فەرەج حەیدەری لە عەلی کیمیاوی تاوان بار ترە بەرامبەر بە تاکی کورد...

Saturday, 27/03/2010, 12:00

1897 بینراوە


گەر عەلی کیمیاوی200 هەزار کوردی ئەنفال کردبێ و بوبێتە هۆی شەهید کردنی 5000 کەس لە خەڵکی شاری هەڵەبجە و دەستە راست و کەسێکی کاریگەرو باوەر پێکراو بوبێت لە حوکمی سەدامدا ....ئەوا فەرەج حەیدەری هیچی لە و کەمتر نیە چونکە ئەم زاتە، بۆتە هۆکاری لەناوبردن و ئەنفال کردنی ویست و ئیرادە 5 ملیۆن کورد بۆ بنەماڵەی بارزانی، بەوەی کە بۆ ماوەی 4 ساڵی داهاتودا میللەتی کوردی لە بەغدا و لە کوردوستانداخستەوە ژێر حوکم و دەسەڵات و ژێر چەپۆکی بنەماڵەی مافیای بارزانی...پێم سەیرە کە قەوارە و هێزە سیاسیە کانی عیراق بەتایبەتی هی کوردستان جگە لە پارتی کە قبوڵیان کردووە کەسێکی کۆیلەی بنەماڵەی بارزانی ببێتە سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن، لەکاتێکدا فەرەج حەیدەری لە سوید سەر بە پاراستن بووە و دوای گەرانەوەشی کراوەتە لێپرسراوی لقی بەغدای پارتی .. چۆن چۆنی قبوڵ کراوە لەم شوێنە هەستیارە دابنرێت، بەڵام دیارە جەماعەت تا کوئێستا تاکی پارتی ناناسن و بێ ئاگان لەوەی وەک .چۆن دەڵێن، هەموو بەعسیەک سەدامیە و هەموو سەدامیەکیش فاشییە،،، ئاواش هەموو پارتیەک پاراستنە و هەموو پاراستنێکیش کۆیلەی بنەماڵەی بارزانیە.. فەرەج حەیدەریش بەدەر نیە لەم هاوکێشەیە..گەر بەراوردێک بکەین لەنێوان هەڵبژاردنی سالی 2005 ئەوەی 25\7\2009 لەگەڵ ئەوەی 07\03 \2010 لە هەندەران دەبینین جیاوازیەکی زۆر هەیە لەنێوان رێساو پەیرە و و کردارو ئەنجامەکانی ئەم ئەم سێ هەڵبژاردنەدا..بۆ نمونە.ساڵی 2005 لەبەر ئەوەی بەرزی ڕێژەی دەنگ دەرانی کورد لە هەندەران لە بەرژەوەندی هەر دوو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی دابوو ئۆپۆزیسیۆنێکی وا کارا لە ئارادا نەبوو بە هەموو شێوەیەک هاسان کاری کرابوو بۆ دانانی بنکەی دەنگ دان و شێوازی دەنگدان، یەک دەنگیش نەسوتا بە هیچ شێوەیەک، بەڵام لە 25 \07 کۆمیسیۆن ،، یاراستر فەرەج حەیدەری موافەتەتی نەکرد کە بنکەی دەنگ دان لەدەرەوە دابنرێت بۆ کوردی هەندەران تاکو دەنگ بدەن بە بیانوی نە بونی کات و نەبونی بودجە، بەڵام ئەم بیانوانە هیچ ڕاستیەکی تێدانە بوو هۆکاری دانەنانی بنکە تەنها ئەوە بوو کە دانانی بنکە لەبەرژەوەندی هەردوو بنەماڵە نەبوو ،، چونکە دەنگیان نەدەهێنا.ئەوە جگە لەوەی کە بواری تەواوی دا بە پارتی بۆ تەزویر و ساختە کردن لە هەڵبژاردن دا بەتایبەتی بەدرێژکردنەوەی ماوەی هەڵبژاردن لە ئێوارەدا بۆکاتژمێرێک کە بەهیچ جۆرێک پێویست نەبوو کە بەرای هەموو چاودێرانی ناوخۆو دەرەوە لەم کاتەدا زۆرترین تەزویر کراوە لەلایەن پارتیەوە،کەچی لەهەمووی سەیر تر ئەوە بوو کە ئۆپۆزیسیوۆن هیچ هەڵوێستێکی جدی نەنواد،، لێرەدا پارتی تەزویرەکەی بۆ چۆ سەر و گۆڵی خۆی کرد ،بنەماڵەی بارزانی بۆچوار ساڵی تر بەردەوام دەبن لە دزی و بەتاڵان بردن و سوکایەتی پێکردن بە میللەت... لە دواین هەڵبژاردنیشدا، کۆمیسیۆن زۆر جدی نەبوو لە بنکە دانان لە هەندەران بەڵام لەسەر داوای ئەمریکا و حکومەتی بەغدا(لەبەر عەرەبەکانی سوریاو ئوردن) پشتگیری کرد،، ئەوەبوو دانرا بە هەزاران کەس لەسەر مەسرەفی خۆی ئیشی جێ هێشت سەدان کیلۆمەتری برری بۆ دەنگدان،،بەڵام ئەم خەڵکە بەجۆرەها بیانوو ڕێگیری لێکرا ئەو ژمارەی دەنگیشی دا دەنگەکانی سوتاو هەژمار نەکرا،،،بەغدا ئەم کارەی پێخۆشبوو لەلایەن کۆمیسیۆنەوە چونکە لە%80 ئەم خەڵکەی دەنگیدا کورد بوون،هاوپەیمانیش دەستی هەبوو لەسوتاندنی ئەم دەنگانە و ئەم کێشە دروست کردنەدا چونکە باش دەیانزانی کە ئەم دەنگانە بۆ ئەوان نیە، بەڵکو هەمووی بۆ ئۆپۆزیسیۆنە ئەویش بێ دەنگی لێ کرد،،، لێرەدا هەموو تاوەنەکە دەگەڕێتەوە بۆ کۆمیسیۆن و خودی فەرەج حەیدەری چونکە کەسێکی بێلایەن نیە، بەڵکو کۆیلە و مەسینە هەڵگری بنەماڵەی بارزانیە، ئامادەیە هەمووکارێک بکات لەم پێناوەدا...لە هەمووی مەهزەلەتر ئەوە یە کە لە هەموو هەڵبژاردنەکاندا ڕێژەی دەنگ دەران لە ژێر دەسەڵاتی پارتی لە هەموو شوێنەکان بەرزترە،لەکاتێکدا کە هیچ جۆش و خرۆشێک نابینرێت لە کاتی هەڵبژاردن و پروپاگەندەی هەڵبژاردن دا لەم ناوچانەدا....هەر ئەوەشە وای کردووە کە خەڵک بڵێن گەر پارتی هەڵبژاردن لەگەڵ (چین)یشدا بکات دەیباتەوە...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە