وەزیرى پەروەردە ئاگات لێیە, مامۆستاى بێ شەهادە بووەتە ڤاپرۆس لە كفرى دا

Tuesday, 05/05/2009, 12:00

1774 بینراوە


لەپاش 31 ى ئابەوە كە ئێستاكانێ ینك و پدك بیریان چوتەوانێ, ئەو دوو زلحیزبە هەستان بە تەعینكردنى هەندێ كۆلكە خۆێنەوار لەژێر ناونیشانى مامۆستاى شۆِڕش, یان تڕوتفاقى حیزبى سەردەمى شەڕ, دواتر ئەو میكرۆبانە بونە هۆى زیان بۆ پەروەردە بە تایبەت لە كفرى.
ئیستا زۆرینەى ئەوانە كراونەتە مامۆستاو مودیرى قوتابخانەكان, نە ئیملا دەزانن, نە دەزانن خۆێندن چییە؟ تەلەبە و مامۆستاكان زۆر لێێان ناڕازین, چەندین جار باسكراوە خێوێا لە تربیە, لازمە ئەوانە لەشەهادەكانیان پرسیار بكرێتن, بەڵام وەهاب لە ترسى كوتلەبازى ناوێرێ وادەزانێ تربیەش كوتلەبازییە, تەنانەت ئەو قەراراتانە كە لەوەزارەتەوە تێت, وەهابى تربیە هیچیان تنفیز ناكاتن, دەربارەى ئەو مامۆستایانەى كە شەهادەكانیان جێگەى گومانن, خێوێەن ئەوانەى لەدواى پرۆسەوە لە مەعهەدێكى علوج لە دووز و كەركۆك شەهادەكەیان دۆزییەوە.
من داوا لە وەزیر تربیە دكەم, ئەگەر بەڕاست غەمى پرۆسەى پەروەردە دەخواتن, فەرموو با ئەم دەلیلى فەسادانە بزانێت و كار بۆ ئاشكرا كردنى بكاتن:
1_لجنەیەك دابنات بۆ دەرخستنى ڕاستى شەهادەى ئەوانەى لە دواى پرۆسە هێناویانە, یان كڕیویانە.
2_ عملیەى كەفائە انجام بداتن بۆ ئەوانە, بەتایبەتى ئیملا و ئینشا, بزانە پێویست ناكاتن جەنابى وەزیر, مەحو ئمى بۆ زۆربەى مودیرەكان بكاتەوە, بەتایبەت بەعزێ مودیرى زۆر تایبەت كە قسەى زۆر لەبارەیانەوە هەیە.
3_لجنەیەك دابناتن بۆ چۆنیەتى كارەكانیان, تەعامول ئەو كۆلكە مامۆستا و نەخۆێندەوارانە لەگەڵ مامۆستاكانى تردا, هەروەها تەعامولى ئەوانە لەگەڵ تەڵەبە و نیزامى نۆێ خۆێندن, ئەگەر وەزیر بۆى دەرنەكەوت غەدرێكى گەورە كرایە لە پرۆسەى پەروەردە لە كفرى دا, ئەوا من واز لە نوسین دەهێنم.
ئەمانەو زۆر خاڵى تر هەیە, وەزیر زەرورە بیزانێتن, , چونكە نە مامۆستا وەهاب و نە مامۆستا مستەفاى مودیر گشتى غەمى دەخۆن, لە ڕاستیشدا ئەوانە بونەتە ڤایرۆس و میكرۆب بۆ تربیە و وەزعى خۆێندن لە كفرى دا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە