كاروانە جەردەى بەڕێوبەرى هەڵهاتوى پێشوى فرۆكەخانەى سلێمانى و زاواكەى جەبار فەرمان گەڕایەوە سلێمانى ...

Saturday, 24/07/2010, 12:00

1759 بینراوە


هەموو لایەك شاهیدن كە ساڵى پار عەمید كاروانى بەڕێوبەرى ئاسایشى فرۆكەخانەى سلێمانى چۆن گەندەڵى و دزییە مەزن و زەقەكانى ئاشكرابون كە چۆن تیایدا سەدان ملیۆن دینارى بەچەتەگەرى دزیبوو هەر لە موچەى وەهمى كارمەند تاكو مەسروفاتى وەهمى ئوتومبیل و پارەى بۆیاخكردن و ... هــتــد ، ئەوەبوو لیژنەیەكى لێكۆڵینەوەى بەسەرۆكایەتى حاكم قادرى حەمەجان لەسەر پێكهێنرا ، لەبەر بێسنوورى و بەرفراوانى جەردەییەكانى عەمید كاروان لەو لیژنەیەش زۆر لیژنەى لاوەكى لێكەوتەوە ، بەندە ئەندامى یەكێك لەو لیژنانە بوو ، بێگومان ئەوەى عەقڵ پێشبینى نەئەكرد و بە بیرى هیچ مرۆڤێكدا نەئەهات لەكارى گەندەڵكــارى و یاریكردن بەپسووڵەى ژمێریارى و تۆمارى مووچەى كارمەندە بەسەزمانەكانى ئاسایش و تەنانەت كارى ئافرەتبازى و هۆتێل حجزكردنى پێنج ئەستێرە و لەشفرۆشى عەرەب و دەعوەتكردنى هەندێ بەرپرسى گەورەش بۆ سێكسخوانى ئەو لەشفرۆشە عەرەبانە لە لایەن عەمید كاروانەوە هەمووى بە بەڵگەى حاشاهەڵنگر و شاهیدەوە بۆمان ئاشكرا بوو و جەختیش لەسەر ئەوەكرایەوە كە نەگاتە چاو وگوێى میدیاكان ، بێگومان هەموو ئەم راستیە تاڵانەش بە نوسین و ئیفادەى رەسمى تەوسیق و دۆكمێنتاركراوە ، پاش هەموو ئەم گەندەڵیانە و دەیان سەرپێجى جۆراوجۆرى ترى گەورەى تر لەهەموو یاسا و رێساكان و لەگەڵ ئەوەى زۆرێك بەرپرسى وەك عەمید كاروان دەست و داوێنپیس كەوتنە نێوانەوە و هەوڵیان دا رزگارى بكەن ئەوەبوو لەكۆتایدا و لەبەرئەوەى گەندەڵكاریەكانى عەمید كاروان زیاد لەهەموو ئاستەكان بۆگەنى دەرچوبوو و زۆر لە میدیا ئازادەكان وەك ریپۆرتاج قسەیان لەسەركردبوو و پێیان زانیبوو .. ئەوەبوو عەمید كاروان پەتكراو بۆ ماوەیەك زیندانى كرا و بڕى حەفتا ملیۆن دینارى بەزەبرى شەق پێگەڕێندرایەوە لە ئەسڵى زیاد لە حەوسەد ملیۆن دینار كە ژەقنەبووتى كردبوو ، پاشتر ئەوەبوو ژنەكەى جەبار فەرمارن كە خەسووى ئەم چارەكە پیاوەیە چووە لاى تاڵەبانى و زۆر بەرپرسى تر و ئیتر ئەوكات بەكەفالەت عەمید كاروان ئازاد كرا بەو حسابەى رۆژى مەحكەمە بەردەست بێتەوە و بچێتە قەفەزەكەوە بۆ دادگایى كردن ، بەڵام ئەوەبوو هەر لە فڕۆكەخانەى سلێمانیەوە و بە عیلم و فەرمان و خەبەرى حاكم ناقادر رەوانەى ئەڵمانیا كرا و قوورتاركرا تاكو فەزیحەتە مەزنەكە دامركێتەوە و لەو سزا یاساییە قورسەش رزگارى بێت كە چاوەنواڕى دەكرد .. بێگومان سزاى ئەو دزى و جەردەییانەى عەمید كاروان كە بەسەریدا ئیسپات ببوو و گومانى لەخۆى هەڵنائەگرت لە پانزە ساڵ زیندانى كەمتر نەبوو ئەمە بێ لەو دەركردنى لە دەزگاى ئاسایش لەبەرئەوەى تاوانەكەى لەو تاوانانەبوو كە لەیاساى سزاداندا بە [جرائم مخلە بالشرف العسكرى] پۆلێن دەكرێ ، لەئەڵمانیاش بەپارە تاڵانبراوەكە كە پاشتر بڵێسە خانى هاوسەرى بۆ ئاودیوكردەوە عەمدی كاروان چێشتخانەیەكى گەورەى كڕیبوو كە تائیستاش لەشارى مانهایمى ئەڵمانیا چەند خزمێكى خۆى بەڕێوەى دەبەن لەگەڵ ڤیلایەكى قەشەنگ لە گوندێكدا .
بەڵێ خوێنەرى بەڕێز پاش هەموو ئەم مـــاجــەراى دزین و بەتاڵانبردنى سامانى میللەت و كارى نامەشروع لەگەڵ ئافرەتى لەشفرۆش و تەنانەت كاركردن بە لەشفرۆشەكانیشەوە و پاش ئەوەى لەدواى هەڵهاتنى و لەژێر فشارى كۆمەڵگاى مەدەنى و میدیایى ئازاددا لە پۆلیسى ئەنتەرپۆلیشەوە فەرمانى گرتنى ئەم عەمید كاروانە دەرچوو .. پێش تەنها چەند رۆژێك بەرلەئیستا جەنابى عەمید كاروان لە فڕۆكەخانەى هەولێرەوە گەیشتەوە خاكى نیشتمان و ئیستا لە سلێمانى بە ئاشكرا بە ئوتومبیلێكى لاكزیزى مۆدیل 2010 وە كوڕانە ئەكات و ئەڵێى نەباى دیوە و نەبۆران ..دیارە تەواو مەعلومە هۆكارى گەڕانەوەكەشى .. ئەویش ئەوەیە كە لەكۆنگرە گەڵتەجاڕییەكى ئەم دواییەى یەكێتیدا بڵێسە خانى هاوسەرى بە ئەندامى سەركردایەتى هەڵبژێردرا ، بڵێسە خانێك كەتەنها ناوى جەبار فەرمانى باوكى بەكورد و یەكێتیەوە ئەیبەستێتەوە .. ئەو جەبار فەرمانەى دەزگاى زانیارى جەلال تاڵەبانى دەرمانخواردى كرد .. ئەو جەبار فەرمانەى تەنها سەروەرى كە بۆخى تۆمارى كردبێ دیل كووشتنى بێدەسەلاتى دەست و قاچ بەسترا و تەور وەشاندن بوو لە زیندانە نهێنیەكانى یەكێتیدا دژ بەكەسانێك كە لەسەنگەردا بەهەزارى وەك جەبار فەرمان نەئەهاتنە دەرەوە ، دەنا بڵێسە كێیە و كیلۆى بەچەندە؟ بەڵێ ئیستا عەمید كاروان لاى هەندێ ئەفسەرى ئاسایش وتویەتى كە ژنەكەیى و خەسووى كاریان بۆ كردووە و وەعدى پێدراوە كە پۆستێكى باڵاش وەربگرێت ، من دڵنیام ئەم قسانەشى تەواو راستە ، چونكە لە مەملەكستانى گەندەڵى و دەست و داوێنپیسیدا كەسێك ئەو تاڵانیە مەزنەى بۆ بچێتە سەر و كەسیش نەبێ پێى بڵێ پشتى چاوت برۆیە .. ئەوە هەر زۆر ئاسانە كە سیاسەتى تڕۆ و تەرفیع شمولى بكات و ببێتەوە بەبەرپرسى دەیان كوڕى پاك و دلًَسۆز ، ئەمە چمكێكى بچوكە لە چیرۆكى ملیۆنەها گەندەڵى و دزى و تاڵانى تر كە ئەخیریان نەك ئاخریان بەتاڵانبردنى نەوتى خەڵكە رەش و رووتەكەبوو ، ئەمە جۆرە كارانەش بێ هیچ گومان و راراییەك لە رەنگدانەوە موحەقەقەكانى كۆتایهاتن و هەرەس هێنانى ئەم دەسەڵاتە فـــــوول گەندەڵكارەیە كە وەك گەنە خوێنى میللەتە بێدەسەڵاتەكەى خۆى ئەمژێت .
ئەفسەرێكى ئاسایش

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە