عیماد ئەحمەد هەقى پەژاكت نەبێت؟

Sunday, 31/05/2009, 12:00

3330 بینراوە


ئەگەر ئەو عیماد ئەحمەقدەى دوێنێ خەڵكى پیرەمەگروون سووك ریسوایان كرد ئیمڕۆش زۆر بێشەرمانە پەلامارى گەریلاكانى پارتى ژیانى ئازادى كوردستانى داوە توند قاچیان دەگەزێت.
عیماد ئەحمەد ئەوە جارى یەكەم و دووەمى نییە كە پەلامارى پەژاك دەدات و دەیەوێت پێمان بڵێت پەژاك دوژمنە و ئێران دۆسته‌. عیمادی ده‌ست و دامێنپیس لەكاتى قسەكردنى بۆ رۆژنامەى هاوڵاتى باس لەوە دەكات كە پێشمەرگە دەیەوێت جەولە بكەن بەسەر سنورەكاندا بەڵام من لێرەوە بەتەواوى پێشمەرگەكانى كوردستان دەڵێم كوردانە بیربكەنەوە نەكەونە هەڵەى ئەو دوو حیزبە ڕوونتر پێتان بڵێم خێزانەكانتان بێوەژن مەكەن و دایكتان جەرگ سوتاو مەكەن یاخود ئەوەشتان پێ بلێم منداڵەكانتان هەتیو مەكەن چونكە بەڕاستى ئەوانە خوێنى شەڕ لەچاویان خزیوە و دەیانەوێت شەڕ بەبراكوردەكانمان بفرۆشن بۆ ئەم مەبەستەش تەنیا ئێوەیان بەدەستەوەیە تكایە وریابن و بەژیرى مامەڵە بكەن چونكە تا كارلەكارنەترازاوە چەكەكانتان فڕێ بدەن و بەرەو ماڵ بگەڕێنەوە چونكە هەر وەكو وتم دایكتان جەرگ سووتاو دەبێت و منداڵەكانیشتان هەتیو چونكە من زۆر باش دەزانم ئێوە بچنە سەر گەریلاكانى پەژاك گوللە بگرنە ئەوان وەلا ئەوانیش نایكەنە نامەردى تۆپتان تێدەگرن و بۆ أغاى تاڵابانى پاشاى بارزانیتان تەمەبێ دەكەن بۆیە لێرەوە داواتان لێدەكەم نەچنە وەكو ساڵى 1996بەقسەى مەلا بەخ بەخ خولە بێ سەنگ هەڵبخەڵەتێن و لەتەرمى پێشمەرگەى بەستەزمان قەڵات دروست بكەن چونكە وەك ئەوەى عیماد ئەحمد دەیڵێت شەڕێكە و بۆ هەڵبژاردن بەپەژاك دەفرۆشرێت ،چونكە باش بزانن پەژاك وەكو عیماد ئەحمەق ناڵێت هێزمان بەقەدەر ئێران نیە بەڵكو پەژاك دەڵێت هێزمان هەیە وەڵامى ئەمریكا و ئیسرائیلى پێبدەینەوە وەك چۆن لەڕابردوو ئەم كارەمان كردووە . لەبارەى ئەو قسەیەى ئەحمەق كەدەڵێت پەژاك لەسنورەكانەوە هێرش دەكاتە سەر ئێران دەزانى كاك ئەحمەق ئەو چالاكیەى روانسەر لەسەرسنورەوە ڕێگاى (45) ڕۆژ بوو ئەگەر بەپێ بیبڕیت بۆیە پێویستە گوێرەكانە بیرنەكەیتەوە بەڵكو تۆزێك بەخۆتدا بچیتەوە و هەوڵ نەدەیت دایكى بەستەزمان جارێكى تر جەرگ سووتاوبكەیت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە