ئەلبێرت کامۆ دەڵێت:(کاتیک خۆت بڕیارت دابێ کۆیلە بیت، ئیتر من چۆن شەڕی ئازادیت بۆ بکەم؟)

با به‌سه‌رهاته‌که‌ی شیرین ببێت به‌ده‌ستپێکردنی شۆڕشی ژنان

Monday, 10.18.2010, 12:00

2353 بینراوە



 
 به‌سه‌رهاته‌که‌ی شیرنمان خوێنده‌وه،ئه‌گه‌رچی سه‌رگوزشته‌ی شیرین تازه‌ نییه‌ بۆ هه‌رکه‌سێک که‌ کتێبی(ئۆقیانوسێک له‌ تاوان) له‌ نوسینی خه‌ندان حه‌مه‌ جه‌زای خوێندبێته‌وه،که‌ چه‌نده‌ها به‌سه‌رهاتی وه‌کو به‌سه‌رهاته‌که‌ی شیرینی له‌ خۆ گرتووه.ده‌کرێت بڵێین به‌سه‌رهاته‌که‌ی شیرین زه‌نگێکی تر بوو بۆ ئێمه‌ی ژن که‌ له‌خه‌وێکی قوڵداین به‌خه‌به‌رمانبهێنێته‌وه،شیرین ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌کی تر بوو بۆمان ،که‌ ژنان له‌ هه‌رێمی کوردستاندا له‌چی باردۆخێکی ناهه‌مواردان،هه‌روه‌ها سه‌لماندی که‌ ئێمه‌ هیچ شتیک نین و هیچ مافێکمان نییه‌ چگه‌ له‌وه‌ی که‌ وه‌کو کاڵایه‌ک مامه‌ڵه‌مان پێوه‌ده‌کرێت،هه‌رکه‌سێک بیه‌وێت ده‌توانێت به‌دڵی خۆی به‌ئاره‌زووی خۆی چۆنی بوێت یاریمان پێبکات چونکه‌ هیچ یاسایه‌ک نییه‌ که‌ پشتگیریمان لێبکات.
 
 شیرین له‌ هه‌ندێک له‌ قسه‌کانیدا خۆی به‌تاوانبار ده‌زانێت سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو چه‌رمه‌سه‌رییه‌ی که‌ به‌سه‌ری هاتووه،به‌ڵام نازانێت به‌ته‌نها تاوانی ئه‌و نییه‌ تاوانی هه‌موو ئه‌و ژنانه‌یه‌ که‌ خۆیان به‌نوێنه‌ری ژنان ده‌زانن له‌سه‌رحسابی شیرینه‌کان خۆیان گه‌وره‌ ده‌که‌ن و خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌که‌ن،نازانێت که‌ تاوانبارێکی تر ئه‌و بێ مۆڕاڵیه‌یه‌ که‌ له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ده‌سته‌ڵاتداران و پارله‌ماندایه.
 
 ژنان ده‌بێت بگه‌نه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که‌ ته‌نیا شۆڕشی ژنان خۆیان و تواناکانی خۆیان ده‌توانێت چۆک به‌و ده‌سته‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌دا دابنێت،ده‌بێت خۆیان هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانیان بده‌ن نه‌ک چاوه‌ڕێی ده‌سته‌ڵاتێکی ناعه‌دالات و نایه‌کسان بن خێریان پێ بکات، چونکه‌ مافت پێنادرێت خۆت نه‌یسێنیت.ده‌بێت چاوێک به‌ مێژووی شۆڕشی ژناندا بخشێنینه‌وه‌ که‌ چۆن توانییانه‌ به‌شێک له‌ مافه‌کانیان به‌ده‌ستبهێنن ئه‌گه‌رچی هه‌موویان به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌ هه‌تا ئێستاش.
 
 بارودۆخی ژنانی کورد له‌ کوردستان ڕامده‌کێشێت بۆ ئه‌وه‌ی واهه‌ست بکه‌م که‌ له‌و بارودۆخه‌ ده‌چێت که‌ ژنانی به‌ریتانیا تێیدا بوون له‌ سه‌ده‌کانی 18 بۆ 19، ژنانی به‌ریتانیا له‌ ئه‌نجامی ئه‌و بارودۆخه‌ی که‌ تێیدا ده‌ژیان شۆڕشێکیان به‌رپا کرد هه‌تا مافه‌کانیان به‌ده‌ست هێنا،ئێمه‌ش پێویستمان به‌شۆڕشێک هه‌یه‌ و نه‌وه‌ستین هه‌تا مه‌فه‌کانمان به‌ده‌ست ده‌هێنین.
 
 ژنانی به‌ریتانیا له‌ پێش ده‌ستپێکردنی شۆڕشی پیشه‌سازی ده‌بوایه‌ ته‌نیا له‌ گێڵگه‌کان و ماڵه‌وه‌ ئیشیان بکردایه‌ وه‌ منداڵیان به‌خێوه‌ بکردایه.به‌هۆی شۆڕشی پیشه‌سازییه‌وه توانرا گۆڕانکاری به‌سه‌ر کاری ژناندا بێت،توانیان وه‌کو پیاوان له‌ کارگه‌کاندا کار بکه‌ن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ پاره‌ی که‌متر له‌ پیاوانیان وه‌رده‌گرت.له‌ ساڵی 1837 هه‌تا ساڵی 1901 زۆر له‌ ژنان و پیاوانیش پێیان وابوو که‌ شوێنی ژنان ماڵه‌وه‌یه‌و منداڵ به‌خێو کردنه،ته‌نانه‌ت ژنان مافی ده‌نگدانیشییان نه‌بووه.
 بۆیه‌ ژنان هه‌ر له‌و کاته‌وه‌ ده‌ستییان کرد به‌ کردنی چه‌ندین چالاکی بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانیان و یه‌کسانی له‌گه‌ڵ پیاودا.
 گرنگترین چالاکه‌وان که‌ توانی کاریگه‌ری ته‌واوی هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و بارودۆخه(ئێملییه‌ن)بوو،ئیملییه‌ن هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پارێزه‌رێکدا کردو هاوسه‌ره‌که‌ی توانی پشتگیری ته‌واوی بکات بۆ کارکردن له‌ مافی ژناندا به‌ڵام هاوسه‌ره‌که‌ی کۆچی دوایی کرد و بۆیه‌ ته‌نیا خۆی مایه‌وه‌ که‌ پشتگیری له‌ بیروباوه‌ڕه‌که‌ی بکات بۆیه‌ له‌ ساڵی 1903له‌گه‌ڵ کچه‌کانی بڕیاری دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌کی دا به‌ ناوی
 Women's Social and Political Union
 ئه‌م ده‌زگایه‌ توانی زۆرترین چالاکی بکات هه‌تا حکومه‌ت گوێیان لێبگرێت،دڵنیابوون له‌وه‌ش که‌ ڕوبه‌ڕوی زیندانیکردن ده‌بنه‌وه.که‌مترین ژن له‌و کاته‌دا پشتگیریان له‌م ده‌زگایه‌ کردوه‌ چونکه‌ ژنه‌کان ترساون له‌وه‌ی که‌ یاسا بشکێنن هه‌روه‌ها به‌شێکیان له‌ ترسی که‌سوکارییان نه‌یانوێراوه‌ پشتگیری له‌م ده‌زگایه‌ بکه‌ن.
 ئامانجی ئه‌م ده‌زگایه‌ ئه‌وه‌ بوو که‌ داوای باشتربوونی شوێن و کاتی ئیشه‌که‌یان ده‌کرد  و هه‌روه‌ها یه‌کسانی پاره‌ وه‌رگرتن هه‌روه‌کو پیاوان هه‌ره‌وه‌ها به‌ده‌ستهێنانی مافی ده‌نگدان بۆ ژنان.
  له‌ گرنگترین چالاکییه‌کانیان خۆپیشاندانێک بوو له‌به‌رده‌می
 House of Common
 له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پۆلیسیان له‌وێ جێگیرکردبوو به‌ڵام 15 ژن توانیان خۆیان بگه‌ینه‌ ئه‌وێ ،هه‌ر له‌
     هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ ده‌ستگیرکران به‌ڵام ژنان هه‌ر به‌رده‌وام بوون له‌    house of common
 چالاکییه‌کانیان 50 ژنی تر هه‌وڵیاندا له‌ ڤانێکدا به‌دزییه‌وه‌ بچنه‌ ناو پارله‌مان به‌ڵام له‌وێش 9 ژنیان به‌تاوانی شکاندنی ماڵی وه‌زیره‌کان لێده‌ستگیرکران.
 ساڵی 1908 دیسان ئێمیلیه‌ن به‌زنجیر خۆی به‌سته‌وه‌ به‌ محاجه‌ره‌ی ماڵی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و کاته،هه‌روه‌ها 200000 هه‌زار که‌سی تر له‌ پارکێکی گه‌وره‌ی له‌نده‌ن کۆبونه‌وه‌ به‌ ناوی یه‌ک شه‌مه‌ی ژنانه‌وه،که‌ تیایدا بێچگه‌ له‌ ژن پیاوانیش هاتنه‌ مه‌یدان و داواکردن بۆ یه‌کسانی به‌رفراونتر بوو.
 له‌ دوای چه‌ندین چالاکی به‌درێژایی ئه‌و چه‌ندین ساڵه،له‌ ساڵی 1914 شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م هه‌ڵگیرساو ژنان توانییان له‌و جه‌نگه‌دا بیسه‌لمێنن که‌ ئه‌وانیش ئه‌توانن هه‌موو ئه‌و کارانه‌ بکه‌ن که‌ پیاوان ده‌یکه‌ن،پاشان ده‌ستییان کرد به‌ ڕاگرتنی که‌مپینه‌کانیان و هاوکاری پیاوان بوون له‌و جه‌نگه‌دا.هه‌موو ئه‌م چالاکییانه‌ی که‌ ژنان کردیان بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ له‌ مانگی 12/1916 سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و کاته‌ (ده‌یڤد لۆید) توانی کۆنفرانسێک سه‌باره‌ت به‌ مافه‌کانی ژنان ببه‌ستێت.
 زۆرینه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بوون که‌ ژنان شایه‌نی ئه‌وه‌ن هه‌موو مافه‌کانیان به‌ پێی یاسا بچه‌سپێنرێت.
 له‌ ساڵی 1917(له‌ هاوس ئۆف کۆمۆن)ده‌نگدرا سه‌باره‌ت به‌ مافه‌کانی ژنان،ژنان توانیان 341 ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنن به‌رامبه‌ر به‌ 62 ده‌نگ،وه‌ له‌ 6/02/1918  مافه‌کانی ژنان به‌ پێی یاسا چه‌سپێندرا.
 که‌واته‌ با ئێمه‌ش چیتر ڕێگه‌ نه‌ده‌ین پێشێلی مافه‌کانمان بکه‌ن چونکه‌ چاره‌نووسی شیرینه‌کان چاره‌نووسی هه‌مومانه.
 سه‌رچاوه‌
 (Bian Williams(‌‌‌‌
 
 




(دەنگدراوە: 0)