سەلەفییە کوردەکان خائین و خۆفرۆشن، لە پارتیی و یەکێتیی مەترسیدارترن


گه‌لی کورد له‌ باکوری کوردستان پێویستى بەچۆپى فتاح نیە..

Tuesday, 09.08.2009, 12:00

1103 بینراوە


چەند ڕۆژێك پێش ئێستا چۆپى فتاحى بەناو هونەرمەند نامە بۆ ئەحمد تورك دەنێرێت و داواى لێدەكات ئەگەر پێویست بكات بەشدارى لەئاهەنگ و بۆنەكانى كورد بكات لەدیاربەكر و شیرناخ و باتمان بكەم بەڵام پەیامنێرى كوردستان پۆست لەهونەرمەندێكى كوردستانى باكورى زانیوە كەگەلى كورد لەباكور هیچ پێویستى بەچۆپى فتاح نیە،چۆپى لەنامەكەیدا نوسیویەتى بەبێ بەرامبەر لەمبارەیەوە هونەرمەندە كوردەكە دەڵێت ئێمەى هونەرمەندانى باكور جگەلەوەى كەهیچ كات حەز بەوە ناكەین بڵێین بەبێ بەرامبەر بەڵكو بەبەردەوامیش هەوڵى ئەوە دەدەین بەپێى توانا داهات بۆ ئەو كەسانە وەدەست بهێنین كەلەپێناو گەلى كورد خەبات دەكەن.
پسپۆڕێكى كۆمەڵایەتیش ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كەبەهۆى ئەوەى چۆپى بەشدارى لەئاهەنگەكانى لیستى كوردستانى كرد بۆیە هیچ جەماوەرێكى نەماوە و ئێستا كەس گوێ لەگۆرانیەكانى ناگرێت،خۆشى ئەوەى بیستووە كەهەركاتێك كەناڵەكان گۆرانى چۆپى دادەبەزێنن بینەران كەناڵەكە دەگۆڕن بۆیە دەیەوێت لەڕێگەى ئەم هەوڵەوە متمانەى جەماوەر بۆ خۆى بگەڕێنێتەوە،ناوبراو داواى لەگەلى كورد كرد لەكوردستانى گەورە بەهیچ شێوەیەك ئەم جۆرە كەسانە قبوڵ نەكەن چونكە ئەوانە بازرگانى بەگەلى كوردەوە دەكەن هەركاتێك دەرفەتیان بۆ بڕەخسێت،دواجار هونەرمەندەكەى كوردستانى باكور ووتى كورد بەهیچ شێوەیەك چۆپى قبوڵ نیە بۆ ئەوەى ئاهەنگى بۆ بگێڕێت.
په‌یامنیری کوردستانپۆست2