سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رجه‌م حیزبه سیاسییه‌کان له‌سه‌رچی ڕێککه‌وتن؟
Saturday, 24/11/2012, 12:00
1239 بینراوە
بۆ ساتێک بیرکه‌وه له‌م پرسیاره: سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رجه‌م حیزبه سیاسییه‌کان له‌سه‌رچی ڕێککه‌وتن؟ دوو چه‌مک، دوو مه‌فهوم، دوو ته‌عبیر له‌ناو ئه‌و پرسیاره‌دا بهدیئهکرێن که پێویسته، پێش وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسایره، چه‌ند قسه‌یه‌کی له‌سه‌ر بکه‌ین. ئه‌وانه‌ش مه‌فهومی ''سه‌رۆکی هه‌رێم'' و ''حیزبه سیاسییه‌کانن''. سه‌رۆکی هه‌رێم کێیه؟ و کامانه‌ن سه‌رجه‌م حیزبه سیاسییه‌کانی هه‌رێم و به‌رنامه‌یان چییه؟ ئه‌گه‌ر بێت‌و بتوانرێ ئه‌و دوو ته‌عبیره پێناسه‌ی ڕاستودرووستیان بۆ بکرێ، ئه‌وا بێ هیچ گومانێک ئه‌توانین، بێ ئاماده‌بوون له هیچ کۆبوونه‌وه‌یه‌کیاندا، پێشبینی ده‌رئه‌نجامی ڕێککه‌وتنه‌کانیان بکه‌ین.
پێشئه‌وه‌ی باسی سه‌رۆکی هه‌رێم بکه‌ین و له باری سایکۆلۆجی و ئه‌خلاقیی ئه‌م زاته بکۆڵینه‌وه، ئه‌مانه‌وێ بپرسین:
١/ ئایا پێکهاته‌ی سیاسی کوردستان به گشتیی و هه‌رێم به‌تایبه‌تی، له ئاڕاسته‌ی ئیسلامیی، ئاڕاسته‌ی چه‌پ، و حیزبی بنه‌ماڵه زێدتر، هیچ ئاڕاسته‌یه‌کی سیاسیی جیاوازمان هه‌بووه به درێژایی مێژوو؟