ئینتەرنێتى فانۆس تلیكۆم رێگەنادات كوردستانپۆست كاربكا

Friday, 14/08/2009, 12:00

2297 بینراوە


یەكێك لەوسایتانەى كەوا توانیویەتى ببێتە خاوەنى جەماوەرێكى زۆرلە ناوەوەو دەرەوەى هەرێم كوردستانپۆستە لەبەر ئەوەى ڕووى شاراوەو پۆخڵەواتى دەسەڵات دەخاتە بەرچاوى هەموو خەڵكێك بەبێ جیاوازى هەربۆیە لەلایەن دەسەڵاتەوە بەهەموو شێوەیە كاربۆ ئەوەكراوە هاكى بكەن و نەیهێڵن بگرە زۆریش بەدواى ئەوسەرچاوە ووردانەدادەگەڕێن كەبڵاودەبێتەوە پێش هەڵبژاردن فلتەریان بۆدانالەفانۆس تلیكۆم تاكو كەس نەتوانى بابەتەكانى بخوێنێتەوە پاش ئەوەى هەموو خەڵك توانى ئەوراستیە بزانێ و لەرێگەیەكى ترەوە توانى بیكاتەوە ئەمجارە هەستان بەوكارێكى تر هەریەك لە فانۆس تلیكۆم وئاسیا ئینتەرنێت لەكاتى ئێستادا بەشێوەیەك هێڵەكانیان واچڕكردۆتەوەو ئاستى خێرایى هەردوو ئینتەرنێتیان زۆر كەم كردۆتەوە هەروەها لەكاتى ئێستاداناتوانرێ سایتى كوردستانپۆست بكەیتەوە هەركاتێك ویستت بچیتەناوەرۆكى سایتەكە یەكسەر هێڵەكە دەپچڕێ و تا دەقیقەیەك ناتوانرێ جارێكى تر خەتەكەیان بكەیتەوە من لەدوێنێ شەوەوە خەریكم نەمتوانیوە چەندین تەلەفۆنیشم بۆ برادەرانم كردووە ئەوانیش بەهەمان شێوە خەتەكانیان بەمشێوەیەیە سەرەراى ئاگاداركردنەوەى هەردووكۆمپانیا ئەوان دەڵێن گرفت لەلاى ئێمە نیە و شەبەكەتان تەواو نیە كەسەیرى شەبەكەش دەكەى یەك خەتیش دانەبەزیوە خۆئەگەر سایتەكانى تربكەیتەوە هیچ كێشەیەكى نیە تەنها بۆكردنەوەى سایتى كوردستانپۆست گرفتیان دروست كردووە من بەهەردوو كۆمپانیا دەڵێم ئەگەر هاتوو نەك خەتەكانتان بێ هێز كردبگرە خەتەكانیشتان برێ ئێمە هەرگیز لەبینینى كوردستانپۆست بێ ئومێد نابین دەتوانین لەدەرەوەى ماڵەكانمان دەتوانین ئەنتەرنێت بەكار بێنین و بەردەوام بەچاوى خۆمان ڕووى رەشى دەسەڵاتى ئێستادەخەینە بەرچاوى هەموو كوردێكى دڵسۆز هەركارێكى ئێوە بیكەن چۆك بەئێمە دانادا و بگرە هانمان دەدات زیاتر بەدواى هەموو شتە شاراوەكاندا بگەرێین .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە