نیشتمان لە هەفتەیەکدا!

Saturday, 05.12.2012, 12:00

1392 بینراوە


بەمۆڵەتی هاوڕێ و براو هاوکارم کاک مستەفای حەسەنە گەورە، ئەم هەفتەیە بەهۆی سەرگەرمی ئەو بەڕێزەوە بەندە هەواڵێ هەفتە شرۆڤە دەکات.

نێچێرەڤان لە وەجاخ بووە بۆیە کوون دەدڕێ
نێچیر ئەو کەسەی لە دەست ماچکردنێکەوە ناسیمان، دەڵێ تورکیا هاوپەیمانییەکی ستراتیجیمانە، منیش دەڵێم تورکیا هاوپەیمانیی ئێوەیە، نەک هی کورد، ئەو هاوپەیمانە ستراتیجییەی ئێوە هەرچی خۆراکی بەسەر چووە بۆ تان دەنێرن، تورکان هەرچی سوکایەتییە پێتان دەکەن، نیشتمانی کوردانیان گۆج کردووە، ئێوە بەخیانەتی خۆتان تورکیای داگیرکەرتان لەقەیرانی ئابوری رزگار کرد، پارەی دزراوی نیشتمان لەوێ سپی دەکەنەوە، ئێوە بازرگانێکی بێویژدان و جاشێکی خۆفرۆشن، جا تورکیا هاوپەیمانی ستراتیجیتان نەبێت ئەدی کێ هاوپەیمانی ستراتیجیتانە؟ ئەمەشتان بۆ دەچێتە سەر، چونکە قەرەیلان هەموو قسەکانی تۆی لا ئەرێنییە.



ئاشتی هەورامی  چوو بۆ گردەکە
ئاشتی هەورامی پیاوە دزەکە، چاکتر بڵێین مقاشی هەراجی نەوتی کوردستان بۆ ڕیسواکردنی گۆڕان چووە گردی زەرگەتە و لەگەڵ نەوشیرواندا کۆ بوویەوە، ئاخر وەزیرێکی دز چ کارێکی هەیە لەگەڵ بزووتنەوەیەکی بەناو ئۆپۆسیسیۆندا هەیە ؟ مەگەر ئەوە نەبێت تۆزێک پارەی دزراویان بداتێ، ئاخر لەدنیادا بووە دز بچێت بۆلای کەسانێک کە خۆیان کردۆتە دەم ڕاستی ماڵی دزراوی خەڵکی.، قابیلە لەگردەکەی زەرگەتە دارکاریان کربێت، یان خوانەخواستە دادگایان کربێت؟ ئەمە عەیامێکی دەوێت تا بزانین ئەم بەزمەی گۆڕان و بنەماڵەی مەلا مستەفاچ فێڵێکی مێژووی لە کورد دەکەن؟! دەترسم کوڕی بەرپرسێکیان چەند تەنکەر نەوتی بدەنێ، جارێ نایزانین بەڵام دەزانین گۆڕانیش فت، مردنی حەمایل زۆر شتی هێنایە سەر بەڕە.


مەسعود شەرەفی عەشایری  رێگای پێنادات میوان دەربکات
مەسعود بارزانی لە فشەو قسە ناکەوێت، پێوە بووە نازانێت چۆی خۆی قوتار بکات، دەنا پەنا نابەتە بەر کۆنە بەعسییەکی وەک عارف قوربانی، بۆ نا! باشترین جێگە بۆ کۆنە بەعسییەکان، پارتی دیموکراتە، ئەوە نییە تاریق هاشمی بەعسی چۆن بووە بە بەڵا بۆ کورد، چونکە مەسعود شەڕەفی عەشایەری رێگەی پێنەدا لە هەولێر دەری بکات، سەمەرە لەوەدایە، کە بقەومێ لە پێش هەمووتانا وون دەبێت، ئای، کە ترسنۆکە ئەو مەسعوە!

چوار پەرلەمانتارەکی گۆڕان ویژدانیان رێگای لێگردوون دەست لە پارە نادەن
ئەو چوار پەرلەمانتارانەی گۆڕان کە وازیان هێنا و هاواریان کرد پارەیان ناوێت، ئەوە وادەر نەچوو بەڵکو بۆیان کۆکراوەتەوە ئەوەتانێ بە مۆڵی وەری دەگرن، خۆ خەڵکی بیری چۆتەوە ئەوان چیان ووتوە! بەدیووەکەی تریدا تا ئیستا کام لە بەرپرس و لێپرسراوەکان باجی قسەیان داوە تا ئەمانەی گۆڕانیش بیدەن ؟ گەر لەسەر هەڵوێستەکەتان بەر دەوامن فەرموو هەر بۆ گەڕانەوەی تۆزقاڵێک ئابڕوو ئەو پارەیە بکە بە قوتابخانەیەک، یشەقامێکی پێ چاک بکەن! گوندێکی پێ ئاوادان بکەنەوە، دەتوانن تۆزێک بەو کارە کەسایەتی یەکی ڕاستی خۆتانمان پێنیشان بدەن، بەڵام ئایا ویژدانی گۆڕانتان ئەوەندە زیندووە بیر لە کارێکی وا بکەنەوە؟ ئەوە ئەو پرسیارەیە کە ئێوە ناخوازن گوێتان لێبێت.

گۆران و یەکێتی کۆبوونەوە
چ ناشرینە کاتێک سایتەکەی چاودێر بەخەتێکی درشت، دەنووسێت: ئێمە لەیەک بەرە بابەوە هاتووین! ئەی کەوایە گۆڕانخوازەکانی گردەکە، بۆ چەند ساڵە خەڵکی فریوو دەدەن، با ئەمەشتان بۆ بگێڕمەوە، کە دۆستێکی کوردستانپۆست لای نەوشیروان دەبێت و دەکەونە گفتوو گۆ کردن، ئەویش هەندێ ڕەخنە لە نەوشیروان دەگرێ و دەڵێ نەرمیتان لەگەڵ پارتیدا زۆر بێ مانایە، نەوشیروانیش لەوەلامدا دەڵێ ئێوە و کوردستانپۆست دەتانەوێت شەڕی ناوخۆمان بۆ دروست بکەنەوە؟ ئەگەر من لەوێ بوومایە یەکسە هەل هەلەمە لیدەدا و دەمگووت: دەک بەخۆشیتان بێت ئەو دڵداری و دەست لەملانەتان. گۆڕان دیسانەوە فت، خۆ نەوشیروان ئەزموونی ئاڵای شۆڕش و بزووتنەوەی هەبوو، کە جیا بوونەوە لە یەکێتی، چما ئەویش بۆ هەمان تولەڕێ ڕێگەی گرت؟ مەلا بەختیار کاتێک ڕەخنەیان لێگرت، کە بۆچی دوای ئەو هەموو سوکایەتییە، کە یەکێتی پێی کرد چووەوە ناو یەکێتی، لەوەڵامدا ووتبووی خۆ من پیاز پاک ناکەم، من سیاسەت دەکەم! دوێنێ ئەم مەلا بەختیارەم بینی، چەند قارەمان دەهاتە بەرچاوم، ڕێک ئەو ڕۆژەم بیر کەوتەوە کە لە یاخسەمەر کردیان بەژووردا، یان ڕۆژەکەی فرانکفۆرتم بیرکەوتەوە، چۆن لاڵ ببوو، یان گەنجەکەی ئۆسلۆ تەماتە بارانی کرد. شەهیدان لەم هەموو سوکایەتییە ببورن کە ئەمانە بەم میللەتەی دەکەن!


یەکێتیی چەک کۆدەکاتەوە!
ماوەیەکە، خەریکی کۆکردنەوەی چەکن، ئەمە لە لام باشە، بەلام بەمەرجێک لە بەرپرسەکان خۆیانەوە دەست پێبکەن، کامە بەرپرس هەیە کۆمەڵێ گەنجی خێرلەخۆ نەدیووی نیشتمانی دوای خۆی نەخسبێت ؟ خۆ کە وەزیر و گزیرەکان دەردەکەون ڕێک فلیمە کۆنەکانی ئەمەریکی، عەسابە و تەکساسم بیر دەکەوێتەوە، ئەوە تاڵەبانی و بارزانی هەر مەپرسە ئەو ڕۆژەی مەسعود هات بۆ گردەکە، بۆ خۆم ٦٥ ئۆتۆمۆبێلم ژمارد، ئەوەندە پێکەنیم بەزەییزم بەژینگەی سلێمانیدا دەهاتەوە ، ڕۆمانەکەی ئەحلام مستغانمی بیر هێنامەوە، کە لەجێگەیەکدا دەڵێ: (زۆر کەس هەموو شەقامەکانیان بۆ دەگیرێت، لێ هێندە شەهامەتیان نییە بۆ خۆیان دوو شەقاوان بەپێ بڕۆن) جا بەڕاستی ئەوە بەرپرسە ترسنۆکەکانی کوردن، شەرمەزاری لەوەدابوو قادری حاجی عەلی لە وەڵامی پرسیارێکدا کە لێی کرا داخۆ کوردستان مەترسی لەسەرە، ئەو بەپێچەوانەی نەوشیروانەوە ووتی: بەڵێ لەسەرێتی، کەچی بەر لە ماوەیەک نەوشیروان گاڵتەی بەوە دەهات ووتی کوردستان هیچ مەترسیەکی لەسەر نییە، بانێکەو دوو هەوا.