Tuesday, 23/04/2013, 12:00
3065 بینراوە
پرسیار/ ئایا دەسەڵاتگرتنەدەستی گروپە ئیسلامییەکان لە دوای بەهارى عەرەبییەوە لە چەند وڵاتێکی عەرەبییدا لە ئاکامی چییە؟ ئایا ئەو گەشەکردنە زۆرەی هێزە ئیسلامییەکان و هاتنەسەرحوکمیان لەو وڵاتانەدا، مانای خراپیی سیستەمی حوکمی عەلمانیی پێشوو و خراپیی دەسەڵاتدارێتیی عەلمانییەکان ناگەیەنێت؟
س. ع./ ڕووکردنی خەڵکی ئەو وڵاتانە لە ئیسلامیزم و دەنگدانی زۆرینەیان بە گروپە ئیسلامییەکان تەنیا یەک هۆکاری دیارییکراوی نییە، بەڵکو ئاکامی پێکەوەکارکردن و هاوزەمەنکەوتنی چەند هۆکارێکی جیاوازە. یەکێک لەوانە کورتهێنانی پرۆژەی مۆدێرنیتییە لەو وڵاتانەدا. کاتێک کە پرۆژەی دەوڵەتی نەتەوەیی مۆدێرن لەو وڵاتانەدا، با وجودی دەستور و پەرلەمان و دەستەی نەزاهە و چەندین دەزگا و ئیجرائاتی تری دونیەویی ناو ئیدارەی دەوڵەتی مۆدێرن، هێشتاش سەر لە ئۆتۆریتارییەتێکی تەواو سەرکوتگەر و نادادپەروەر و گەندەڵەوە دەردەهێنێت، سروشتییە ئەمە متمانەی خەڵک بە سیاسەتمەداران تەواو لاواز بکات.پرسیار/ ئایا بۆچى بوار نادرێت ئیسلامییەکان لەو وڵاته عهرهبییانهدا حوکم بکەن و بەربەستیان بۆ دروست دەکرێت؟ ئایا دیموکراتییەت وا ناخوازێت ڕێگە بەوانیش بدرێت حوکم بکەن و دواتر هەڵسەنگاندن بۆ حوکمدارییان بکرێت؟
س. ع./ ئەگەر لە ڕێگەنەدان بە حوکمی ئیسلامییەکان مەبەستت ڕیگرتنە لەوەی ئاینی ئیسلام لە دەستوردا بکرێتە ئاینی دەوڵەت و بکرێتە بنەمای هەموو یاسادانانێک، ئەوە کارێکی وا دژایەتیی حوکمی ئیسلامییەکان نییە بەڵکو داکۆکییە لە جەوهەری دیموکراتییەت و شەڕکردنە بۆ ڕێگرتن لە دیکتاتۆرییەتی زۆرینە.پرسیار/ هاتنە سەر دەسەڵاتى هێزە ئیسلامییەکان لە دەوڵەتانى پۆست-شۆڕشدا چ کاریگەرییەکى لەسەر هێزە ئیسلامییەکانى کوردستان هەبووە؟ ئایا ئەمانیش وا بەئاسانیی دەگەنە دەسەڵات؟
س. ع./ گومانی تێدا نییە کە بەرفراوانبوونەوەی جێپێی ئیسلامی سیاسیی لە وڵاتانی عەرەبیی لەدوای ڕاپەڕینەکانی دوو ساڵی ڕابردوودا، ئیسلامی سیاسیی لە کوردستانیشدا خستە سەر ئەجێندای ڕۆژ و، ئەمەش گەشەیەکی زۆری پێ کرد.پرسیار/ ئەوەى لەئێستادا هەستى پێدەکرێت هێزە ئیسلامییە کوردییەکان لە دەیان رێگاوە خەریکى تەلقینکردنى گەنجانى کوردستانن. بەڕاى ئێوە ئەمە مەترسى نییە بۆ سەر رەوشى دیموکراسى لەکوردستان؟ ئایا ئیسلامیەکانى کوردستان مەترسین لەسەر دیموکراسیى؟
س. ع./ دیار نییە مەبەستت لە تەلقینکردن چییە، بەڵام بەڵێ منیش ئاگادارم کە هەڵمەتێکی بەرفراوان هەیە بۆ ڕاهێنانی خەڵک، بەتایبەت گەنجان، لەسەر ڕقلێبوون لە هەر کەس و شتێک کە موسڵمان و ئیسلامیی نەبێت.© 2019- Kurdistanpost