جەعفەر کەریمی

https://www.facebook.com/profile.php?id=100009381381277


سوشیانتی وڵاتی رۆژ

Monday, 05.20.2013, 12:00

1156 بینراوە







ڕێگوزەری هزرو رامانی شەهیدی کوردو کوردوستان لە سەر شاباڵی مەلەکە تاوس بەرەو باوەشی کۆ ئاورینگی خواوەندی خولگەی زەوەی دەفڕێ وپەیامی پەیامهێنەرانی رزگاری خوازی وڵاتی کورد دەباتە گوێسوانی ماڵی هەموو ئەستێرەیەکی ئاسمانی وڵات .ئەو رێیە هەزاران ساڵە رێچکەدارە، نە مەلەکە تاووس ماندویە ونە کاروانی شەهید وەستاوە .
سوشیانتی وڵاتی رۆژێ بە دندوکی سور وسنگی سەوزو باڵی زەرد ئاسمان دەتەنێو قەت ئۆقرە ناگرێ ." نا " دەڵێتەوەو"نایە " دەژەنێ ،دۆڵو چیا دەبڕێو ڕستە ڕستە پەخشانی سەرکەوتن دەهٶنێتەوە و بارو بنەی سەر بە خۆیی وڵاتی ژورد لە سەر پشتی ئەسپی شێ خەزی خودای راستان رادەژەنێ ،سرودی ئەی شەهیدان وەکو رەمزی سەرکەوتن دەباتە دەرگای مەزنترین وڵات بە ناوی کوردوستان .ئەو خاکەی کە ئەحمەدی خانی لەسەر دیواری " قەڵای دمدم " وێنەیەکی هەڵکەندو بۆ هەتاهەتای مێژوو منی لە خەوی بێ خەبەری راچڵەکاند .
لەو وڵاتەی کە فارسەکان پێی دەڵێن " ئێران " لەکاتی خۆیدا لە بڵیندترین لوتکەی چیای " ئەلبورز " کەسێک بەناوی " ئاڕشی کەمانگەر " تیرێکی هاویشتووە تا سنوری نێوان ئێران و توران دیاری بکا ، پاش هاویشتنی ئەو تیرە،گٶیا لەوێ گیانی لە دەست داوە ومردووە .ئا ڕشی کەمانگەر لەو کاتەوە بۆتە ئەفسانە ،سومبول، قارەمانی نەتەوەیی بۆ ،ئازەری ،کورد ،بلوچ تورکمەن عەڕەب ،فارس و مەموو ئایین و کەمینەکانی دیکە .لەوەش بترازێ وەکی وانە دەرخواردی مناڵی کورد و .....دەدرێ لە فێرگەکاندا لە بەر دەستانە .(منیش بە ملی شکاوم بیستو پێنج ساڵ ئەو دەرسەم بە منداڵی بێ گوناحی کوردگوتەوە .).
دەڵین قسە قسە دێنێ ، ئەوە لە ئارشی کەمانگەری فارسان .ئەوئەفسانەیە چەندە وێ چووە چەندە درۆیە با مێژوو ناسان بڕیار بدەن .بەڵام مەبەستی من لە کورتە نوسینەدا ئەوەیە ،خەڵکی بیانی لە کایەک کێوێک ساز دەکەن لەسەر حیسابی زمانو خاکی کورد خۆیان وەها دەوڵەمەند کردووە ئەو سەری نا دیار .
گوتیان حەیران ساز بە ساڵ هاتی شەهید بونی " فەرزادی کەمانگەرو هاو ڕێیانیەتی " بەپەلە خۆم حازر کردو وەڕێی کەوتین ،هەم دەگریام هەم سەرئەفراز بوم کە نەتەوەکم خاوەنی دەریایەک شەهیدی قارەمانە بۆ دوا رۆژمان پێی سەر بڵیندین .پاش ماوەک گەشتینە شوێنی مەڕسیم .بۆ چەند چرکە چاوم دەتگوت کوێرەو نابینم .دەورو دەری خۆم روانی چم نەدەت ؟ وامزانی جندرمەی تورک یان پاشدار هاتون بۆیە خەڵک دەترسێ بەشدار بن .دەتگوت دێو جامەی لێیە هەموو زڕاومان تەقیوە .خاوەنی عەرزو ئاسمان ئەدی لە چوار شاری مەزنی ئەو وڵاتە تەنیا ٣٠ تا ٤٠ کەسی کورد لێیە ؟ لەوانەش نزیکەی دە کەس کامێڕا بە دەست وئاڵا بەدەست بون .
بەخۆم گوت : هەستە ڕابە ،فەرزاد کەمانگەر ،شیرین گەمانگەر،عەلی کەمانگەر ،فەرهاد کەمانگەر ،تەواوی کەماگەرەکانی وڵا تی رۆژێ .لەکوێن مێژوو نوسی کورد هەتا بنوسن" ئەو کاتەی کە بە فەرزادیان گوت : داوای لێبوردن لە خامنەیی بکەی لە دارت نادەێن؟ لە وڵامدا گوتی،داوای لە کێ بکەم ،منکوردم بۆیە لە سێدارەم دەدەن ،قەت ئەو کارەناکەم " بۆ ساڵهاتی قارەمانی گەلەکە مان ئاوا بەشدار دەبین ،بۆ شایی ولۆغان خۆ بادان شەرمانەو نۆرە بەک نادین سەرچۆپیمان لە دەست بستێنێ .
رووپەڕێکی دیکەی ئەو بارودۆخە خەتای دووژمن نییە ، خاکمان لەت کرد ،شەهیدمان لەت کرد ،کێلو بەردی شەهیدمان شکاند ،سنگی دایکی شەهیادمان هەنجن هەنجن کرد ،یەک بوین ،بوینە دوو.... دوو بوین بوینە چوارو شەش و......لە کەمپەکان هەڵتوتەکاوین کارمان بۆتە دم پان کردنەوە وێنە کێشان ،دەست لە کورسی شکاو هەڵناگرین و هیش پڕۆژەمان نییە بۆ چاەوسەری ،دەوڵەتی ئیسڕاییل ،٦٣، ساڵە دامەزراوە بە ، ٢٢، وڵاتی عەڕبی دەرەقەتی نایەن .حیزب هەیە ،٦٧ ، ساڵی تەمەنە،٦٧، وشەی کورد خوزانەی لە جانتادا نییە .
لە هەر چوا بەشی وڵات دا تەنیا چوار کەسم بۆ ببینەوە یەک پەڕتوکی بە زمانی ئاکادێمی ،زانستی سەر دەمیانە ، بە شێوەیەکی " رەخنەگەرانە " لە سەر مێژووی کورە نوسیبێ؟بۆ پێم ناڵێن ؟ کە رەخنەشت گرت سەدان تانەو تەشەرت بۆ هەڵدەبستن .دەروێشی وام پێ شک دێ نازانێ کوردی باش بنوسێ کەسی لە خۆی پێ کورد تر نییە .لە کۆتاییدا هەر ئەوندە م ماوە بیڵێم :هەر نەتەوەیەک رابوردوو نەکاتە ئەزموون بۆ دوا رۆژی ،قەت سەر ناکەوێ.
١٤/٥/ ٢٠١٣
ف/ تورکو/ جەعفەر /کەریمی