ئێمە گەشتینە ناوزەنگ ئێوەش زەماوەند بكەن؟

Wednesday, 27/05/2009, 12:00

9258 بینراوە


گرنگترین رەوتی مێژوویی و بزاوتی شۆرشگێڕی و جۆشدانەوەی خەڵك، فەلسەفە پێی هەڵدەستێت و كەسایەتی كاریزمی جێبەجێی ئەكات و رایئەپەرێنێ، هەموو ئەمانە پێویستی بە مۆراڵ و ئیرادە هەیە، ئیرادەش سەركردە دروستی ئەكات، سەركردەش لە بەرەنجامی ناعەدالەتی و ژانی سەختی تاوان و سیاسەتی قەمعی و فاشی لەدایك ئەبێت، زۆر گرنگە لەم هاوكێشەیەوە بروانینە كێشەكانی هەناوی ئێستای كوردستان و یەكێتی، وە گرنگە لەم مەیدانەداو لەبەرانبەر ئەو هەموو دەركردن و سوكایەتی و نانبڕین و بێڕێزی و بێحورمەتیەی كە باڵی زاڵی تاڵانچی گرتویانەتەبەر بەرانبەر بە هەڤاڵانی راستگۆو شۆرشگێڕی یەكێتی، دانبەخۆداگرتن و حیكمەت و ووردبینی زیاتر بە خەرج بدرێت تاوەكو لوتكەی شاخەكەمان لێ دەركەوێت و ئاسۆ ببینین، كە ئەوكات دەرئەكەوێت خەڵكانێك هەرگیز زاتی ئەوە ناكەن لێشی بروانن و چاو هەڵبێنن لە ئاستیدا، ئەوانەی كە ئێستا خۆیان بە میراتگری یەكێتی ئەزانن هیچ نین جگە لە كۆمەڵێك كەسی دۆڕاوی سیاسی و بازرگانی مشەخۆر بەسەر كەلاكی زیندوی تاڵەبانی و جەستەی هیلاكبووی یەكێتیەوە، بە تەوری پارتی و دەستی خۆماڵی یەكێتی ئەیانەوێت یەكێتی هەلا هەلا بكەن و تا رادەیەك كردوشیانە، ئەوانە گروپێكی راسیزمی ئایدۆلۆژین بە عەقڵیەتی تۆڵە سەندنەوەو سەربازگەخانەوە لە یەكێتیدا ماونەتەوەو ئەخوازن یەكێتی، دا بڕنن لە فیكرو ئایدیاو بیكەن بە ناوەندێك بۆ تەسفیاتی رابردووی پڕ لە رقی خۆیان، یەكێتی كورت ئەكەنەوە لە قوللەی قافداو شیرو تیر ئەسوون لە جەستەی كادرە ماندووەكان و تۆمەت و تەشهیربارانی سەركردایەتیە بە هەڵوێستەكان ئەكەن و دەخوازن بە دروستكردنەوەی تیپ و بەتالیۆنەكان و بەخشینەوەی پارە باڵی ریفۆرم و گۆران بترسێنن!!! بێئاگا لەوەی كە باڵی ریفۆرم و گۆران ئێستا لە هەموو كات زیاتر جەسارەت و رۆحیەتیان بەرزەو شەرعیەتی ئەو خەونەیان هەیە" خەونی دروستكردنەوەی پێشمەرگەی راست و پێشمەرگەی نوێ" بگرە لە رووی فیزیكی و فیكرو دسیپلینیشەوە باشتر ئەتوانن زەڵێ و ناوزەنگ و هاوارە كۆن و شاخەكانی كوردستان ئاوەدان بكەنەوە بۆ هەر مەترسیەك كە رووبەروویان بێتەوە، ئەوانەی كە لە راپەریندا جاڕی زەماوەندیاندا ئاشكران، ئێستاش هەمان سەركردایەتین كە ئەتوانن جاڕی سەركەوتن و زەماوەندێكی دیكە بدەنەوە بە گوێی خەڵكیداو خڕی ناوزەنگیش بكەنەوە بە مەرجەعی شۆرشگێڕی و رۆحیەتی بەرگری خۆیان و پلاندارێژەری ئایندە، بەڵام بەرەی گۆران كە خاوەنی ئەو هەموو تێكۆشەرو نەبەردو كادرو سەركردانەبێت خۆی زۆر بە شەرعیتر ئەزانێت كە رێبەرایەتی یەكێتی نیشتیمانی بكات لە شاردا، تا ئەو خەڵكە پەتپەتێنكەرو فایلدارو ئاش و ماشانەی كە هاتوونەتە سەر سفرەی حازری یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و ئەخوازن شەڕی كۆنە قین بكەن لەگەڵ هەڤاڵە قیادیەكانی دوێنێدا كە یەكێتی نیشتیمانی كوردستانیان دروستكرد، تێبگەن كە تەمەنیان زۆر كورتە هەر هێندەی وەرزی ساوەر كوڵاندنێك.

[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە