ئەرسەڵان بایز بڕوانامەکانی قبوڵخاس و بۆ خۆشی مرۆڤێکی بێ هەڵوێست و ترسنۆک و هەلپەرستە

Saturday, 31/08/2013, 12:00

1889 بینراوە


هاورییان سڵاو..
سێ هەفتەی تر هەموان بە بەرگی ئاڵا و واڵاوە رێدەکەین بەرەو سندوقەکانی دەنگدان و لەوێدا چوار ساڵی تری ئایندە و مێژووی ئەم میللەتە و خۆشمان دیاری دەکەین. دەچین لە چارەنوسی هەمواندا و بە تاکە دەنگێک جیاوازی دروست دەکەین، رەنگبێت مایەی شلەقاندنی ئەم گۆمە فسفۆریەی نیوان زەرد و سەوزیش بێت.. رەنگبێت مایەی توانەوەی مۆمەکە بێت و رەنگیش بێت داس و چەکوشەکە بخاتەوە دروێنە و وەشاندن و ریشدارە بەرسمێل تاشراوەکان راپێچی سنورەکان بکاتەوە.. ئەمجارەیان بۆ جیهاد بەرەو سوریاو ئیسرائیلیان بەرێت.

هاوڕێیان..
من تیاماوم و نازانم دەنگ بە کێ بدەم؟ بە دڵنیاییەوە دەنگی من بۆ 31ی ئاب نییە و جیهادکار و داسوەشێنیش نیم.. دڵم سەوزە بەڵام شەرم دەمگرێت سەرۆکی لیستەکەم کە سەرۆکی پەرلەمانەکەشم دەبێت تەزویرچی بێت! شەرم دەکەم بڕوانامەکانی قبوڵخاس بن و بۆ خۆشی مرۆڤێکی بێ هەڵوێست و ترسنۆک و هەلپەرست بێت؟ دڵم سەوزە و دەزانم چەندین کوڕ و کچی بە توانا هەن لەناو لیستی ١٠٢دا، بەڵام دڵم پێم دەڵێت دەرناچن، چونکە ملشۆڕ و کەلهوڕ نین! لە لیستی مۆمەکەشدا کۆمەڵە هاورێیەکی فکر و بیرکردنەوەم هەن، کە دیسان ئەوانیش لە کۆت و بەندی لیچکاوی مۆمەکە گلاون و ئازادنین وەک ئازادی رووبار!

زوڵمێکی گەورەیە ئێمە ئازاد نەبین بۆ خۆمان لیستی تێکەڵاو دروست بکەین لە باشترینی ئەوانەی دەزانین سەرراستن و دەتوانن دەنگی هەق و بانگی ئازادیی بن!

زوڵمێکی گەورەیە مرۆڤە ناشایستەکان هەتا ئاخیرەت وڵات بەڕێوە بەرن و مرۆڤە گەورە و پایەدارەکانیش... لە دوورەوە تێبڕوانن.

دوا جار...
دەنگی من هی ئەوە دەبێت، کە پەیمان دەدات هەڵگری مەشخەڵی پەیامی نەهێشتنی خانەنشینی پارلەمانتارانە و لەناو خودی ئەو بینا ئەنتیکەیەوە شکست بە شورای چینایەتی و دروستکردنی پیاو و بازنە و دردۆنگی دەهێنێت.

بژی کورد..
بژی کوردستان..
سەرفرازی بۆ ئەوانەی چاونەترسن لە وتنی راستییەکان..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە