بۆمرۆڤدۆستانی دانیشتوی بەریتانیا: ئەگەر دەتانەوێت چیدی سوکایەتی بە قوربانیانی هەڵەبجەو ئەنفال نەکرێت لەگەڵمان بن

Wednesday, 27/10/2010, 12:00

1380 بینراوە


بۆ ئه‌وه‌ی قاسم ئاغای کۆیه‌ و هەموو ئەو تاوانبارانەی کەدەستیان لە شاڵاوی ئەنفال هەبوە دادگایی بکرێن، هه‌وڵ و تێکۆشانی هه‌موو لایه‌کمان پێویسته‌.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ کۆمیتەی بەریتانیای چاودێری کوردۆساید چاک رۆژی هەینی٢٩-١٠-٢٠١٠ کاتژمێر ٢-٤ ی پاشنیوەڕۆ بەکاتی لەندەن خۆپیشاندانێک له‌ بەردەم نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلەندەنی پایتەختی بەریتانیا ساز دەکات، که‌ تێیدا بۆتەسلیمکردنی قاسم ئاغا و هەموو ئەو تاوانبارانەی کەلەلایەن دادگای باڵای ئێراقه‌وە داواکراون، یاداشتێک دەدرێته‌ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم و داوایان لێده‌کرێت بۆ چه‌سپاندنی عه‌داڵه‌ت و یه‌کسانی و دادگایی کردنی تاوانباران هاوکاری رێکخراوه‌که‌مان بکه‌ن.
داوا لە مرۆڤدۆستانی دانیشتووی به‌ریتانیا ده‌که‌ین کە به‌ پشتگیری و به‌شداری له‌م خۆپیشاندانه‌دا هاوکارمان بن بۆ ئه‌وه‌ی تاوانباران ببرێنه‌ دادگاو بگه‌نه‌ سزای کرده‌وه‌کانی خۆیان و ڕێگە لە سوکایەتی کردن کە بە کەسوکاری قوربانیانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ بگرین.
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەن ژمارە تەلەفۆنانەوە
(07821605966)(07719486669)(07821016419)
شوێن:

Winchester House
259-269 Old Marylebone Road
London NW1 5RA
ئەمەش نەخشەی شوێنەکەیە
http://www.londontown.com/LondonStreets/old_marylebone_road_735.html#MAP
چاودێری کوردۆساید-چاک بەریتانیا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە