لەڕۆحی قازی موحەمەدەوە بۆ مەسعود بارزانی

Tuesday, 28/12/2010, 12:00

1448 بینراوە


بە ئیجازەی ڕۆحی پاک و گەورەی پێشەوای کوردان قازی نە مر ..
بەندە لە سایتی ستاندارد بابەتێکم خوێندەوە بەناوی نامه‌یه‌ك له‌ قازی محه‌مه‌ده‌وه‌ بۆ مه‌سعود بارزانی لە نووسینی عومه‌ر عه‌لی

http://www.standardkurd.net/Direje.aspx?Cor=Twejinewe&Jimare=490

. منیش وەک ئەخلاقی کوردانەم و وەڵامێک بۆ نووسەرەکەی وهەر پارتیەک کە وەک ئەم بیر بکاتەوە ئەم بابەتەم نووسی
ئەهلی مەملەکەت زۆر ناگەڕێینە دواوە لە سەدەی بیستدا لەگەڵ هەموو شۆڕشەکانی کوردا دوو ڕووداوی گەورە هەن یەکەم مەملەکەتی کوردستان لە سلێمانی بەڕابەرایەتی مەلیک مەحمود وکۆماری کوردستان لە مهاباد . ئەسیر کردنی شێخ مەحمود لە دەربەندی بازیان بە دەستی جەنەراڵی ئینگلیز فرایزەر و نەفی کردنی بۆ هیندستان بووە قەبری یەکەم دەوڵەتی کوردی پاش جەنگی یەکەم ..ئەم مەملەکەتە لە جوگرافیایەکی فراواندا هەموو باشووری کوردستانی نەگرتەوە .. لە میانەی جەنگی دووهەم شەرەفی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان بە ئێمە بڕا. کا‌تێک ئێمە مەلا مستەفامان قبووڵ کرد وەک نوێنەری باشوور کە پشتگیری شێچ لەتیفی کوڕی شێخ مەحمود و ئەشرافی سلێمانی بۆ هێناین. بە کورتی بارزانیەکان دەوری جوامێریان بینی و لەڕووخانی کۆماریشدا من وەک پیشەوەری پەناهەندەیی شۆرەویم هەڵنەبژراد و سێدارەم هەڵبژارد و بارزانیەکان پەرێنەوە بۆ شۆرەوی وچوار ئەفسەرەکەی باشوریش قودسی، خەیروڵڵا، مستەفا خۆشناو و عزەت عەبدولعزیز، لە سێدارە دران لە عێراق.
پاشتر ئێوە سەرکردایەتی شۆڕشی ئەیلولتان کرد و لەو ماوەیەشدا بە خاتری خاتران چەندانی وەک سلێمانی موعینیتان کردە دیاری جەللادەکەی من. کە شاش ئیوەی فرۆشت بە عێراق ئێوە پاش ئەوەی دەستی شاتان ماچ کرد بەشاهیدی دکتۆر مەحمود و دواتر بۆ چوار ساڵ ژیان ئاشبەتاڵتان بە 14 ساڵ شۆڕش کرد و بوونە جەعفەری پیشەوەری وبوونە پەناهەندە لە ئەمریکا لە کاتێکدا گەر یاخی بوون یان مەرگتان هەڵبژاردایە ئەو کاتە دەبوویتە سەرکردەی شەهیدی کورد نەک ئێستا.. ئەوەی ئێستا پێت دەڵێن سەروەی شەهیدان ئەمە لەقەبی ئیعلامی پارتی یە کە کوڕ و بنەماڵەکەتان حوکمی دەکات دەنا لە و دیو دێگەڵەوە پولێک ناکات ولە کوردستانی ئێران وعێراق و سوریاش ئەوە هیچ.
لە پای ئەو هەموو حورمەتەی کوردانی ئێران نەوەکانت و بە تایبەت ئیدریس و مەسعود بوونە سەرسووری بەر لەشکری پاسداران و شەڕی دیموکرات وکۆمەڵەتان بۆ خومەینی کرد و کاتێکیش خوێنی پەکەکە دۆلار و لیرەی دەکرد بوونە جەندرمە و میت و ئیستاش مەسعود بارزانی خۆتان لێ بۆتە سەرۆکی هەموو کوردان.. لە کاتێکدا تۆ ومام جەلال لە ئێران وتورکیا وسوریا تەڕاتێنتان دەکرد چونکە ئۆجەلان وەک ئێوە پیاوی داگیرکەران نەبوو ئەوە لە زینداندایە. مام جەلال مەستی عێراقە وکودستانی بۆ ئێوە بە جێ هێشتووە.. ئێوە ناگەنە ئەژنۆی ئۆجەلان ئەو لەگەڵ هەموو هەڵەکانیشیدا ئیستاش بە یەخسیری تورکان هەموو کوردانی تورکیا دەهێنتە هەژان..
ئێوە نەک پیاوی تورکیا وسوریا وئێرانن وسەدان کوردتان کردۆتە قوربانی بۆ داگیرکەران .. تۆ ئەی مەسعود باوکت هەرچی کرد نەبووە پیاوی عێراق بەڵام جەنابتان لە 31ی ئابدا بوونە پیاوی سەدامی دوژمنتان و ئێستاش دەروێشانی تەریقەتتان نەک هەست بەم خیانەتە ناکەن بەڵکە فەخریشی پێوە دەکەن موبارەک بەڵام بە عەشرەتانی بادینان ئەوەی نەبۆتە کۆیلەتان دەڵێن جاش .
ئێوە لە کۆنگرەی 13 هەموو کوردتان کردە قەرزباری باوک و باپیرانتان و بۆ داهاتووش مەسرور و نەوە پێنج ساڵیەکەی. جەنابی سەرۆکی ئەم دیو دێگەڵە من دەپرسم لەم عومەرەی کە منی ڕاچلەکاند لە گۆڕەوە ئەمە بەشی ماڵی بارزان بێت ئەی بەشی نەوەکانی مەلیک مەحمود چیە.. ئەی بەشی ئەو هەموو سۆرانیەی کە لەشۆڕشی ئەیلول و شۆڕشی نوێ وڕاپەڕینی کوردستان کە خەڵكی پشدەر وڕانیە کردیان و ئێوەی پێ بوونە ملیۆنێر چیە. ئەی بەشی هەڵەبجەی کیمیا بارانکراو چیە.. ئەی بەشی گەرمیانی 1000 هەزار ئەنفالکراو چیە.. ئێوە لەبەرامبەر گەورەیی کوردا چین.. گەر ئەمڕۆ پارە و دەسەڵات کۆمەڵیک شایەری بۆ پەیدا کردوون و ئێوەی پێ گەورە کردوون لای خۆتان .. بۆ ناپرسن ئیعلامی عێراق سەدامی گەیاندە ئاستی پێغەمبەر وئەی ئێستا سەیری قەبرە بێ نازەکەی بکە ئێوەش چونکە سەرکردەی درۆن پاش نەمانتان وەک بەفری پێرار دەچنەوە و شتێک جێ ناهێڵن.
ئێستا هەقە کورد وبەتایبەت دەروێشانی تەریقەتتان بە جاش و باشیەوە بۆ ناپرسن ..؟
گریمان مادەکان باپیرە گەورەی ئەم مەسعودە کورتە باڵایە بوون و ئەم مەلەکەتەش هەر لە کۆنەوە موڵکی عەشرەتی بارزان بووە و هەمووشۆڕشەکانی کورد هەر تەنها ئەمان کردوویانە و خودای مەزنیش بە خاتری باب و باپیرانی مەلا مستەفا وکوڕانی ئیدیس و مەسعود و نەووکانی مەسرور و ............. کوردی دروست کردووە و هەموو کورد قەرزباری ئەم بنەماڵەیەیە .. یەک پرسیاری ماتماتیکی ئیستا هەموو کورد بە دزەکانی ماڵی مام جەلالیشەوە بەقەد ئەمانی پارە و کۆمپانیا هەیە .. ئەرێ گەلۆ لۆ ناپرسن ئێستا کورد قەرزاری ماڵی مەلا مستەفا و ئەولاد وعەشرەتەهو ە یان ئەمان هەموو خوێنی هەڵەبجە و ئەنفال و بارزانیەکانیان کرد بە دۆلار ووەک فیرعەونەکانی میسر دەژین.
ئەز بێژم خودێ شاهیدە ئەنگۆ گەر دەخوازن فام کەن سەرەتانێ کورد نە دوژمنانە تەنێ ماڵێ دیکاکتۆرێ دێگەڵە مەسعود و بنەماڵەی 1000 پیاوەکەیە.

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە