KURDISTANPOST
محهمهد ئهمین
روونکردنهوه و چهند زانییارییهک له سهر پهروین خان
Saturday, 15/10/2011, 12:00
2364
بینراوە
محهمهد ئهمین من وەك خوێندەوارێكى هەمیشەیى كوردستان پۆست, بە پێوەیستم زانى ئەم سەرنجەم بنوسم بۆتان لە سەر ئەم ووتارە, لەم ووتارەدا ناحەقى زۆر بە پەروین خان كراوە .
1 وەك ئەم ئەوباشە-ناحالیە باس ئەكات , پەروین خان هەرگیز ئاغا نەبوە كە باسى ئەكات , ڕاستە بە ناو لە ئاغاى میراودەلە , بەڵام خۆى , براكانى وە هەتا باوكیشى بە كارى خۆیان وە هەقى خۆیان ژیاون .
2 - پەروین خان بەر لەوەى ببێتە وەزیر لە ساڵى 2003-2006 لە سلێمانى بە هەقى خۆى بە هەڵبژاردن ببوە مدیرى كارگەى چیمەنتۆى سلێمانى وە زیاتر لە 20 ساڵى لەوە وەكو مهندسى كیمیاوى كارى كردبوو , وە لە بوارى پیشەسازى دا بە تایبەت چیمەنتۆ لەمى شارەزاتر لێ نیە . ئەمجار كارى ئەسڵى ئەم لە وەزیرى كەمتر نیە كە بە حەقى خۆى وەتواناى خۆى بە دەست هێناوە .
3 ئەمجار ئەو ئەوباشە-ناحالیە دیسان درۆ دەكات , كە ئەڵێ پەروین خان دزو گەندەڵە . باوەڕبكە لە سەرتاسەرى كوردستان لەمى پاك تر وە دەست پاك تر تێدا نیە, با ئەم كۆنە یەكیەتیە باش بزانێت لە بەر جد ییەت وە دەست پاكى بوە كەكراوەتە 1 - مدیر كارخانەى چیمەنتۆ 2 وەزیر . چونكە بەتجربە متمانەى پێ كراوە , ئەگەر تۆى كۆنە یەكیەتى بە ڕاستى جێگاى متمانە بوویتایە نەك دز وەكو زۆرى بەر پرسەكانى تر كە ڕەوتى دزى بەمە ئەدەنە پاڵ كۆنە یەكیەتیەكان , بێ گومان جەنابت ئەبوى بەوەفدى ئابورى .
4 لەم كۆنە یەكیەتیە ئەپرسم . ئەگەر بۆ خۆى جێگەى اعتمادىسەركردەكانى یەكیەتى بوایە لە جێگاى پەروین خان ئەمیان كردبا بەوەفدى ئابورى چى ئەوت ؟؟ با وەڵام بداتەوە .
5- داوام لە ستافى كوردستان پۆست ئەوەیە . من كەسێك كە هەم كارم كردوە لە بوارى نوسین وە خوێندنى جۆرنالستك لە بابەكانتانا ئەبێت جیاوازى لە نێوان تاك وە بابەتا بكەن زۆر هەڵەى حرفى پیشەبى ئەكەن كە بابەت و تاكەكان لە یەك جیا ناكەنەوە .
6 - ئەم كینە لە دڵە بە ناحەق ئەڵێت خائن , ا- پەروین خان وەك ئافرەتێك وە كەسێكى ئەكادیمى وەك خۆى ئەڵێت لە هیچا نەبوە وە قەت خیانەتى نەكردوە , ب بۆ زانیاریتان باوكیشى هەمیشە لە ڕیزى گەلدا بوە ,وە هەتا لە شۆڕشى قازى وە دامەزراندنى كۆمارى كوردستان بەشدار بوە .
ئەم تومەتە بۆ خۆى ڕووبەڕوى یاسایى ئەكاتەوە بە كوردستان پۆستیشەوە ئەگەر هەرچى زووتر داواى لێبوردن لە پەروین خان نەكەن . وە ئەگەر ئێوە ئەمە نەكەن ئەبێت پەروین خان وە كو دیفاع لەخۆى هەموو اجرائاتێكى یاسایى بگرێتە بەر .
7 لە زاخۆ تا خانەقین پڕە لە بەرپرسى گەندەڵ و نا حاڵى , ئەمانیش وەك ئەم كۆنە یەكیەتیە بە ئەمە ئەنازن كە لە شاخ بوون ئەبێت هەرچى هەیە ئەبێت بۆ خۆیان بێت , نابێ كەسى تر لەهیچ شوێنێك ڕۆڵى هەبێت ئیتر كەس نەما باسى نەكات ئەم شێرە ژنە نەبێت .؟؟
دیارە بۆیە لە یەكیەتى عاجزە پێ ى وایە ئەبێت تەنها خۆیان هەمە كارەبن ئەمانەى كە لەشاخ بوون ؟؟
ڕۆڵە مەگەر نازانى ئێمە شەڕى ئەمە ئەكەین كە ئیتر ئەبێت تفەنگ چیەكان بچنە ماڵەوە بەسە ئیتر ....
محهمهد ئهمین
© 2019- Kurdistanpost