چەند وڵاتێکی ئەوروپا دەیانەوێت یاسای تایبەت دژ بەوانە دەربکەن، کە دەبن بە داعش

Sunday, 14/12/2014, 12:00

1734 بینراوە


ئەمڕۆ رۆژنامەی (SVD)ی سویدی ئاشکراای کرد، کە بە پێی زانیارییەکانی ئەم دواییە دەزگای هەواڵگری سویدی (Spo) باس لەوە دەکات، لەساڵی 2012ەوە لە سویدەوە سەد و دە کەس چوونەتە نێو ریزەکانی گروپی تیرۆریستی داعش، لەوانە تا ئیستا نزیکەی چل کەسیان گەڕاونەتەوە، وەک هەواڵەکە ناڕاستەوخۆ ئاماژەی پێداوە ئەوانە خراونەتە ژێر چاودێرییەوە، چونکە گومانی  ئەوەیان لێدەکرێت رەنگە تێیاندا هەبێت بۆ کاری تیرۆریستی گەڕابێتنەوە.
سەرچاوەیەکی دیکە ئەوەی ئاشکرا کرد، کە لە هۆڵەندا و چەند وڵاتێکی تر وەکو نەمسا هۆڵەندا،سوید پێشنیاری کراوە، تا چاودێری بخرێتە سەر مزگەوتەکان، چونکە  ئەوانەی هاتووچۆی ئەو مزگەوتانە دەکەن، زۆربەیان لە دوای نوێژ دەمێننەوە مزگەوت دەکەنە شوێنی شۆرینەوەی مێشکی ئەوانە، لەوێوە هاند دەدرێنن، بۆ جیهاد و کوشتن و کاری تیرۆریستی، بۆیە پێویستە حکومەتی ئەو وڵاتانە مەرج بخەنە سەر مزگەوتەکان کە تەنها ماوەیەک پێش دەستپێکردنی نوێژ رێگا بدرێت مزگەوت بکرێتەوە و دوای تەواوبوونی نوێژ رێگا نەدرێت کۆبوونەوە و دانیشتنی تێدا ئەنجام بدرێت، مزگەوتەکان وەکو کەنیسەکان یاسای بۆ دابنرێت، نەک هەمیشە دەرگا کراوە بێت. شایانی باسە ئیستا لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا بیر لە دانانی یاسایەک دەکەنەوە و دەیانەوێت بیکەن بە بڕیار، کە هەر کەسێک چووبێتە ریزی داعشەوە، ناسنامەی ئەو وڵاتەی لێبسێنرێتەوە و بۆیان نەبێت بگەڕێنەوە بۆ ئەوروپا و مافی ئاسایی و یاسایی پێشووتریان پێنەدرێتەوە، هەروەها رێگا نەدەن پارە و یارمەتی لە وڵاتانی وەک سعودییە بۆ کردنەوەی مزگەوت وەربگیرێت، تا  لە ئەوروپا مزگەوتی پێدروست بکەن و لە ژێریشەوە گەنج و هاوڵاتیانی تر بۆ توندوتیژی ئامادەبکرێت.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە