قۆناغی ژمارە سیانزە لە ئه‌شکه‌نجه‌دانی زیندانی ئاکرێ

Monday, 21/03/2011, 12:00

2904 بینراوە


قۆناغی ژمارە سیانزە لە ئەشکەنجدانی زیندانی ئاکرێ بریتیە لە دەستدرێژی سێکسی لە لایەن تیمێکی تایبەتی دەزگای پاراستنەوە ئەنجامدەدرێت
بۆ هەموو خوینەرانی بەرێزی ئەم سایتە، بریارمدا نهێنیەک ئاشکرا بکەم ، کە چەند ساڵێکە من پێوەی دەتلێمەوە.
خۆشەویستانم گەلی قارەمانی راپەریووم بە چاو و قووڕگی پڕ لە گریان ، بە گیانی کەسایەتی تێکشکاومەوە ، بە بارێکی دەروونی زۆر ئاڵۆزەوە ، بەدڵێکی پڕ لە خەم و ناسۆرەوە بریارمدا بۆتانی بگێرمەوە کە من وەکوو زیندانییەک لە ئاکرێ دەزگای پاراستنی پارتی چییان لێکردم . شەرم دەکەم هەموو گیانم دەلەرزێت دوای ئەم چەند ساڵەیش کە بۆتان بگێڕمەوە چۆن تیمی تایبەت بە دەستدرێژی سێکسی رۆژێک خۆیان کرد بە ژوورێکی نیمچە تاریکدا بۆم و یەکێکی زۆر کەتە، ده‌عباکه‌ی خۆی دەرهێناو . . . . ئینجا پەلاماری دام لە ژوورەکەدا ، نازانم چۆن دڵم نەوەستا ، ئێستایش لەوە تێنەگەیشتم ، پڕ بەدڵ حەزم دەکرد دەم و دەست بمردمایە و ئینجا بەمردوویی چی لێدەکردم ئەویش نازانم .
باوەربکەن بەچ شتێک پیرۆزە لەجیهاندا سوێندتان بۆ دەخۆم ، حەزم دەکرد دەمانچەیەکی بنایە بە تەپڵی سەرمەوە مێشکمی بتەقانمایە بەدیوارە خوێنەوییەکانی ژوورە تاریکەکەدا بەڵام لەشی خۆی بۆ دەرنەهێنامایە و دەستی بۆ نەبردمایە . نامەوێ درۆتان بۆ بکەم و خۆمتان لێبکەم بە کەسێکی ئەفسووناویی و درۆتان بۆ بکەم . من ناچار بووم لەگەڵ دەست بۆ بردنمدا بڵێم کە چی دەڵێن دەیکەم و دەیڵێم بەس تووخوا ، توو خوا توو گۆری بارزانی ئەوەم لێنەکەن . ئەوە لەزیندانییەکانی تریش بپرسن ئەگەر بچووکترین گوومانتان هەیە لەم تاوانە دڕندانەیە سوێندتان بۆ دەخۆم بەگۆڕی هەموو شەهیدان ئەوەی دەیڵێم هەر هیچ نییە لە چاو ئەوەدا کە من بینیوومە و بەڵام ناتوانم بیگێڕمەوە و ئێستایش ئەوە کە بۆتان دەگێڕمەوە لەوانەیە لەسەر مان و نەمانی خۆم بێت لەسەر ئەم زەمینە پڕ لەتاوان و بۆگەنە . ئەوەی لەئێستادا دەتوانم بۆتان بگێڕمەوە هەر ئەوەندەیە کە باسی قۆناغی ژمارە سیانزە لە ئەشکەنجەندانی ئەو زیندانەتان بۆ بگێڕمەوە کە لەلایەن ئەو تاقمەوە ئەنجام دەدرێت کە بریتییە لە دەستدرێژی سێکسی بە درندانەترین شێوە لە مێژووی مرۆڤ و مێژووی ئەشکەنجەداندا.
بۆ خۆم تائێستایش باوەرناکەم کە ئینسانێک هەبێت لەسەر ئەم رووی زەمینە ئەوەندە دڕندە بێت . چاوم پڕی گریانە و لەوەزیاتر ناتوانم بنووسم ، ئەوەیشم خستەڕوو تەنها بۆ ئەوەی کە یەکەم کەمێک ئەگەر یەک لە سەدیش بێت لە ئازاری دڵ و مێشکی خۆم کەم بکەمەوە ، دووهەمیش بۆ ئەوەی ویژدانم لەوە زیاتر ئازارم نەدات کە ئەو تاوانە هەروا بەسەرمدا تێپەرێت و کەسیش ئاگاداری نەبێت تا ئەمرم.
بمبوورن توو گەوورەیی خۆتان ئەگەر ئازارمدان بە گێڕانەوەی ئەم تراژیدیا مرۆڤایەتییە مەزنە . ئەم سایتەیش داوایان لێدەکەم کە لەسەرەوە بنووسن با کەسانی منداڵ و کەم تەمەن و نەخۆش و ماندوو ئەم بەسەرهاتەی من کەنازانم ناوی چی لێبنێم ، نەخوێننەوە ، نەکا منیش بەم گێڕانەوەیە ئازاری دڵی کەسێک بدەم و ببمە مایەی ئەشکەنجە و ناخۆشی بۆ کەسێک ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە