باوکی شەهیدی سەردەمی کۆماری مهاباد،خاوەنی پێنج قوربانییە،بێ ئومێدە لە دەسه‌ڵاتی کوردی

Thursday, 15/09/2011, 12:00

3657 بینراوە


سازدانی: قاسم ئەحمەد.
سەرنج!
بەشێک لە ووتەکانی خاڵۆ حەیدەرەم لە نێوان دوو کەونەدا بە زاراوەی سۆرانی نوسیوە،لە بەر ئەوەی کە بەڕێزیان بە شێوەزاری ناوچەی خانەقین ئاخاوتن دەکەنو،دیدارەکە بە تۆماری دەنگی لام پارێزراوە دەقاو دەق وەک خۆی لەم نووسینەدا بە بێ هیج دەستکارییەک!

خاڵۆ حەیدەرە کێیە؟
خاڵۆ حەیدەرە ئەویش یەکێکە لەو پیاوە ماندو و پەککەوتانەی کە دەکەوێتە گەڕەکی بەردەسووری شاری کەلارەوە، خاوەن پێنج قوربانییە سەرجەم قوربانییەکانی بە دەستی سوپاکەی ئەوکاتی بەعسییەکانو بە ڕوداوی جیاوازلە نزیک ڕوپاری سیروان بە تەقینەوەی مینو ترۆمبیلی سەربازیو، گوللـەبارانکردن کۆتایی بە ژیانیان هاتووە، واتە لە مانگی ٤ساڵی ١٩٩١دا ،لە نێوان گەڕەکی بەردە سورو ڕووباری سیروان وەک ئەوەی باسی دەکات تاوەکو ئێستا تەرمی یەک لە کوڕەکانی نەهاتووەتە دیتن لە ماوەی ئەم ٢٠ ساڵەدا.باقی منداڵەکانی تری هەر بە دەستی سوپاکەی بەعس کوژراون، لە دیدارێکی سەرپێیدا بە مافێکی ڕەواو مرۆییم زانی لە نزیکەوە بۆ خوێنەرانی بەڕێز سەبارەت بە باری ژیانیان چەند پرسیارێکی ئاراستە بکەم هەرجەندە خاڵۆ حەیدەرە باری تەندرووستی زۆر باش نییە، بە ئەندازەی پێویست شارەزایە لە ڕابردووی شۆڕشە یەک لە دوای یەکەکانی کوردستانو زۆریش لێیان نائومێدەو باوکی بە ووتنی خۆی شەهیدی شاری مهاباتە،ئەمە لە کاتێکدا خاڵۆ حەیدەرە تەمەنی لە سەرووی سەد ساڵەوە تێپەریوە.
ــ خاڵۆ حەیدەر ژیانتان چۆن ئەگوزەرێت ؟
ژیانمان نییە گیانمان وە زەکاتی خەڵکە کەس کارکەرمان نییە.

ـ ئەی هەروا بەو شیوە دەژین کەس نییە کارتان بۆ بکات، هاوکاریتان بکات؟
شێتەکانیش کەس کار ناکات ئەنوەرو نەوزەرەشێتن کارناکەن.

ـ وا ئەبینم تەندرووستیت باش نییە؟
وەڵا من شەو حەز ئەکەم وە مردن.

ـ خاڵۆ حەیدەرە وا دیارە تەمەنت سەروی سەد ساڵ ئەبێت؟
بەڵێ،تەمەنم زۆرە.

ـ وەک پێشترئاماژەم پێکرد تۆ بەڕاستی زۆر شارەزای لە مێژووچۆن ئەڕاونیتە ئەم حکومەتەی هەرێمی کوردستان؟
وەڵا ئەمە خۆی شتە کە هاوە بەر چاوەو ئینکار ناکرێت (لکل شی سبب) ئەمینێتۆ سەر ئەمریکا خاوەنی ئێمەن نە مەسعودو نە جەلال تاڵەبانی، ئەوانیش دوو پیاون کرێ گیریاو پارە وەردەگرن معاش وەردەگرن وە خینی ئەم مللەتە،وەزع چۆنە وەزع هاوە دەس ئینگلیزو ئەمریکاوە، ئیمپراتۆر ئەمریکایە ئەمانداتە شەڕ نامانداتە شەڕئێمە هەر تەماشا دەکەین هیچ دەسڵاتێکمان نییە،نە سەرۆکمان هەیەو نەیش خۆیان وە سەرۆک خەڵک بزانن هیچ نییەن معاش وەرگرن بەن لە خارج بەنقەکان خارج لە لی پڕ کەنو مناڵیان هالە کەیفاو،(منیش چاوەڕێی کەسیکم بزان حەیوانیک سەرەوڕیت کەلەپاکەی باوەپیمان)منیش چاوەڕوانی کەسێکم بەڵکو ئاژەڵێک بکاتە قوربانیو سەرو پێکەیمان بداتێ) هەر لە زەمان قەدیم یەژن گا کردیو کەر خواردی ئێمە بینە گاکەو چی ڕنجمان کیشا ئەوانیش بوون وە کەرەکە هەرچیگمان بی خواردن،چاوەڕی کورد مەوە،لە گەڵ هەڵکێشانی هەناسەیەکی قوڵ.

ـ هیچ ئومێد بە دی ئاکەی لەم حکومەتە؟
نە بە خوا،حکومەت نییە من بیشم حکومەت تو ویشی حکومەت !حکومەت ئەوەیە سکە بدات،ئیعترافی دووەلی وەپی بکریت حدوودی بود حکومەت چییە! ئەمریکا ئەڕای بەرنامە داڕژنیت (ئەمریکا بەرنامەی بۆ دادەڕێژێت)،بانگیان دەکاو وەک : سەگ لە خارج بەرنامە ئەڕایان داڕژیت ئەیە بکەنو ئەوە مەکەن،(خەڵک خو کەر نییە زەمانی دەقناوسە وەڵا بویشید سیسەد ساڵ دوو نەفەر لە دەیشتی مردیوە ئیستا زینەو بیەو خەڵکی بڕوا کەیت) خەڵک خۆ کەر نییە سەردەمی دەقناوسە بەخوا بڵێی سێ سەد ساڵ پێش دوو مرۆڤ لە دەشتێکدا مردونو ئێستا زیندو بونەتەوەو خەڵکی بڕوا بکات) ئەوە نەما.

ـ خاڵۆ حەیدەرە تۆ قسە کانت زۆر ڕوونو ئاشکرایە و کەسێکی هەق بێژیشی با لە وەبگوزەرێین دوای چەند پرسیارێکی ترت لێ ئەکەم، تۆ وەک ئەوەی خاوەنی چوار شەهیدیت واتە چوار لە منداڵەکانت لە دەست داوە، وەڵا (پێنجیمن) وەڵا خاونی پێنجم.
- پێنج بەڵێ چواریانم بە بیر دێت بەڵام یەکێکیان لێرە لە نزیک یەکێک لەم ڕەبیانەی ئێرە کەنزیک ماڵتانە چووە سەر لوغم ئەوە ناوی محەمەد بوو؟
بەڵێ محەمەد بوو!

ـ دوایی سەلیمەوجەوهەرو نەعیمەومزەفەر ئەوانە دوای ڕاپەڕین شەهید بوون؟
گشتی هەر لەو نزیکە بوون،نزیک ڕاپەڕینەکە زۆر مسافەی نەو.

ـ باشە دەسڵات دارانی ئەم ناوچە وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک دەزگا حیزبییەکان هیچ بیریان لەوە نەکردووەتەوە هاوکاریتان بکەن؟
نەوەڵاهیچ بیریان نەکردوەسۆ نە بەخوا،(مەحمی سەنگاوی یەک دوومانگ خەرجی دایەسە پیمان ئەوەیش چشتی وانەوەییە دڵمان پێ خۆش بێ) نە بەخوا،مەحمود سەنگاوی یەک دوو مانگ خەرجی پێداوین ئەوەش شتێکی وا نەبووە دڵمان پێی خۆش بێت.

ـ ئیتر دوای ئەوە یارمەتی نەما یان هەر بەردەوامە؟
کورە نەوەڵا بەردەوام نییە،(کەس وەفکریان نیە خەڵک مناڵ خۆی وە فکر نامینیت،من چیم ئاموزایان نیەم بە هەناسەیەکی قوڵەوە ! باسی چی ئەکەی ناویان لە گەرەی ئاسیاو بود)لە بیری کەسدا نین خەڵکی مناڵی خۆی لە بیر نامێنێت،من چیم ئامۆزایان نییەم،ناویان بە گەروی ئاسیاو.

ـ ئەی چۆن تا ئێستا ئەم ماڵە چاک نەکراوە،وا بەو شێوە پڕوزاویە پەرپووتییە ماوەتەوە؟
پارەی گەرەکە،وە بەڵاش کرێت،کابرا پارەی نەوێت هەر ئاویش ئەخوات لە بازاڕ(پارەی دەوێت بە بەلاش دەکرێت،کەسێک پارەی نەبێت ئاو دەخوات لە بازاڕ) نەوەڵا،نییە پارەبوود جا بۆ خەڵک بویشیتە پیم بۆ خاسی ناکەی، پارە بوو پارە خۆی خاسیەکا،پارە ئەوە شوفڵ وەسایل زۆرە بارە وە دە ڕوژ مانگیک خاسی ئەکات؟

ـ خاڵۆ حەیدەرە،ئێستا ئەم خەڵکەی ناڕەزایی دەردەبڕێت بەرابەر دەسڵاتی حکومەتی هەرێم،چۆن تێی ئەڕوانی ئایا لە سەر هەقن یان ناهەقن ؟
وەڵا لە لای من مەساوات نییە ئینسان زەراعەتە هەموو شتێک سەوزە کات،بڕیگ لە لی هاتیا مینەی ئەوە ئەکات دەسڵات بگرییە دەس،بڕیگیش لە لی فەقیرو داماوەو(نووڕیدە ئەوان چون ڕەفاتار کەنو گوزەران کەن وە تەیارە چنو تێنەو نەخۆش ئەوەنو تێن خەڵکی لێرە کەفتیە لە بنی ماڵ نانی نیە بخوات)بەشێکی هەژارو داماوەو ئەڕوانێتە ئەوان چۆن کردارو ژیان ئەکەنو بە فڕۆکە ئەڕۆنو دێنۆ نەخۆشەکانیان ئەبەنو دەگەڕێنۆ خەڵکیش لێرە لە سوچی ماڵدا پەکی کەوتووەو نان نییە بیخوات) ! ،بڕێگ لە لی وایە بڕێگ لە لی منەی ئەوە ئەکات فرسەت باری دەسڵات بگریە دەس بڕیکیش لە لی لە لاتیو بەدبەختیا هار بیەو چویە ڕیەو.

خاڵۆ حەیدەرە ئەگەر تەماشا بکەین بە دووری کەمتر لە ٥٠ مەتر تا چاو بڕکات کۆمپانیاکان ماڵ دروست ئەکەن،تۆ چۆن دەڕوانیتە ئەم شێوازی کۆشکو تەلارانە،بە باشی دەزانیت یان پێچەوانە؟
وەڵا لە لای من بۆ ئەو کەسە باشە پارەکەی وەرە گریت من خانوی وە پارە سینم عەرزی ئاغا بیەو عەرزەکە بەڵاش بیە لە پارەی مللەتیش خاسی کەن تجارەت وە پی کەن ئەیدەنە منو تو،ئەگەر ڕاس ئەکەن مللەت وەخاوەنکەن گشتی بەشادرە لە شەڕ،لە شەهید ،لە بەدبەختی، لە دەربەدەری،ڕاسەکەن چەو بییەن هەرکەس خانوی نییەو هالە کرانشینی و لاتەوهیچی نییەو پارەی کراکەشی نییەو معاشی واشی نییە خانی بەنەوە ئەڕا خەڵک بکەنەی نەوەک خۆیان تجارەت بکەنو،پارەکە خڕەو بکەنو بووەن ئەڕای سوەیسرەو بووەن ئەڕا کومپانیەکانی تورکیەو بووەن ئەڕا باخیرەکانی دووبەی،نەوەڵازوڵمیکە لە مللەت ئەیە خوینی مللەتەو خۆیان پارەکەی ئەخۆن،نەوەڵا من ڕازی نیم وەیەو،زڵمیک لە کورد ئەکریەت لە زەمانی قادسییەی ئەوەڵیش نەکریایە لە کورد،خوا وەکیل ئەوەیش هەروا بووە لە زەمانی سەعدی کوڕی وەقاس ئەنفالی کوردی کردیە،عومەری کوڕی خەتاب بە چوار قورعان ئەوەنە کوردی نەکوشتییە ئەزانیت لام وایە نیم ملوێن کوردیان لە بەین خۆیان دایەسە کوشت تا ئیستا،هەر لە زەمانی ئەحمەد بەرزانیەو هەر لە زەمانی بابانەوهەر لە زەمانی ئەردەڵانەو تا ئیستا هەروایانە کردییە.

ـ خاڵۆ حەیدەرەئەی بۆچی یەکێتیو پارتی ئەڵێن ئێمە خەباتمان زۆربۆ کورد کردووە کەس بۆی نییە بە ئێمە بڵێن گوڕان یان شتێک بکەن ئەمان خۆیان بە خاوەنی هەمووشتێک ئەزانن ئایا ئەمە تا جەندێک ڕاستە؟
وەڵا ئەمە گشت شتێک منیش بووم هەروا ئەکەم چوین تەماع دنیا لە خوا خۆشەویست ترە لە لای عالەم،مەجبوورە هەروا بویشن چنگ لە لی هەڵناگرن وەڕەحەتی وەڵا برا هیچیان نەکردیە وە چوار قورعان ئا لەو زەمانە گەورەکان میوان بوین کاوڕ ئەڕایان سەربڕیان پارەدانەپیانو پارە لە خەڵک سەنو مانگانە پارە لە خەڵک سەنو پارە لە ئەمریکاو جولەکە سەننو هەموو شتیک هەر بۆ ئەون بوی ئیستەیش هەر بۆ ئەوانە ئەمە دونیاس کەر تووپییە هەر گەماڵیک هەوڵ ئەدات بۆ خوی زەفتیبکاو بیخوات قەی چییەکات گووڕان هەوڵ ئەدات بو خۆی ئیسلامی هەوڵ ئەدات بۆ خۆی کومەلە هەوڵ ئەدات بۆ خۆی شوعی هەوڵ ئەدا بۆ خۆی دنیا پەرستییە کەس هیچ بۆ کەس ناکات.

ـ خاڵۆ حەیدەرە وەک ئەوەی تەمەنێکی دوروو درێژت هەیە پێشترئاماژەم پێکرد تۆ کەسێکی شارەزای بە ڕاستی،لە ڕابردودا قەد بووە ئاوەها خەڵکی زوڵمی لێبکرێو ناڕەحەتی بە سەرا هاتبێت ، بەتایبەتی حوکمی خۆیی بێت ئاوها زوڵم بکات؟
وەڵاهی من ئەوە وە هوکمی کوردی نازانمەی،ئەمە هیمە هاینە ژێر دەست ئەمریکاو پیاو ئەمریکاین ئەوەڵ خواو دووهوم ئەمریکا کەس خاوەنمان نییە لەوان زیاترمەیلیانو هەم بەیانی شەڕیک دەمەدەن تیا بچین مەیلیان بوو دەرمان ئەکەن لەیریشە مەیلیان بوو هەزار معامەرە ئەزانن بکەن پلان دانەرن!

ـ ئەی باشە یەژن هەتا ماوین ناتوانین واز لە کەر کووک بێنین ئەبێت کەرکووک ڕزگار کەین تۆ پێت وایە کەرکووک ڕزگار بکرێت؟
وەڵا من بزانم وە ئەقڵی خۆم کەرکووک فرووشیاو چاو کورد بو لە دیرەو تەماشای کەیت،یا مەڵەکەی لەورا بوود عەمەلەو مەمەلیەک بکەت خوا توورکەکان نەیەنە تەوق سەریا ، توورکەکان دەور دونت کورد هەر دەور ناوینیت لە کەرکووک،چوون تورکیا زەمان قەدیم ئیمپراتوری ئیسلامی داگیری کردییەو بە دەست خۆیەو بییەو ناوەکانیشیان ئاڵشت کردییە،ناوی نایە قەرە بەڵاخ قەرەبەڵاخ یانی ماسی ڕەش ئیسەیش هەر وەتەمایەو کورد تا مایە وەهیچ نەویەو ئیمانم وەپی نییە مادام خیانەت لە قەومیەت خۆی ئەکات،مادام دزی لە قەومیەت خۆی ئەکات وە خوین مللەتەکە کەباب ئەخۆنو کەیف ئەکەنو وەتەیارە سواربونو ئەگەر نەخۆش وین چن خۆیان خاس کەنەو،من ئەمە بیست ساڵە لە بان جیگە کەفتمە گەوادێگ نییە بپرسێ بیشیت ئائەم پیاوە،هەناسەیەکی قوڵ!من باوگمیش لە شەڕ مهابات کوشیایە.

ـ باوکت یەکێکە لە شەهیدانی شاری مهابات ؟
ئەمانە هەر بیلە بۆ خۆیان خەریک شەرواڵپیسی بوون،پارەی خەڵکیان خواردیەو پارەی مللەت خواردنەو خوین خەڵکیان مژییە هویچیان بۆ مللەت نەکردیە ئیستەیش ئەوەندەی مسر ٨٠ملوێن سەروەتی زیاترە گشتی دوو بنە ماڵە ئەیخوات بۆ وا وەی مللەتە ئەکەن مللەت بۆ وەخاوەن ناکەن نامرن ناتووپن؟!

ـ خاڵۆ حەیدەر ئەگەر جارێکیتر ئینتیخابات بکرێ بەرپرسەکان بگەڕێن بە ماڵانا بڵێن دەنگمان بۆ بدەن ئەوە ئەکەین ئەوە تان بۆ ئەکەین،تۆ تا چی رادەیەک بڕوات بە مانە هەیە؟
وەڵاهی من ڕەی وەیەکە نەفەریان نادەم هەر وە هیچ کامیان نەکە لە بەر هیچکامیان.

ـ لە بەری چی؟
لە بەری ئەوە خائینن کورد وەخاوەن ناکەن دروو ئەکەن ئەمیرو مەمینن پیاوی ئینگلیزوو ئەمریکان بۆ ئەوان ئیش ئەکەن بۆ کورد ئیش ناکەن ئەوان خۆیان چاک ئەزانن.


ـ ئەی چۆن ئەڕوانیتە سەرۆک کۆماری ئێراق وەکو کوردێک لەوێ سەرۆک کۆمارە؟
سەروک کومار نییە ناویان ناوە سەروک کۆمار،سەروک کومارئینگلیزو ئەمریکایە، خوامانیشو پێغەمبەریشمان ئەوانە کەس وە هاورمانەو نایەت هاناو مشتو مەیلیان بوو لە برسا کوشەمەمان مەیلیان بوو ئەمان کەنە دەوڵەت مەیلیان بوو ناهیڵن بوینە دەوڵەت،ئیمە لە سەدری ئیسلام ئیسلام ڕیشە کیشمانی کرد لە سەردەم عومەری کوڕی خەتاب کەفتینە دەس فارسو کەفتینە دەس ئینگلیزوو ئینگلیزیش کابرایەکە پیاو مارە ئەکات بی شەرەفترین دروزنترینوخوینمژترینی عالەمە گشتیان ئەو عەمەڵی عالەم شەڕ کردیە.
خاڵۆ حەیدەر لە کۆتاییدا زۆر زۆر سوپاست ئەکەم بۆ ووڵام دانەوەی پرسیارەکان زۆرخۆشحاڵ بووم دوای ماوەیەکی دوروو درێژبێمەوە ئەو شوێنەی کە یەکەمین پێگەو خوێندنگەی من بوو لە ساڵی ١٩٨٠ زۆر سوپاست ئەکەمو هیوای تەمەندرێژی باشت بۆ ئەخوازم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە