قەرەیلان: من نه‌م ووتوه‌ با‌رزانی به‌که‌سێکی شیاو ده‌زانم بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم

Wednesday, 22/07/2009, 12:00

2049 بینراوە


سەبارەت بەو ریپۆرتاژەی کەرۆژنامەوان کەمال چۆمانی سازی کردبوو لەرۆژنامەی ئاوێنەدا بڵاوکرایەوە، گوایە موراد قەرەیلان سەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان وتوویەتی مسعود بارزانی کاندیدی لیستی کوردستانی شیاودەبینێت بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛ لەپەیوەندیەکی ماڵپەڕی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان بە بەڕێز قەرەیلانەوە گووتی، من لێدوانێکی بەوشێوەیەم نەداوە، ئەوەی من گووتوومە ئەوەیە؛ لەو کاندیدانەی بۆ سەرۆکی هەرێم بارزانی دەرفەتی سەرکەوتنی لەهەموویان زیاترە لەبەر ئەو هەموو ئیمکانەی چ لەلایەنی رێکخستنی و چ لەلایەنی راگەیاندنی کەلەبەردەستی دایە، هەروەها گووتی ئێمە هەلوێستمان لەهەڵبژاردنەکانی باشووری کوردستاندا بێلایەنە بۆ ئێمە هیچ جیاوازیەک نیە لەنێوان هەموو لیست و کاندیدەکانی سەرۆکایەتی هەرێم. ئێمە تەنها رەخنەمان لەسەر ئەو هەڵوێستە نادیموکراتیەی کەلەبەرامبەر لیستی هیوا وەرگیرا هەبوو ئەویش لەبەر ئەوەی بەهەڵەیەکی جدیمان بینی لەدیموکراسیەتی کورد لەباشووری کوردستان. وەکوتر هەڵوێستی ئێمە بێلایەنە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە