوە دەربڕینەی لێهاتووە، گەر پێم نەکرێت، تێکی دەدەم، دەبوایە بەپێچەوانەوە هاوکار و یارویاوەر بێت.. بەڵام شووکر هوشیارە مەحوی تێدەگات دنیا خەراباتە....
------------
ئەو دێڕانەی نێو کەوانەکان، فاکتی وەرگیراوە لەپەیڤەکانی ئەمیری حەسەنپوور..
تکایە بڕواننە تێکستی چاوپێکەوتنەکە:

http://www.kovarametin.com/archive/190/13.pdf


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە