ئاگادارییه‌ک له‌ مه‌ڕ ئه‌و لیسته‌ی یه‌کێتیی (باڵی جه‌لالی) که‌ بڵاومان کردۆته‌وه‌

Friday, 05.22.2009, 12:00

1030 بینراوە


  ئاگادارکراینه‌وه‌ که‌ د. فاروق ڕه‌فیق به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ئاگاداری ئه‌وه‌ نییه‌، که‌ ناوی وه‌ک کاندید له‌ لیستی یه‌کێتییدا هاتبێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ د. فاروق ڕه‌فیق له‌گه‌ڵ  لێپرسراواندا په‌یوه‌ندیی ده‌کات تا ناوی بسڕنه‌وه‌، چونکه‌ ئه‌و نایه‌وێت به‌و شێوه‌یه‌ کاری سیاسیی بکات و بچێته‌ مه‌یدانه‌وه‌. کوردستانپۆست ناوی د. فاروق ڕه‌فیقی له‌ لیسته‌که‌ ده‌رهێنا، ئه‌مه‌ش هه‌موو لایه‌ک ده‌خاته‌ گوومانه‌وه‌ و نیشانه‌ی ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت، که‌ ڕه‌نگه‌ هه‌ندێک له‌ که‌سانی کاندیدکراوی تریش ئاگاداری ئه‌وه‌ نه‌بن، یان پرسێکی هاکه‌زاییان پێکرابێت و ناوه‌کانیان تۆمارکردوون به‌ بێ ئه‌وه‌ی بۆ بڕیاردانی ته‌واوه‌تی پرسیان پێیان کردبنه‌وه‌.  ئه‌مه‌ش جۆرێکه‌ له‌ فرتو فێڵ و تاکتیکی لاوازکردنی که‌سایه‌تییه‌کان، تا به‌ ده‌رچوونی ناوه‌کان هه‌ڵوێستیان لاوازبکه‌ن و ئه‌وانه‌ی که‌سایه‌تیی سووک و لاوازن ته‌سلیم ببن، له‌ لایه‌کی دیکه‌شه‌وه‌ ئه‌و مانایه‌ ده‌گه‌یه‌نێت، که‌ یه‌کێتیی نیشتیمانی - باڵی جه‌لالی که‌سی وای له‌گه‌ڵدا نه‌ماوه‌، بۆیه‌ به‌و شێوه‌یه‌ هانا بۆ هه‌موو کون و که‌له‌به‌رێک ده‌بات.