پێويسته‌ سلاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هادين له‌سه‌ر ئه‌م تاوان و خيانه‌تانه‌ى لاى خواره‌وه‌ زيندانى هه‌تا هه‌تاى بكرێت!

Thursday, 05.16.2013, 12:00

1028 بینراوە


يه‌كه‌م/له‌به‌ر ئه‌وه‌ى باوكى چووه‌ باوشى شاى ئێران و ئه‌شبه‌تاڵى به‌ 150 هه‌زار پێشمه‌رگه‌كرد.
دووه‌م/ باوكى ناوبراو له‌دواى ئه‌شبه‌تاڵ چه‌ندين مليۆن دينارى ئه‌وكاته‌ى پێشمه‌رگه‌ى حه‌په‌لوشكرد، ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدا بوو پێشمه‌رگه‌ نان نه‌بوو بيخوات.
سێيه‌م/ باوكى هه‌ر به‌ ئاشبه‌تاڵه‌وه‌ نه‌وه‌ستا و چه‌ندين پێشمه‌رگه‌ى كوردى رۆژهه‌ڵاتى تيرۆر و راده‌ستى شاى ئێران كردو، دواتر وتى (كارى من تمام شد)
چواره‌م/ خۆى بنه‌ماڵه‌كه‌ى ده‌ستيان هه‌بوو له‌ شه‌هيدكردنى ده‌يان پێشمه‌رگه‌ى يه‌كێتى له‌ هه‌كارى.
پێنجه‌م/ ناوبراو سه‌رپه‌رشتى خيانه‌تى گه‌وره‌ى 31 ئابى 1996كرد كه‌ تێدا هه‌زاران سه‌رباز و گاردى كۆمارى ده‌بابه‌كانى رژێمى به‌عسى سه‌دامى ئه‌نفالچى هێنايه‌ سه‌ر هه‌ولێرى قه‌ڵاو مه‌ناره‌ و داگيريان كرد.
شه‌شه‌م/ ساڵێك دواتر له‌ خيانه‌تێكيتردا بوو به‌ كه‌وا سورى به‌ر له‌شكر و هێزى و جه‌ندرمه‌ى داگيركه‌رى توركى فاشيست و هێنايه‌ سه‌ر خاكى كوردستان و تا ئێستاش له‌ كوردستان ماون.
حه‌وته‌م/ مامۆستا سلاحه‌دين سه‌رپه‌رشتى شه‌ڕى نه‌گريسى براكوژى كرد وله‌و شه‌ڕه‌دا چه‌ندين كوڕى خه‌ڵكى كرد به‌ قوربانى مه‌رامه‌ گڵاوه‌كانى خۆى بنه‌ماڵه‌كه‌ى!!

هه‌شته‌م/ناوبراو له‌ دواى راپه‌ڕينه‌وه‌ ده‌ستى گرتووه‌ به‌سه‌ر گومرگى ئيبراهيم خه‌ليل دا و له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆى بنه‌ماڵه‌كه‌ى به‌كارى ئه‌هێنێت و له‌ دواى روخانى رژێمى به‌عس له‌ عێراق له‌ ساڵى 2003وه‌ خه‌ريكى ده‌رهێنانى نه‌وت وغازى كوردستانه‌ وپاره‌كه‌شى ده‌چێته‌ گيرفانى بنه‌ماڵه‌كه‌ى و حيزبه‌ هاوپه‌يمانه‌كه‌ى.
نۆيه‌م/ ناوبراو ده‌ستى له‌ تيرۆركردنى عه‌بدولستار و سۆران و سه‌رده‌شت و شه‌هيدانى 17 شوبات و چه‌ندين كه‌سى تر له‌سه‌ر بيروڕاى سياسى.
ده‌يه‌م/ ناوبراو زيندانى نهێنى هه‌يه‌ وهه‌بووه‌ و تا ئێستا چه‌ندين كه‌سى له‌سه‌ربيروراى سياسى بێسه‌رو شوێن كردوه‌ و كه‌س نازانێ لاشه‌كه‌ى چى لێكردوون.
يازده‌يه‌م/ ناوبراو داڵده‌ى چه‌ندين ئه‌نفالچى و كۆنه‌ به‌عسى و ئه‌من و ته‌وارى ئيستخباراتى سه‌رده‌مى ڕژێمى به‌عسى داوه‌ و به‌پرسيارێتى گه‌وره‌ى به‌ هه‌ندێكيان داوه‌.
سيازده‌يه‌م/ چه‌ندين جار باره‌گاى حيزبه‌ كوردستانيه‌كانى سوتاندوه‌ وتاڵانى كردووه‌.

ببورن تاوانه‌كانى ئه‌م كابرايه‌ گه‌لێك زۆر و زه‌وه‌ندن وله‌ ئێستادا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌يم كه‌وته‌وه‌ ياد، بۆيه‌ حه‌قى خۆى بوو كه‌ ناوبراو ئه‌مرى گرتنى بۆ ده‌ركراوه‌ و پێويستيشه‌ له‌ دادگايه‌كى عاديلانه‌دا به‌ سزاى ئه‌و هه‌موو خيانه‌ت و كوردكوژى و دزى و تاڵانيه‌ بگه‌يه‌نرێت، هه‌رچه‌نده‌ به‌ ڕاى به‌نده‌ ئه‌مرى گرتنه‌كه‌ى چه‌ندين ساڵێكيش دواكه‌وت له‌ واده‌ى خۆى، ئه‌بوايه‌ چه‌ندين ساڵه‌ ئه‌م كابرا له‌ زينداندا بوايه‌.