KURDISTANPOST
رۆستەم خامۆش
بۆ زامی تۆ
Thursday, 14/03/2013, 12:00
1598
بینراوە
هەڵبجە ئەی شارەكەم نیشتمانی شەهیدان
جیًگەی مەرگی پەپوولەو هەواری خەم و گریان
شانزەی سێ بوو داباری بۆنی سێوێكی درۆ
ژەهری كیمیایی دووژمن كەوتە نێو هەناوی تۆ
پێنج هەزار رۆحی سپی هەڵفڕین بەرەو ئاسمان
لاشەیان جێما لە شار لە ئامێزی نیشتمان
لەو دەمەی ڕا تا ئێستا ئێمەش دڵمان پڕكەسەر
سەدان ویژدانی هەژاند كۆرپەی باوەشی خاوەر
بەڵێ شارەجوانەكەم بۆ زامی تۆ دڵ گریا
گریانێكی بەكوڵ بوو ئەسرین بە چەشنی دەریا
رۆستەم خامۆش
© 2019- Kurdistanpost