KURDISTANPOST
پشکۆ رەحیم
له 31ی ئابدا هاتینه‌وه
Tuesday, 31/08/2010, 12:00
2945
بینراوە
هاتینه‌وه له‌گه‌ڵ ئاسۆی به‌یانا
فیرقه‌ی قه عقاعمان کرد به په‌رله‌مانا
به‌ره‌و دیوه‌خانه‌که‌ی ماڵی بابه
بۆپێشه‌وه پێشمان که‌وه ده‌بابه
***
بیشێلن ڕه‌زو باخی ئه‌م ووڵاته
بیشێوێنن پیرۆزی ئه‌م خه‌باته
چۆک دانانمان له پێناو ده‌سه‌ڵاته
خه‌تای کرد، کێ ووتی سه‌ددام قه‌سابه
بۆ پێشه‌وه پێشمان که‌وه ده‌بابه
***
دڵخۆشمان که‌ن به خوده یا به پۆستاڵ
له‌شکری سه‌وز بکه‌ن به خواردنی داڵ
له ئاستی ئێوه‌یا گوێ که‌ڕ زمان لاڵ
مانگی پیرۆزی ئێمه مانگی ئابه
بۆ پێشه‌وه پێشمان که‌وه ده‌بابه
***
که ماندوو بوون به بێ خه‌م دێنه سه‌رکۆڵ
له خزمه‌ت بێری سورێکتان هه‌زار زۆڵ
به ته‌رحی ئێوه‌یه ئێمه ئه‌که‌ین گۆڵ
توڕیده سه‌روه‌ری، سه‌ربه‌رزی لابه
بۆپێشهو پێشمان که‌وه ده‌بابه
***
به‌رنامه‌و پهیڕهومانه چاڵ و پاشقول
ڕهخنهوههجوی ئه‌و میله‌ته‌ش به یه‌ک پول
له‌ت وپه‌ت که‌ن دوژمن به شمشێری کول
به دزی یان گزی ئه‌نجام حسابه
بۆ پێشه‌وه پێشمان که‌وه ده‌بابه
پشکۆ
© 2019- Kurdistanpost