Monday, 17/06/2013, 12:00

2030 بینراوە








وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە سابیر كەریم عەلی

چاوپێكەوتنێكی تایبەتە لەگەڵ ئەفسەری ھەواڵگری پێشووی گریك (ساڤاس كالینتریدیس) لەلایەن نورەدین وەیسی . 7/5/2013 Ekurd.net
ساڤاس كالینتریدیس وتارنووسێكی سایتەكانە ، نووسەری وتاری تایبەتی ڕۆژانەیە ، وە ئەفسەری پێشووی گریكە . لەم چاوپێكەوتنە تایبەتییەدا بۆ یەكەم جار لەبارەی گەشتەكەیدا لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان دامەزرێنەری زیندانیكراوی پ ك ك دەدوێت.

كالینتریدیس لەگەڵ ئۆجەلان بوو لە ئەسیناوە تا ڕوسیا ، وە پاشان لە ئەسیناوە بەرەو كینیا ، لە ئەنجامدا ئۆجەلان لەوێ لەلایەن كاربەدەستانی توركەوە لە ساڵی 1999 دا دەستبەسەركرا .
پ : چوون بۆ كوردستان ، ئەوە پێشنیازی تۆ بوو یان ھی ئۆجەلان ؟
و : ئێمە پێمان گوت دەتوانین بە دزییەوە بیبەین بۆ لیبیا ، بەڵام ئۆجەلان داوایكرد ڕەوانەی لبنان بكرێ بۆ ئەوەی بچێت بۆ كوردستان . دوای ئەوە ، ھاوڕێیانی ئۆجەلان ئەندامانی پ ك ك لە ئەوڕوپا ، ئاگاداریان كرد كە دەكرێ بچێت بۆ ھۆڵەندا و لەوێ داوای پەنابەری سیاسی بكات . ئەوسا گفتوگۆیەكان ڕاگیراو حكومەتی یۆنان فڕۆكەیەكی ئامادەكرد بۆ گواستنەوەی ئۆجەلان بۆ ھۆڵەندا . من لەو گفتوگۆیانە كە جێگەی گرت لە كاتی شەودا من بەشداریم نەكرد . بەیانییەكەی دواتر خزمەتگوزاری ھەواڵگری داخوازی لێكردم بۆ چوونە ماڵە بێمەترسییەكەی ئۆجەلان تیایدا دەحەسایەوە . ئەوە دووەمین جاربوو كە من چاوم پێی بكەوی . پاش كاتژمێرێك ئێمە ماڵە بێمەترسییەكەمان بەجێھشت بۆ چوون بۆ فڕۆكەخانە . لەوێدا ، ئەوان فەرمانیان پێدام كەوا من یاوەری ئۆجەلان بم لە فڕۆكەیەكدا بۆ مینسك ، پایتەختی بیلاڕوس . یەكسەر ئێمە بەرەو مینسك جێمانھێشت ، وە لەكاتی گەشتەكەدا ، ئەوان پێیان ووتم كە ئۆجەلان فڕۆكەیەكی دی لە مینسك دەگری ، فڕۆكەیەكی بارھەڵگر ، تەرخانكرابوو بۆ گواستنەوەی بۆ ڕۆتردام لە ھۆڵەندا .

بە ھەرحاڵ ، لەو كاتەی ئێمە گەیشتینە مینسك ، فڕۆكەكە كەوا دیاری كرابوو ئێمە بباتە ڕۆتردام نەھات . ئێمە لەناو فڕۆكەكەماندا ھەشت كاتژمێر چاوەڕوانیمان كرد كەچی فڕۆكەكەی دی نەھات . زۆر سارد بوو (- 17 پلەی سەدی) .
پ : ھەمان خەڵك لەگەڵ ئۆجەلان دابوون ؟
و : نەخێر . ئەوجارە لە فڕۆكەكەدا دوو پارێزەر لە ھۆڵەندا و ئەڵمانیا ، ژنێكی كورد ، خاوەن كارێكی قبرسی ، وە من . كاتێ فڕۆكەكەی دانرابوو ئێمە بەرێت بۆ ھۆڵەندا بەدیارنەكەوت ، ئێمە گەڕاینەوە بۆ ئەسینا . لەو كاتەدا كە ئێمە گەیشتین زۆر ماندوو و كسیرەو برسی بووین . ئێمە بۆ نان خواردن چووینە جێیەك بەلام ئەوان پێیان گوتین كە لەوێدا نادڵنیایی سەلامەتی ھەیە وە من تێگەیشتم كە ئەمریكییەكان بە ئاگانە سەبارەت بە بارودۆخەكە ، بەم جۆرە بەرەو دوورگەی كۆرفۆ ڕۆیشتین . (دەكەوێتە یۆنان) ئێمە دوو ڕۆژ لەوێ ماینەوە . حكومەتی یۆنان ھەوڵیدا ئۆجەلان قایل بكات بۆ چوونی بۆ وڵاتێكی ئەفریقی .
پ : بۆچی یۆنانیەكان پێشنیازی (ئەفریقیا) یان كرد لەو كاتەی تەواو بێگومان بوون كە دەكرێ ئۆجەلان لەوێ بگیرێ ؟
و : چونكە ئێمە چارەی دیمان نەبوو وە ڕێپێدانی ھەڵبژاردەكان نەما . وە ڕەنگە بەھۆی ئەوە بووە كەوا ئەوەی ئەمریكییەكان سەپاندبوویان بەسەر حكومەتی یۆنان دا . ئێمە پێشنیازمان كرد كە ئەو پێویستە یەكەم جار بچێت بۆ وڵاتێكی نزیك لە خوارووی
ئەفریقیا ، لەوێدا چاوەڕان بێ تا تەواو بوونی ئامادەكاریەكان بۆ بەدەستھێنانی پەنابەری سیاسی لە باشووری ئەفریقیا بۆیان ، وە پاشان دەستبەجێ گواستنەوە بەرەو ئەوێندەرێ . ئۆجەلان پرسیاری لە ڕاوبۆچوونی من كرد . من پێم گوت ، لەوساوە تۆ ھیچ ھەڵبژاردەی دیت نییە ، پێویستە تۆ پەسندی بكەی ، بەتایبەتی چونكە لەدواییدا حكومەتی یۆنان پشتیوانی فەرمی گەلی یۆنانی بە تۆ بەخشی و بەڵێنیدا كە پاڵپشتی تەواوت بكات .
زیاد لەوەش ووتم كە لە تێڕوانینی من ئەوە وادەركەوت وەكو گۆڕانێك لە سیاسەتی ڕەسمی یۆنان دا بەرامبەر بە ئەو . ئۆجەلان ڕازی بوو .
پ : وڵاتە ئەفریقییەكە كینیا بوو ؟
و : سەرەتا من نەمدەزانی كینیا بوو ، بەڵام بەڕێگاوە من زانیم كە بە ڕاستی ئەو كینیا بوو . پ : ئەو كاتە چەند كەس لەگەڵ تۆدا بوون ؟ و : ئۆجەلان ، خاوەن كارێكی قبرسی ، پیاوێكی كورد ھاووڵاتی سویدی ، ژنێكی كورد بە ڕەگەزنامەی ئەڵمانی ، وە من . ئێمە گەیشتینە نایرۆبی پایتەختی كینیا ، وە ئێمە پێشوازیمان لەلایەن جێگری باڵوێزی یۆنان لێكرا ئەو گوزەرنامەكانی ئێمەی وەرگرت ، واژۆی كردن بەم جۆرە نەدەبوو ئێمە تێپەڕین بە كۆنترۆڵی پشكنینی گوزەرنامە وە ڕاستەوخۆ ڕۆیشتین بۆ نیشتەجێی باڵوێزەكە .
پ : كاربەدەستە پلەوپایە بەرزەكانی كینیا ئاگاداری گەیشتنی ئۆجەلان بوون ؟
و : من نازانم . من بڕوا ناكەم ئەوان ئاگادار بووبن .
پ : تۆ چەند ڕۆژ مایەوە ؟
و : دوازدە ڕۆژ ، ڕۆژی دوای گەیشتنمان من پەیوەندیم بە پارێزەری سەركردەی ئەفریقی نیلسۆن ماندێلا كرد ، ئەو كەسە یۆنانی بوو ، بۆ ئەوەی یارمەتی ئۆجەلان بدات بچێت بۆ خوارووی ئەفریقیا و لەوێ داخوازی پەنابەری بكات . من فەرمانم پێكرا بۆ سەردانی باشووری ئەفریقیا بۆ چاودێری پرۆسەكە ، بەڵام حكومەتەكەی كینیا ڕێگای نەدام بچم .
پ : بۆچی و لەبەر چی ؟
و : من لە فڕۆكەخانە دا بووم لە نایرۆبی لە كاتێكدا پۆلیسی كینیا ڕێگری لێكردم . ئەوان گوزەرنامەی منیان بۆ ماوەیەكی زۆر پشكنی ، وە من بە گەشتەكەم ڕانەگەیشتم . لەو كاتەی من گەڕامەوە بۆ باڵوێزخانە پێمڕاگەیاندرا كە وەزارەتی دەرەوەی كینیی داوای پەساپۆرتی من و پەساپۆرتەكەی خاوەن كارە قبرسییەكەی كردووە . بەڵام خاوەن كارەكە بەرلەوە كینیای جێھێشت بوو و گەیشتە بەلجیكا .
پ : ئەوان چۆن زانییان كە ئۆجەلان لە كینیا بووە ؟
و : من نازانم . لە ڕۆژی دووەمی مانەوەی ئێمە لە نایرۆبی ، من لە ڕۆژنامەی (حوڕیەتی) توركیم خوێندەوە كە سەرۆكی ھەواڵگری تورك (میت) بە ڕۆژنامەكەی ڕاگەیاندییە كە ئەوان جێیەكەی (ئۆجەلان) یان زانیوەو ئەو نزیكە بە دەستیان بیگرن.

ماویەتی 17 /6 / 2013

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە