سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


حامیدی حاجی غالی 50 دەفتەری بە چی پەیداكرد بۆ خانوو كڕین؟

Wednesday, 20/05/2009, 12:00

2087 بینراوە


ماوەیەكە بەرپرسانی سەر بە بنەماڵەی تاڵەبانی وا خویان نمایش دەكەن گوایە ئەوان میرات گری كەس و كاری ئەنفال و شەهیدانن، خۆیان بە پاڵەوانی ناو یەكێتی نیشتمانی دەناسێنن و لاف و گەزافی جۆراوجۆرو بریقەدار لێدەدەن و تێزاب لە چاوی خەڵك دەكەن، یەكێ لەو بەرپرسە دزانەی سەر بە بنەماڵەی تاڵەبانی حامیدی حاجی غالیە، حامیدی حاجی خالی لە چاوپێكەوتنێكیدا لە گۆڤاری سیاسەت دەڵێت: ئامادەم خۆم بۆ یەكێتی بەكوشت بدەم، دەپرسین ئایە ئەو ئەوەندە دڵسۆزی میللەت و یەكێتیە جەنابی بۆ لە كاتی هێنانی هێزەكانی عیراقی بۆ ناحێەی قەرەتەپەو جەبارە نەهات بەرگری لەو ناوچە دابڕاوانە بكات و خۆی بداتە كوشت؟ ئایا جەنابی ئەو كاتە قەرەتەپە چۆڵكرا بو هێزی عیراقی جەنابی بۆ خۆی بە كوشت نەدا؟ ئایە ماددەی 140 جێبەجێ نەكرا ئەو خۆی بۆنەدا بە كوشت؟ ئایە جەنابی ئیەوێت كێ بكوژێت وا هەڕشە دەكات؟ ئایە جەنابی لە كوێ بوو كە فڕۆكەوانەكە ئازادكراو لە مەتاری سلیمانیەوە بە ڕێزو حورمەتەوە بەڕی كراو فیوزەو جەوازی بۆ ئامادەكرا؟ ئایا بۆ نەی پرسی تائێستا بۆ بریندارێكی كیمیا بارانی هەڵبجە نەنیردرا بۆ چارەسەركردن بۆ ئەورپا بەڵام بكوژەكانی هەڵبجەیەكان بە ڕیزی تایبەتی دەنێردرێت بۆ ئەوروپا؟ ڕەنگە حامید بەوە وڵامی پرسیارەكانمان بداتەوە كە جەنابی لە گەڵ خانمێكی جواندا جووت بووبێت و خەریكی دزینی داهاتی كوردستان بووە بۆیە نەی توانی هەڕەشە بكات.
گۆمەكە لێره‌وە شڵقاوە كە حامید حاجی غالی ڕۆژێك دەچێت بۆ خانوو كڕین بۆ خۆی و خێزانە تازەكەی لە گەڕەكی ڕزگاریشاری سلێمانی خانوكەی دكتۆر ئازاد ، حامید حاجی غالی لە گەڵ دكتۆر ئازاد ڕێك دەكەون كە بە (75) دەفتەر خانووكە بكرێت، بەڵام حامید حاجی غالی دەڵێت(50)دەفتەری حازرم هەیە هەندیەك ئەرزو شتی تریشم هەیە دەفرۆشم و (25) دەفتەرەكەی ترت دەدەمێ، دكتور ئازاد پەشیمان دەبێتەوە دەڵیت من بە نەقد دەیفرۆشم بە قەرز نایدەم بۆیە ڕێك ناكەون.
دەپرسم ئایە حامید حاجی غالی ئەو پارەو ئەرزەیەی لەكوێ پیداكردووە؟ ئایە بە قازمەو خاكەناز و كرێكاری ئەو پارەیەی پیدا كرد؟ بڕاستی شەرمە ئەو مرۆڤە پیس و چڵكن و دزوو جەردانە باسی شەهیدان بكەن، كەسانی وەك حامید گۆڕی شەهیدانیان كردووەتە كارتی بانقی لە كوێ پێویستیان بە پارە بوو كارتەكە لێ دەدەن، حامید ناهەقی نیە هەڕەشەی كوشتن بكات، چونكە دەزانێت سبەی كوردستان بگۆڕدرێت و گۆڕان ڕوو بدات كەسانی وەكو خۆی دەدرێنە دەست دادگای گەلەوە وەك عەلی حەسەن مەجید و هاوبابەكانی ڕسوا دەبن.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە