سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


لە كوردستان جەلالیەكان و پارتیەكان پیاوانیش بە پارەیكی زۆر بۆ خۆیان مارە دەبڕن !

Saturday, 06/06/2009, 12:00

2916 بینراوە


لە ماوەی ڕابردودا بەئێستاشەوە لە كوردستاندا خەڵكێكی زۆر كاتێك كچەكانیانە مارە بڕیوە لە كوڕێك، لە بەرامبەردا پارەیەكی زۆریان وەرگرتووە، وەكو چۆن حەیوانێك بفرۆشن ئاوا مامەڵەیان بە كچەكانیانەوە كردووە، هەر بۆیە لە كاتی بچوكترین كیشەی خێزانی نێوان ئەو كوڕو كچانەدا، كوڕەكان بە دڕندەترین شێوە لە هاوسەرەكانیان داوە وناشرین ترین جنێویشیان بەرامبەر بەكار دەهێنن، ئەگەر ژنەكانیان قسەیەك بكات لە بەرامبەر پیاوەكانیاندا كە بۆ چی بەوشێوە نەشرینە مامەڵەیان لە گەڵدا دەكەن، هاوسەرەكانیان بەوە وڵامیان دەدەنەوە كە ئەوانیان بە پارە كڕیووە بۆیە بۆیان هەیە لەوە خراپتریان بەرامبەر بكەن، زۆر كچ ئەو خاوەنی كچ هەیە گوێی لەوە نیە كە ئەوە كەسەی كچەی پێ دەفرۆشێت لەخۆی پیرترە، ناشرینترە ،بێعەقڵە چی و چیترە قەیدی نیە.
لەم ماوەیەدا بە بۆنەی هەڵبژاردنەكانەوە نزیك بوونەوە لەڕۆژی دەنگ دان، زۆر جار لە ناو خەڵكیدا بەر گوێمان دەكەوێت كە فڵان بەرپرسی پیاو بە پاریەكی زۆر خۆی فرۆشتووە بە جەلالیەكان و پارتیەكان، جا بۆیە ئەو شێوە خۆفرۆشتنەی هەندیەك لەبەرپرسان و نوسەران و ڕۆشنبیران و خەڵكی تر دەتوانین ناوی لێبنێن مارەبڕینی پیاوەكان بە جەلالی و پارتیەكان، بەو شیوازەی سەروە بەڵام بە عەكسی ژنانەوە ئەم جارە بۆ پیاوان، ئەم شێوە مارە بڕینە هەندێكیش لە مارە بڕینی سیخەكەی ئیرانیش دەچێت، حەتمەن ئەو پارەی كە بەو پیاوە مارەبڕاوانە دەدرێت تا دوای هەڵبژاردنەكە دەخواتەوە بەو شێوە مارەبڕینە سیخەی كە لە وڵاتی ئێراندا باوە بەتایبەت شیعە مەزهەبەكان بە كاری دێنن، بۆیە بە بڕوای من ئەو كەسانەی ویژدانی خۆیان دەفرۆشن لە بەرامبەر پارەدا هەرچ كەسێك بێت، ئەوە هیچ جیاوازیەكی نیە لە گەڵ ئەو كچانەی بە پارە خۆیان دەفرۆشن ئەو دەیانفرۆشن.
ڕێزی تایبەتیم هەیە بۆ ژنان و كچان هیوادارم ئەو نمونە بە سوكایەتی وەرنەگرن و لێكدانەوەی خراپی لەبارەوە بۆ نەكەن، چونكە ئەوە بەشێكە لە كەلتوری سەقەتی وڵاتەكەمان، بەداخەوە لە بری بنبڕكردنی ئەو نەخۆشیە كوشندە پیاوانیشی گرتووەتەوە.
[email protected]



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە