پێشینەكە زیادبكەن با ژن بهێنین

Friday, 31/12/2010, 12:00

2638 بینراوە


نرخى زێڕ لەبازاڕدا زۆر بەرزبۆتەوە نرخى خانووش زۆر بەرزە و كرێش وەكو موچەى بێ پاشەكەوت وایە ئەگەرچى سەدان كۆمپانیاى جۆراوجۆر خەریكى دروستكردنى باڵاخانەى بەرزن بەڵام نرخى خانوو هیچ گۆڕانێكى بەسەردانەهاتووە پەرلەمانى كوردستان ئێستا سەرقاڵى پەسەندكردنى پڕۆژەیاساى پێشینەى هاوسەرگیریە بەڵام تاوەكو من ئەم بابەتەم نوسى پڕۆژەكە پەسەندنەكراوە و بەبێ هەبوونى هیچ پاساوێكى دروست و یاسایى دوادەخرێت ئەمەش جگە لەئازاردانى هەستى گەنج و لاوانى ئەم كوردستانە شتێكى ترى لێ بەرهەم نایەت پەرلەمانى كوردستان زۆر پڕۆژەى خستەڕوو بەشێكى پەسەند كرا و بەشێكیشى ڕەتكرایەوە بەڵام شكور بۆ خوا ئەمجارە باس لەپڕۆژەیەك دەكەن كەلەگەڵ یاساى خۆپیشاندان جیاوازیان ئاسمان و ڕێسمانە چونكە ئەم یاسایە نیگەرانى و ناڕەزایەتى لێناكەوێتەوە ئەگەر بەقسەى هەڤاڵانى كۆمەڵ و یەكگرتوو بكەن و بیكەن بەپێنج ملیۆن دینار خۆ ئەگەر پێنج ملیۆنیش بێت باوەڕتان بێت دەبێت هەندێكى بۆ قەرزبكەین تاوەكو دەست بخەینە ناو دەستى بووكە خان من جگە لەوەى دەڵێم پێنج ملیۆن دینار باشە بەڵام هێشتاش كەمە چونكە ئەگەر پەرلەمانتارە ئازیزەكان لێم زیز نەبن و سكاڵام لەسەر تۆمارنەكەن چونكە پارەم نیە ئایا ئەگەر ئێوەى بەڕێز و خۆشەویست ژن بۆ كوڕەكەتان بخوازن بەپێنج ملیۆن دینار دەتوانن چى بكەن تاوەكو ئێمە بتوانین یاخود گومانم لەوەش نیە ئەگەر كچەكەشتان بەشوو بدەن ئەگەر لەكوڕەكەتان زیاتر مەسرەفى بۆ نەكەن كەمترى بۆ ناكەن جا كوردەوارى جوانیان فەرمووە كەدەڵێن بەچاو سەیركەن بەدڵ ڕەحم كەن پەرلەمانتارانى بەڕێز خۆتان باش دەزانن ئیمڕۆ وەك چۆن هەموو شت مۆدیلى گۆڕاوە ژن هێنانیش مۆدیلەكەى گۆڕاوە دەبێت تەواوى پێداویستیەكانت كەبۆ بووكە خانى دەكڕیت هێشتا نەكەوتبنە بازاڕەوە جالەبەرئەوە نوێنەرى باش بن لەپەسەندكردنى ئەم یاسایە دڵسۆزى خۆتان بۆ كچان و كوڕانى كوردستان نیشان بدەن و ڕێژەكەى زیاد بكەن تاوەكو ئێمەش وەكو گەنجانى كوردستان ئەم بەهارە بكەینە بەهارى نوێبوونەوەى كوردستان سەیرانگاكانى كوردستان بەئاهەنگى بووك گواستنەوە بڕازێنینەوە لە دوعاى خێریش بێبەشتان ناكەین بەڵام خوانەكا بەپێچەوانەى پێشبینیەكان بن چونكە ئەوكاتە دڵى ئەوكەسانە لەخۆتان دەڕەنجێنن كەبەنیازن ئەگەر بارودۆخى داراییان بەرەو باشتر ڕۆیشت بچنە پرۆسەى هاوسەرگیرییەوە دواجار چاوەڕوانى هەوڵ و هیممەتانم بۆ ئەوەى وەكو ئاماژەم پێكرد لەم بەهارەدا لەجیاتى ئەوەى هەواڵى ئەوە بەرگوێتان بكەوێت كەجارێكى تر كۆچى بەكۆمەڵى گەنج و لاوان بەرەو ووڵاتانى ئەوروپا دەستى پێكردۆتەوە كەئەم كۆچەش دەیان و سەدان نەهامەتى لێدەكەوێتەوە و دواجار چارەسەرى ئەستەم دەبێت،
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە