سبەینێ جلال سەردانى ڕانیە دەكات...

Monday, 06/07/2009, 12:00

2538 بینراوە


كۆمیتەى یەكێتى لەچوارقورنە دووبەرەكى تێكەوت!
فواد مەعسوم بەدواداچوون بۆ هەواڵێكى كوردستان پۆست دەكات!!
په‌یامنیری کوردستانپۆست:
بەرپرسێكى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان ئیمڕۆ بەكوردستانپۆستى ڕاگەیاند كەدووبەرەكى و ناكۆكى ناو یەكێتى تادێت قوڵتر دەبێتەوە ئیمڕۆش بەهۆى ناكۆكیەوە ستافێكى زۆرى كۆمیتەكە كۆبونەوەى خۆیان بردە ماڵى كەسێك بەناوى ڕەحمان بۆڵى (خەتى تاڵابانى) بەرپرسەكەى یەكێتى ئەوەشى بەكوردستان پۆست ڕاگەیاند لەئەنجامى ئەم كۆبونەوەیەى ئیمڕۆ كرا بەمەبەستى خۆئامادەكردن بۆ پێشوازى لەجلال تاڵابانى كەبڕیارە سبەى بێتە ڕانیە كۆمیتەى یەكێتى لەچوارقورنە دووبەرەكى تێكەوت و بەشێك لەستافى كۆمیتەكە بڕیاریاندا چیتر بەشدارى كۆبونەوەكانى كۆمیتە نەكەن لەبەرئەوەى بەشێكیان داوایان كرد یاداشتێك بەناوى كۆمیتەوە بنوسرێت و تیایدا داوابكرێت هەریەكە لەبەڕێوەبەرى ناحیەى چوارقورنە و سەرۆكى شارەوانى ئەو شارۆچكەیە لەسەركارلاببرێن بەرپرسەكەى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان ئەوەشى بەكوردستان پۆست ڕاگەیاند كەكەسێك بەناوى حسنى شەمە دەیەوێت خۆى بكاتە سەرۆكى شارەوانى چوارقورنە حمە جافى برادەریشى بكاتە بەڕێوەبەرى ناحیەى چوارقورنە بەڵام لەكۆبونەوەكەى ئیمڕۆى كۆمیتە كە لە ماڵى ڕەحمان بەڕێوەچوو كۆمیتەكە دووبەرەكى تێكەوت لەلایەكى ترەوە هاوڕێیەكى نزیكى فواد مەعسوم بەكوردستان پۆستى ڕاگەیاند ئەم پاش نیوەڕۆیە فواد مەعسوم بەمەبەستى لێپرسینەوە لەسەر ئەو هەواڵەى لەسایتى كوردستان لەسەر كۆمیتە و ئاسایشى سەروچاوە بڵاوكراوەتەوە چوو بۆ ئەوەى لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بكات هاوڕێكەى فواد ئەوەشى ووت كەبێزاریەكى زۆر بەدیدەكرێت لەلایەن كادیران و ئەندامانى یەكێتى بەرامبەر فواد مەعسوم چونكە وەكو كوردستانپۆست زانیویەتى ناوبراو لەچەندین كۆبونەوەدا سوكایەتى بەخەڵكى ناوچەكە كردووە قسە و ووتەى ناشیرینى بەرامبەریان كردووە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە