لەوەزارەتی دەرەوەی سوێد بەرپرسی(ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و عێراق) پێشوازی لەوەفدێکی گروپی ١٧ شوبات دەکەن

Thursday, 17/11/2011, 12:00

1681 بینراوە


گروپی ١٧ شوبات لەستۆکهۆلم دەمانەوێت دڵنیاتان بکەینەوە بەردەوام دەبین لەداکۆکی کردن لەمافی مرۆڤ و ئازادی بیرورا ،چونکە ئەوە سیاسەتی ئێمەیە

رۆژی ١٥ ی نۆڤێمبەر وەفدێکی گروپی ١٧ شوبات کەپێک هاتبوو لە (قادر نادر ، ئازاد غەریب) سەردانی وەزارەتی دەرەوەی سوێدیان کردو لەلایەن بەرپرسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (گۆفران النەدەف) و بەرپرسی دۆسیەی عێراق (ئۆسکار شیلتەر) بەگەرمی پیشوازی کران

سەرەتای دیدارەکە (گوفران ئەلنەدەف) ووتی : خۆشحاڵین کە جارێکی تریش لەنزیکەوە یەکتر دەبیننین ، هەرچەندە ئێوە بەردەوام ئمێل زانیاریمان پێ دەدەن ، بەڵام سیاسەتی ئێمە ئەوەیە لەگەل هەموو لایەنەکان دانیشتن ساز بکەین و گوێ لەهەموو لایەک بگرین . بەڵام دەمانەوێت پێتان بڵێین ئێمە دژی ئەوەین پێشیلی مافی مرۆڤ و ئازادی بیرورا دەربڕین بکرێت . وەدلنیاشتان دەکەینەوە بەبەردەوامی ئەو زانیاریانەی ئێوە یان خەڵکانی تر بۆمان دەنێرن ، ئێمە بەدواچونی تایبەتی بۆدەکەین بەتایبەتی لەگەل حکومەتی هەرێم .

لەوەڵامیشدا وەفدەکەی ئێمە ، زۆر سوپاسی وەزارەتی دەرەوەی سویدی کرد کەئەو سیاسەتە دروستەیان هەیە ، کە ماوە ماوە لەگەڵمان دانیشتن دەکەن ، بۆ ئەوەی لەنزیکەوە گفتوگۆ لەگەل یەکتر بکەین و هەوڵ بدەین پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ و ئازادی بیروڕا لەکوردستان پێشی پێ بگرین . وەئێمە هەولەکانی ئێوە بەرز دەنرخێنین، وەبەپێی زانیاریەکانی ئێمە فشارەکانی ئێوە ڕۆڵی خۆی زۆر بینیوە لەسەر دەسەلات ، بۆیە داواتان لێدەکەین بەردەوام بن لە فشار ەکانتان .

هاوکات داوامان لەوەزارەتی دەرەوەی سوید کرد

١/ دەسەڵات ماوەی ٨ مانگە چەندین پەیمانی بەخەڵکی کوردستان لەئاستی هەرەباڵای بڕیاڕدانی (سەرۆکی هەرێم و حکومەت) داوە کەچاکسازی ڕیشەیی دەکات ، و ەئەوانەی تەقەیان لەخەڵک کردوە تەسلیم بەدادگایان دەکات کەئەمە کارێکی یاسایە نەوەک چاکسازی . بەڵام سەرجەمی لە بواری پڕاکتیکیەوە، کات کوشتن و چەواشەکردنی خەڵک بووە . بەپێچەوانەوە ، ئێستا ڕێگایەکی مەترسیداریان گرتۆتە بەر کەبەناوی دادگا و یاساوە ، چالاکڤانە مەدەنیەکان بەتایبەتی ئەوانەی کاریگەریان لە ناو خەڵک هەیە و لە خۆپیشاندانەکان ڕٶڵیان هەبووە بە چەند چیرۆکێکی سەیرو سەمەرە دەیان خەنە زیندانەوە لەوانەش نمونەی (برایمی کاکە ئەحە و سەید ئەکرەم خەلیل) مان بۆ هێنانەوە ، کەهاوشێوەی شەهید(سەردەشت عوسمان) چۆن لەقوربانیەوە کردیانە تاوانبار ، بۆیە هیوادرین لەگەڵمان هاریکار بن کەدادگا ویاسا لەدەست پارتی و یەکێتی ڕزگار بکەین .

٢/ رەخنە و پێشنیازمان دا بەوەزارەتی دەرەوەی سوێد کەئێوەیەکێک لەو وولاتانەن بەبەردەوامی داکۆکی لەمافی مرۆڤ و ئازادی رادەربرین دەکەن ، بۆیە هیوادارین بەئاشکرا هاوشێوەی سەفیری فەرەنسا هاوپشتی وڵاتەکەتان بۆ گەنجانی کورد دەریبڕن و ئیوەش وەک ئەوان هەمان هەڵویست لەگەرمەی پێشێلکاریەکان بنوێنن ، ئەمە دەبێتە پاڵپشتیەکی مەعنەوی گەورە بۆ خەلکی ئازادیخواز و پێشگرتن لەپێشیلکاریەکانی مافی مرۆڤ و ئازادی بیرورا

٣/ داوامان کرد کەماوە ماوە سەفیری سوێد لەعێراق هاوشێوەی سەفیرەکانی تری وەک ئەمەریکا و بەریتانیا و ئیتالیا و فەرەنسا ، لەگەڵ (پارتە ئۆپزسیۆنەکان ، میدیای ئەهلی ، ڕێکخراوەکانی NGO دانیشتن سازبکات و لەنزیکەوە گوێی لە ئازارەکانیان بگرێت )

بەرپرسی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست (گوفران ئەلنەدەف) دڵنیای کردینەوە کەسەرنجەکانتان جێگای بایەخە و ئێمە هەموو ئەمانە دەنوسین بەڵام

سەبارەت بەکەیسی برایمی کاکەئەحە کەپێشوتر ئاگادارکراوینەتەوە بەلام ئەوەی سەید ئەکرەم ئەوا دەیدەینە سەفیری سوێد لەعێراق بەدواچون لەسەر هەردو کەیس زیاتر بکات .

پێشنیازی دانیشتنی سەفیری سوێد لەگەڵ لایەنەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی هەرێم ، خالێکە گفتوگۆ لەگەڵ دەکەین بەڵام لەشاری کالمەر لەسوێد ناوەندێک هەیە (Foj) دەتوانین داوەتی چەند ڕۆژنامەنوسیک بکەین ، کەبێن کۆڕش و زانیاری لەسەر ڕۆژنامەگەری وەربگرن .

سەبارەت بەهەڵویست دەربڕینی ئێمە ، دەمانەوێت دڵنیابن ، بەبەردەوام ئەو پێشیلکاری و سەرنجانەی بەبەلگەوە کەوتۆتە بەردەستمان ، هەڵویستی خۆمان لەگەل دەسەلاتی هەرێمەکە دەربڕیە ، بەڵام ئەو سەرنجەی ئێوەش لای خۆمان دەنوسین

لەکۆتایشدا ووتی پێمان خۆشە بەردەوام زانیاریەکانمان پی بدەن وە دڵنیای کردینەوە کەئەوان سیاسەتیان وایە ماوە ماوە دیدار لەگەڵ هەموو لایەنێک بکەین بەئێوەشەوە

بەر لەماڵئاوایش ، وەفدی گروپی ١٧ شوبات سێدێیەکی ڤیدیۆیی و پەرتوکێکی دۆکۆمینتی لەوێنە و بەرواری پڕ لەتاوان و پێشیلکاریەکانی دەسەڵاتی کوردی لەگەل نامەی ٣٠ پەرلەمانتاری سویژی بۆئازادکردنی برایمی کاکە ئەحە پێشکەش بەوەزارەتی دەرەوەی سوێد کرد

لەکۆتایش دەلێن ئێمە لەپێناو پێشگرتنی پێشیلکاریەکانی مافی مرۆڤو ئازادی بیرورا بەردەوام دەبین و چەندین چالاکی هەمەجۆریترمان لەبەردەستە ، کەماوە ماوە رای دەگەیەنین

گروپی ١٧ شوبات لەستۆکهۆلم

٢٠١١/١١/١٥

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە