با حیزبی دیموکرات ته‌وزیح بدات

Tuesday, 07.27.2010, 12:00

288 بینراوە


مێژوی ئه‌م زه‌مانه‌ی کورد مێژوی چه‌ند که‌سێکه‌ که‌ به‌ناوی کوردایه‌تیه‌وه‌ بازرگانیان به‌ خوێنی هه‌زاره‌هاوه‌ کردوه‌ و تا ئێستاکه‌ش به‌ خه‌باتگێڕ و کوردپه‌روه‌ره‌وه‌ ده‌ناسرێن. کوردستانی باشور روی راسته‌قینه‌ی ئه‌م خه‌باتکارانه‌ی به‌ ته‌واوی ده‌رخست که‌ سه‌رۆکه‌کانیان له‌ ژێره‌وه‌ پیاوی حکومه‌ته‌کانن و له‌ مرۆڤی کورد زۆر به‌ سوک ده‌ڕوانن. له‌ دوای ئه‌و فرسه‌ته‌وه‌ که‌ له‌ کورد هه‌ڵکه‌وت له‌و به‌شه‌یدا ده‌سته‌که‌یان که‌وته‌ رو هه‌مو نیشتمان و خاک و ره‌نجی خه‌ڵکیان فرۆشت بۆ گیرفانی خۆیان. که‌ چی که‌سانێک تا ئێستاکانه‌ش ده‌نوسن یه‌کێتی نیشتیمانی به‌ره‌و کوێ؟ کام یه‌کێتی ئه‌زیزم؟ ئه‌وه‌ نییه‌ هه‌موو په‌زی تاڵه‌بانی و ژنه‌که‌ی و کوڕه‌که‌ین؟ ئاخر ئه‌وانه‌ تا مێشکی ئێوه‌، ویژدانی ئێوه‌ ئاواهی بن کاریان مه‌یسه‌ره‌.

له‌م دواییه‌دا به‌ ناوی (پێشمه‌رگه‌یه‌کی بێناو)ه‌وه‌ وتارێک له‌ کوردستانپۆستی ئازادا په‌خش کرا که‌ قاسملۆ وابه‌سته‌ی ساواک بووه‌. له‌ کۆنگره‌ی دوی حیزبی دیموکراتا له‌گه‌ل سه‌لاحه‌دینی موهته‌دی دا ده‌رکراون له‌سه‌ر ساواک بوون. چه‌ند که‌سێک وه‌ڵامی ئه‌م پێشمه‌رگه‌یه‌یان دایه‌وه‌ و قاسملۆیان کرد به‌ پێغه‌مبه‌ری ئاشتی که‌ ئه‌مه‌ش قسه‌یه‌کی نابه‌جێیه‌ و ماناوای وایه‌ ئه‌و که‌سانه‌ له‌ خۆڕایی قسه‌ ده‌که‌ن و هه‌رجی تر بڵین سه‌نگیان نابێت. چونکه‌ وه‌ڵام دانه‌وه‌ ئاوا نابێت. پێویسته‌ حیزبی دیموکرات به‌فه‌رمی له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ ته‌وزیح بدات ئایا راسته‌ قاسملو له‌ حیزب ده‌رکراوه‌ له‌ کۆنگره‌ی دوو؟ سه‌به‌بی ده‌رکردنه‌که‌ی چی بوه‌؟ ئایا ناکرێت له‌بری ئه‌و قسانه‌ی به‌ هه‌وا ده‌کرێن ئه‌و به‌ڵگانه‌ بڵێو بکه‌نه‌وه‌ که‌ له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌ ده‌کۆڵنه‌وه‌؟
کورد زۆر فه‌قیره‌ و به‌ ئاسانی ده‌خه‌ڵه‌تێت، ئاسان به‌ پول و یارمه‌تی ده‌وڵه‌تان سه‌رکرده‌ی بۆ دروست ده‌کرێت و ئه‌م جه‌ماوه‌ره‌ش ئاسان لێمانی ده‌که‌ن به‌ رابه‌ر و سه‌رکرده‌ی گه‌لی کورد و قه‌تیش ده‌رس وه‌رناگرن.
پێشمه‌رگه‌ی بێناو ده‌نوسێت که‌ کۆنگره‌ی سێ له‌ به‌غدا بوه‌ نه‌کو له‌ کۆیه‌. ئه‌م کۆنگریه‌ چلۆن له‌ به‌غدا گیرا و حیزب درایه‌ ده‌ست قاسملو؟
له‌سه‌ر کورد پێویسته‌ هه‌ڵوێست له‌ هه‌مو که‌سێک بگرێت و ته‌حقیق له‌ هه‌مو سه‌رۆکی حیزبێک بکات که‌ جێگای گومان بوه‌. هه‌ر که‌سێک ناوی ده‌ر کرد و پایه‌ی هه‌بو به‌ که‌سێکی زلی مه‌زانن له‌وانه‌یه‌ خیانه‌تکارێکی زل بێت.
خۆلاسه‌ی که‌لام ئه‌وانه‌ی به‌ڵگه‌یان لایه‌ پێویسته‌ جوامێرانه‌ بێنه‌ مه‌یدان و ئه‌وانه‌ش که‌ وه‌ڵامیان هه‌یه‌ با به‌شان و باڵی هیچ که‌سێکا هه‌ڵنه‌ده‌ن با بیسه‌لمینن که‌ ئه‌و قسانه‌ درۆن. هه‌ر که‌سێک له‌ خۆرایی قسه‌ بداته‌ پاڵ هه‌ر تێکۆشه‌رێک پێویسته‌ ئه‌وێش هه‌روا به‌ ئاسانی بۆ ده‌رنه‌چێت.
ئه‌وه‌ی که‌ پێویسته‌ دوباره‌ بێته‌وه‌ ئه‌مه‌یه‌ که‌ حیزبی دیموکرات و ئه‌وانه‌ی که‌ هاوزه‌مانی قاسملو بون پێویسته‌ بێنه‌ ده‌نگ ده‌نا ئه‌وانیش به‌رده‌که‌ون چونکه‌ بێ ده‌نگ بوون له‌ حه‌قیقه‌تێکی وا نادڵسۆزیه‌کی گه‌وره‌یه‌


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)