چەتەكانى كۆمپانیاى نۆكانى تاڵەبانى چاپخانەیەك داگیر دەكەن

Wednesday, 06.17.2009, 12:00

2322 بینراوە


وەك چۆ ن چەتە كانى تاڵەبانى گشت شوێنێك و ئەرز وئاسمانى وڵاتیان داگیركردووە ئەمجارە بە زەبرى شەق و نێرە كەرى دلێرى سەید نامەجید و فوئادى مەجید میسرى توانیان چاپخانەیەكى وەزارەتى دارایى داگیر بكەن.
بۆ تازەكردنەوە وبرەو دان بە چاپخانەى وەزارەتى دارایى ئەوسا، گەورە دزیی به‌ناوبانگ (عومەر فه‌تاح) كەلوپەلى چاپخانەیەیەكى بۆ وەزارەتى دارایى دابین كرد بە برى پاره‌یه‌کی خەیاڵى كە (شەش ملێۆن دۆلار) بوو، ئه‌و کاته‌ش گەورە دەڵاڵه‌که‌ی عومەر فەتاحیش (عبداللەى حەمەى مامەمەند) بوو، ئەم كەلوپەلانەى هێنا بە شەراكەت لە گەڵ عومەرى خیانەتكاردا به‌ بەرامبەر پارەى میللەت. كە خۆ ى باى (دوو ملێۆن یۆریۆیە). ئەم چاپخانەیە له‌سه‌ر وەزارەتى دارایىناونووس کراوه‌ و خەڵك هێنراوە بۆ خول و فێربوون لەلایەن چەند لوبنانیەكەوە..
مانگێك لەمەو پێش چەتەكانى كۆمپانیاى نۆكان بە سەرپەرشتى فوئادى مەجید میسرى كە هەموان دەیانانسین چۆن کاتی خۆی لەترسى جەلال تاڵه‌بانی سەرى خۆى هەڵگرت، ئه‌ویش كاتێک لە شانۆگه‌رییه‌کدا گاڵتەى بە تاڵەبانى دەكرد، لە ترسا ڕایکرد، كە چى ئێستا فوئاد مه‌جید میسریی بۆته‌ مەسینەهەڵگرى دڵیرى سه‌ید مه‌جید، ئه‌م بیچمه‌ بە شكڵ مەسینەیه‌ و و دیفاع لە تاڵەبانى و نۆكان دەكات. ئێستا فواد لێپرسراوى دەزكاى حەمدییە، كە سەر بە كۆمپانیاى نۆكانە و چوونەتە سەر ئەو چاپخانەیە و ووتویانە ئەو چاپخانەیە بۆ ئێمە هاتووە و بە هەڵە هاتۆتە لاتان.
سەیری ئه‌م بیانووه‌ بکه‌ن، فوئاد پێی وایه‌ چاپخانه‌که‌ كۆتر ى ژێر پردەكەیەوە بە هەڵە خۆی كردوە بەو شوێنەدا، پاش ئه‌مه‌ بووە بە هەرا لە نێوانیاندا.. دكتۆر بەرهەمى فایلدارى سەفارەتى بریتانیا و سەرچۆپیكەرى ئاهەنكى یادى لە دایك بووى سەدام لە سەفارەتى عیراق لە بریتانبا ئه‌م به‌زمه‌ی پێخۆش بووە و ویستویەتى زیاتر سوكایەتى بە عومەر فه‌تاح بكات و بیشكێنێ خۆی خستۆته‌ ناو مەسەلەكە و ئەویش ویستوویەتى داگیرى بكات بۆ دەزگاى خەندان و رۆژنامەى ئاسۆ.
ئەمەش ناوى گشت ئامێرەكانە، كە نۆكان داگیرى كردووە و پیاویش نىیە قسه‌ی تیادا بكات:

1. ماكینە هایدلبرج (4 رەنگ) بە تاڵ
2. ماكنە هایدلبرج (4رەنگ) 2 بەتاڵ
3. ماكنەهایدلبرج (2 رەنگ) بەتاڵ
4. مقەست پوڵا 115
5. ماكنە تكبیر شتال بەتال
6. ماكینە نیل هوهز
7. ئامێرى فەرز بلیت (سى تى بى) هایدلبرج
8. ئامێرى پرۆسێسەر (غسل پلێت) بەتاڵ

ئێستا نۆكان سەیتەرەى تەواوى كردووە بە سەر ئەو چاپخانەیەدا و بە نیازن بیگوێزنەوە بۆ بنكەى (ژین) و ئەویش وەك شوێنه‌کانی تر داگیری بكەن.

سه‌رنج: وێنه‌ی ئه‌و چاپخانه‌یه‌، شوێنێکی تر له‌ ئه‌رشیفه‌وه‌ ده‌رهێنراوه‌