ڕاپۆرتێكى گرینگى كوردستان پۆست لەسەرانسەرى هەرێمى كوردستان،

Wednesday, 29/07/2009, 12:00

1684 بینراوە


جلال چەندین بەرپرس ڕادەسپێرێت بۆ ئەوەى ئەو بەرپرسانەى یەكێتى ئیهانە بكەن كەكاریان بۆ لیستى گۆڕان كردووە،ئەندامێكى مەكتەب سیاسى یەكێتى نیشتیمانى كوردستان بەرلەوەى بەشداربێت لەكۆبونەوەكەى ئیمڕۆى قەزاى دوكان بەكوردستان پۆستى ڕاگەیاند كەجلال تاڵابانى هەریەكە لەمەلا بەختیار و مستەفا چاو ڕەشى ڕاسپاردووە بەوەى ئەو بەرپرسانەى یەكێتى دواى ئیهانەكردن ڕەوانەى ماڵەوە بكەنەوە كەكاریان بۆ لیستى گۆڕان كردووە و دەنگیان بۆ ئەو لیستە داوە ئەندامەكەى مەكتەب سیاسى یەكێتى ئەوەشى بەكوردستان پۆست ڕاگەیاند
كەلەكۆبونەوەكەى دوێنێى خۆماندا جلال تاڵابانى داواى لێكردین بەرلەوەى لەدەست پێكردنى كۆبونەوەكە لەگەڵ مەكتەب سیاسى پارتى بەدەنگێكى بەرز داواى لێبوردن بكەین كەئێمە لەسنورى پارێزگاى سلێمانى و هەولێر بوینە هۆى ئەم شكستەى لیستى كوردستانى و ئەو دەنگە كەمەى بارزانى بەدەستى هێناوە،
پەیوەست بەڕەوانەكردنەوەى بەرپرسانى یەكێتى بۆ ماڵەوە كوردستان پۆست لەچەندین سەرچاوەى جیاجیاوە زانیویەتى كەكۆسرەت ڕەسوڵ بەشێوەیەكى فەرمى داواى لەجلال تاڵابانى كردووە كەدەست لەكاركێشانەوەى قبوڵ بكات چونكە تەواوى زانیارى ناو كۆبونەوە نهێنیەكانى ئاشكرابوونە و پارتى پێیزانیوە كەناوبراو داواى لەلایەنگرانى خۆى كردووە ئازادبن لەوەى بۆ پۆستى سەرۆكى هەرێم دەنگ بەكێ دەدەن و ئەوانیش بەكۆى دەنگ كمال میراودەلیان پەسەندكردووە .
بەڵام سەرچاوەیەك لەنوسینگەى ڕاگەیاندنى جێگرى سكرتێرى گشتى بەكوردستان پۆستى ڕاگەیاند كەشەوى ڕابردوو لەدیوانى سەرۆكایەتى هەرێمەوە پەیوەندیمان پێوە كرا بۆ ئەوەى سبەى لەمەراسیمى پێشوازى وەزیرى بەرگرى ئەمریكا ئامادەبین لەژێر فشارێكى توندا كۆسرەت ڕەسوڵ ئەم سەردانەى بۆ هەولێر قبوڵ كرد،
كوردستان پۆست لەسەرچاوەیەكى پاراستنەوە هەواڵى ئەوەى زانیوە كەپارتى بەهیچ شێوەیەك قبوڵى نیە كەجارێكى تر كۆسرەت ڕەسوڵ ببێتەوە جێگرى بارزانى چونكە بەوتەى ناوبراو كۆسرەت جێگرێكى خائین بووە لەگەڵ مه‌سعود.
لەبەردەوامى بەدواداچونى كوردستان پۆست لەسەر پرۆسەى هەڵبژاردنەكانى هەرێم سەرچاوەیەكى نزیك لەئازاد جوندیانى بەرپرسى مەكتەبى ڕاگەیاندنى یەكێـــــتى هەڕەشەى لەسروە عبدالواحید پەیامنێرى كەناڵى ئاسمانى الحرە كردووە و پێى ڕاگەیاندووە كەچیتر بەردەوام بێت لەسەر ڕووماڵكردنى هەواڵى هەڵبژاردنەكانى هەرێمى كوردستان ئەوا تەواوى ژیاننامەى ئەو كەپێشوتر لەناوەندى مەكتەبى ڕاگەیاندنى یەكێتى كارى كردووە بڵاودەكاتەوە،بەگوێرەى زانیاریەكانى وكوردستان پۆست ناوبراو بەشێوەیەكى چڕوپڕ ڕووماڵى هەواڵى هەڵبژاردنەكانى هەرێم دەكات و لێدوانى بەرپرسانى لیستى گۆڕان بڵاودەكاتەوە.
هەرپەیوەست بەهەڵبژاردنەكانەوە ئەندامێكى سەندیكاى ڕۆژنامەنوسانى كوردستان تایبەت بەكوردستان پۆستى ڕاگەیاند زانیارى وردمان لایە كەچەندین گۆڤار و ڕۆژنامە و سایتى ئەلیكترۆنى بەهۆى مادەوە لەكاتى هەڵمەتى هەڵبژاردنەكان سەربەۆخى خۆیان لەدەست داوە لەكاتێكدا هەندێكیان پێشتر ئیدیعاى سەربەخۆبونیان دەكرد،لەكاتى ئامادەكردنى ئەم ڕاپۆرتە نێردراوى كوردستان پۆست لەمەكتەب سیاسى پارتى بەكوردستان پۆستى ڕاگەیاند كەئەندامانى وەفدى كۆمیسیۆن بەهۆى ئەو ڕۆڵەى نواندویانە بۆ لیستى كوردستانى ئیمشەو دەعوەتى مه‌سعود دەبن.
لەسەرى ڕەش،كوردستان پۆست بەردەوام دەبێت لەبڵاوكردنەوەى نوێترین زانیارى پەیوەست بەئەنجامى هەڵبژاردنەكان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە