لێدە لێدە ، بی کەی سی لێدە

Monday, 23/03/2015, 12:00

3161 بینراوە


بێ مۆرالى میللە تێک لەوەدا خۆى دەبینێتەوە ، هە موو بەها بەرز و پیرۆزەکانى هونەرى نەتەوەیى ، بوارى زمانەوانى و ڕەوان بێژى و ناسنامەى دێرینى هەزاران ساڵى گۆرانى و مەقامى نەتەوەیەک ، لە بەرخودانى قەڵاى دمدم و دەنگى تەپڵ و نەعرەتەى دوانزە سوارەى مەریوان و سترانى داستانى ژیلێ ى چیاى ئاگرى و دەنگە ساغەکەى حەسەن زیرەک لە نەورۆز . 
ئیستا ڕۆژانە لە تیڤیە ئیزعاجەکانى بە ناو سەربەخۆ و ئەهلى و حیزبى و بە تایبەت لە هەولێر و دەهۆک بە تێچونێکى بێ شومار لەو دۆخە قەیراناویە ، کۆمەڵێک بە ناو کلیپ ڕۆژانە لە پێشبڕکێدان بۆ زیاتر قووڵ کردنەوەى خەمى دایک و کەس و کارى جەرگ سوتاوى شەهید و بریندارى ئەو دۆخە نەخوازراوەى میللەتەکەمان بێ خواستى خۆیان دەرخواردى چاوى ڕۆڵەکانمان دەدرێت، بە تایبەت لە باشور و ر
ئەویش بە چاو لێکەرى ( فرقە الانشاد العراقیە) لە هەشتاکانى سەدەى ڕابردو لە دە مى شەڕى قادسیەى سەدام ، بۆ زیاتر جۆشدان و بە کوشت دانى ڕۆڵە هەژارەکانى ئەو میللەتە.
خۆشى لە خۆ نەدیوە لە شەڕێک کە زیاتر مەرمەکانى دەوڵەتە زل هێز و دەوڵەتانى دەور و بەر، بە تایبەت تورکیا و ئێران و ئێراق و زیاتر لە سەر گۆڕەپانى باشورى کوردستان ، بە شێوەیەک گۆڕەپانى شەڕى چاڵدێران لە سەر پێستى کورد چەند بارە دەبێتەوە .
ئە گەر سرنجێکى ووردى لایەنە (هونەریەکەى ...؟) هەندێک لەو کلیپە پەخشکراوەکانى تیڤیەکان بدەى ، هەمان ( بالروح و بالبندقیە ، هیلا لعمارە ، هازا القائد ...) ى عەقلیەتى شۆڤێنى بەعس و تاک پەرستى سەرۆک و کوڕ و پیرۆزکردنى گەلە شتێکى درۆینەى دۆنکیشۆتیە ، لە هەڵبەز و دابەز و سەما کردن و هەڵسوڕانى دەسکى دەمانچە بە ڕووتى ، (لێدە مەدفەع گرمەى دێ) لە تەقاندنى هەزاران فیشەکى بى کەیى سى و تۆپى سەد و شەش و بە هەوادانى دەیان گوللە ئارپى جى لە نمایشە درۆینەکانى پێش زوومى کامێراکان ، یان ئەوەتا حەماسەتى هەندێ لە بە ناو ئاکتەرە گۆرانى بێژە تێر و تەسەلە حیزبیەکان ، جگە لە کەس بەکەس نەبوون و بێ خاوەنى ئەومیللەت گەلە نەبێت هیچى تر ناگەیەنێ.
ئەگەر دوێنێ دەنگە بە سۆز و حەماسەت خولقێنەکانى ، فەرەنجى پۆشى نەجمەدین غولامى و شیعرە پڕ لە ئینسانیەکەى شەهید مەلا عەلى بە دەنگە ناسکەکەى حەمە جەزا وئەمڕۆ یا سبەى دێمەوەى مەزهەر و سترانە پڕ تەنزەکەى سەعیدى گابارى لە( شۆڕشێ مە درێژ بوو کوردى تێدا گێژ بوو) یان من پێشمەرگەى کوردستانم و هۆ کاکى پێشمەرگە و لە قەندیلى سەر بەرزەوە ، هەتا زمان بڕینى دەیان شەهیدى خۆڕاگرى زیندانى هەر چوار پارچەى وڵات لەسەر بە مویزیک کردنى وشەى کورد و کوردستان لە تەک حەیرانە کاکى بە کاکیەکەى حەسەن حەیران لە عەمبارە زێڕینەى قەراج و کەندیناوە و شیرین بەهارە ى خارە تایەر و چڕینى دەنگە بە سۆزەکانى گەریلا چیا سەر کەشەکان بۆ ڕوحى شەهید پەریتان وزیلان و عەگید ، لە تەک لاوانەوە گیانى بەرزە فڕى شەهیدێک لە دەنگى دایکێکى جەرگ سوتاو بە نەزمێکى خەماوى .
ئێستا ڕۆڵەکانمان بە دیار ئەو دەنگانەى تۆزێک لە دەنگى گوێرەکەک خۆشتر یان کلیپى پڕ پارەى بیانیە ڕەشەکان و سەماى ڕووتى جەمشید و نانسى و چاوە کانیان بۆ بەیانیەکى تەماوى ترسناک لێک دەنێن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە