پشت و مشت و هەشت...فەلسەفە بەناوبانگەكەى مه‌سعود بارزانی!.

Wednesday, 27/04/2011, 12:00

1662 بینراوە


هەموو ئەندامێكى پارتى بە تەواوى لەم دەستەواژەیە تێدەگات , ڕەنگدانەوەى هەڵس و كەوت و ئامانجى هەموو تاكێكى پارتى بووە بۆ گەیشتن بە سەروەت و دەستەڵات و ناوو دەنگ . ئەو سێ چەمكە چوارچێوەى خەیانەتێكى نیشتمانی بووە بە درێژایى زیاتر لە نیو سەدە بۆ دروست كردنى پارتێكى سیاسى سەرتاپا گیرو دواتر دەسەڵاتێكى فەرمانڕەوا لە كوردستان .
لە كۆنسێرتەكەى دوایى پارتى لە دەمى سەرۆكەكەى بەئاشكرا چەمكى (پشت) ى پشتڕاستكردەوە بەوەى خاوەن ى هەزار مێردەكەن , بۆ گەیشتن بە نزم ترین پلەى خزمەتكارى بنەماڵە ئەگەر بە هەمان شێوە خاوەنى پشت و پەناو قەبیلە و هۆز نەبى دیارە ناتوانى سەروەرى ڕەزامەندى بنەماڵە بە دەست بینى .
مشت بە دەست كراوەیى نا بەڵام بە داخراوى , دیارە وەك فەرهەنگى پارتى گلدانەوەى هەموو داهاتى بە ناو شۆڕش و هاوكارى دەوڵەتان بووە لە ناو خەزێنەى بنەماڵەو خۆیان مافى بە هەدەر بردنیان بووە و بەس ,لە خوارەوەى خۆیان تاكى كوردیان وەك سە گێكى چڵێس ڕاهێناوە بۆ ئەوەى تاكێكى بە وەفا و وەلاى تەواوى هەبێت بۆ بنەماڵە تەنها تیكێكیان فڕێداوەتە سەر خوانەكەى , بە هەمان لۆژیك بۆ گەیشتن بە پیرۆزى خزمەتگارێكى بە ئەمەك دیسان دەبێت دزو چاوچنۆك بیت سڵ لە سەروەتى نیشتمانى نەتەوەكەت نەكەیەوە و دەنا تەنها ڕێبوارێكى بە جێماو دەبیت.
هەشت ...بە داخەوە هێمایە بۆنا گەڵى ژن و كچى سەر بەرزى وڵات ,خۆى لە كۆمەڵێك شزوز دەبینێتەوە بۆ گەرم كردنى بازاڕى ڕاگەیاندنەكانى بنەماڵە , هەزاران بەڵگەى ڕوون و ئاشكرا هەیە هەر لە ئەتك كردنى نامووسى ڕەگەزى مێ تا باند دروست كردن و هێنا ن و بردنى و سازدانى شەوى سوور ,دەڤەرى باڵەكایەتى لانكەى ڕپەڕینەكانى كوردەوارى و پێنجوین نمونەى حاشا هەڵنەگرن , بە هەمان شێوە تاكى پارتى دەبێ سڵ نەكاتەوە لەم جۆرە خووە دەنا ناتوانى لە ڕیزى هەرە دواوەى كۆبوونەوەیەكى ئاسایى جێ بگرێت.
وەنەبێ یەكێتى نیشتمانى , مەعسوم بێت, ڕێكخستنەكانى یەكێتى چەمكى ئەندام پۆڵى (ڕەگەز مێ) دەزانن بۆچى مەبەستێك بە كار دێنن هێندە تێڕوانینەكەیان سووكە لەبەرامبەر تەماشا كردنى ئەندامێكى مێینەلە ڕێكخستنەكانیان تەنها ئەگەر بۆ سارد كردنەوەى ئارەزووە تامەزرۆییە سەكسیەكانیان بێت ,ئەمەش ڕوون ڕوون لە قسەكانى شێخ جەعفەرى وەزیر دیارە كە دەڵێ دەست و دەمم پاكە بەڵام بۆ ئەوى تریان نا واتە داوێن پاكى..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە