ئازاد جووندیانى لەڕووى دەروونى و جەستەییەوە زۆر شڵەژابوو !!!!

Thursday, 18/06/2009, 12:00

2022 بینراوە


خوێنەرە بەڕێزەكان شەوى 15 لەسەر16 /6 / 2009 ئازاد جووندیانى علووج لەبەرنامەى كەوانەدا كەحەمەنوورى خۆفرۆش تەقدیمى ئەكا هەرچى زووخاو لەدڵیدا بوو بەسەر باڵى ڕیفۆرمدا ڕژاندى (شەلم كوێرم ناپارێزم) بەڕاست و چەپدا هاتە خوارەوەو وەلائى خۆى سەرلەنوێ بۆ بنەماڵەى مافیاى جەلال دووپاتكردەوە ئەم ئازادە نائازادە ئەگەر بێت و بیوێرایە یاخوود زاتى بكردایە بەمێژووى سیاسى كاك نەوشیرواندا ئەڕۆشتە خوارەوەو چەندین بووختان و درۆو دەلەسەى بۆ ئەو زاتە گەورەیە هەڵئەبەست .
ئازاد جووندیانى بۆ بەرنامەیەكى ئاوەها حەساس پێویستى بەكاتێكى زۆر هەیە بۆ خۆ ئامادە كردن تا هەموو تەوەرەكانى گفتووگۆكە كۆنترۆڵ بكات و بزانێت چى ئەڵێ و چى ناڵێت !! بۆیە بەچەند سەعاتێك پێش بەرنامەكە لەگەڵ حەمەنووریدا سەرقاڵى ووتو وێژ بوون ، ئەگەر بەهەڵەشدا نەچم جووندیانى خۆى پرسیارەكانى بۆ حەمەنوورى دائەناو نەسیحەتى ستافى كۆنترۆڵ و پەیوەندییەكانیشیان كردبوو كە هەر پەیوەندییەك پێداگریى و لایەنگیریى باڵى ڕیفۆرمى كرد بەسەریدا دایبخەنەوە .
ئازاد جووندیانى ئەو كاتانەى حەمماس دەیگرێت لەوپەڕى تەنگەتاو بوونیدایە زۆرى بۆ دێت یان بەئەمرى سەرووى خۆى پێیدەكەن دیارە بەرنامەیەكى ئاواش كەڕاستەوخۆ پەیوەندى بە بانگەشەى هەڵبژاردنەوە هەیە بەبێ مەڵامەت و هەرلەخۆوە ناوێرێت بیكات و بێتە سەر تەلەفزیۆن هەرچەندە بەرنامەیەكى كرچ و كاڵ و بێ بنەما بوو بەڵام دەكرێت هەڵوەستە لەسەر ئەو شڵەژانە دەروونى و جەستەییەى جووندیانى بكەین و شیكاریى بۆ بكەین ، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت كەتاڕادەیەكى زۆر كاك نەوشیروان تەئسیر لە ئاییندەى (ینك) ئەكا و قەبارەو سەنگ و قوورسایى لاواز دەكات
*كارمەندێكى سەتەلایتى گەلى كوردستان :

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە