به‌ هۆی خۆپيشاندانه‌كه‌ی دهۆكه‌وه‌، پارتی 21 پێشمه‌رگه‌ی ليوای نه‌وتی زيندانی كردووه‌

Sunday, 09.11.2011, 12:00

754 بینراوە


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری دهۆك
بريار بوو رۆژی 8 / 9 / 2011 پێشمه‌رگه‌ی فه‌رمانده‌يی دهۆك و ليوای نه‌وتی پارتی به‌ هۆی زيادنه‌بوونی بری 210 هه‌زار دينار بۆ سه‌رموچه‌كانيان، خۆپيشاندانێكی به‌رفراوان رێك بخه‌ن!
برياربوو خۆپيشاندانه‌كانی پيشمه‌رگه‌ مه‌غدوره‌كانی پارتی له‌ گه‌لی دهۆكه‌وه‌ بۆ به‌رده‌م باره‌گای فه‌رمانده‌يی دهۆك ئه‌نجام بدرێت، به‌لام دوای ئه‌وه‌ی له‌لايه‌ن ئاسايش و پارێزگاری دهۆك و ليوای تايبه‌تی سه‌رۆكی پارتیيه‌وه‌ ڕێگريان ليكرا، به‌ناچار له‌ناو فه‌رمانده‌يی دهۆك مانگرتنی خۆيان ڕاگه‌ياند و داوای زياد كردنی مووچه‌كانيانيان ده‌كرد!
دوای ته‌واو بوونی واده‌ی مانگرتنه‌كه‌، به‌ برياری ليوای نه‌وتی پارتی 21 پيشمه‌رگه‌ی ئه‌و ليوايه‌ كه‌ به‌شداريان له‌ مانگرتنه‌كه‌دا كردبوو، به‌ چاوبه‌ستی و ده‌ست و پي به‌ستراوه‌يی به‌ سه‌ياره‌ی تايبه‌ت به‌ زيندانی ئه‌و پيشمه‌رگه‌ ده‌ستگيركراوانه‌ له‌ دهۆكه‌وه‌ گه‌يه‌نراونه‌ته‌ فه‌رمانده‌يی ليوای نه‌وتی له‌ سنوری به‌حركه‌ی هه‌ولێر، برياره‌ به‌ توندترين شێواز زيندانی بكرين! ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌یه‌، که‌ سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ زیندانه‌وه‌ پێی راگه‌یاندنین که‌ له‌ ژێر لێداندا دوو که‌سیان له‌و زیندانیانه‌ تا ئیستا کووشتووه‌، به‌ڵام سه‌رچاوه‌که‌ به‌ ته‌واوی نه‌یتوانی ئه‌مه‌ ده‌مڕاست بکاته‌وه‌.
هه‌روه‌ها له‌ سنوری فه‌رمانده‌يی دهۆكيش 56 پێشمه‌رگه‌ به‌ زيندانی كراو به‌ره‌و ده‌زگای هه‌واڵگری پارتی ڕه‌وانه‌ی سه‌لاحه‌دين كراون، بۆ ليكۆڵينه‌وه‌.