چل شەو لەمەوبەر ، کاوەیان کوشت ..!

Monday, 13/01/2014, 12:00

2038 بینراوە





 


لەماوەی ئەم چل شەوەدا زیاد لە چل هەزار کەس ،
لە ئاکاونت و پەیجەکانمانەوە،،،،،،لە خۆپیشاندانەکاندا
لەسەر شەقام و ،لەماڵە گەرمەکان و پشت کیبۆردی کۆمپیتەرەکانمانەوە ،،
شیعر و شانامەمان نووسی ،بەرنامەمان ڕێکخست ، ووتارمان خوێندەوە،
بمبورن وادەڵیم "هەرهەموومان - من پێش هەمووی "
زۆر درۆزنانە ، ووتمان "ئێمە هەموومان کاوەین "
.
من زۆر بە ڕاشکاوانە دەڵێم ، نەک هەموومان
هەموو کوردستان
پەنجا هەزار نا - پێنج هەزار..
پێنج هەزار نا - پێنج سەدکەس..
پینج سەدکەس نا ... تەنها پەنجا کاوەی هەبێت ، ئەم ناعەدالەتی و بێدادی کۆمەڵایەتی یە قەڵەمبازی مێژووی بەرەو تاڕادەیەک دادپەروەری مل دەنێت..
.
شیخ ستاری پیری هەشتاو ئەوەندە ساڵەیان کوشت ، بەتەنیا سۆرانی مامە حەمە سۆراغی ڕەشەکوژییەکەی کرد ، خۆشیان تیرۆر کرد...!
سۆرانی مامە حەمەیان کوشت گشتمان ووتمان "ئێمە هەموومان سۆرانین "
هەمووشمان درۆمانکرد ،
کەس نەبوو بەسۆران ،، سەردەشت عوسمان نەبێت..
لەیەکێ لە بەیانییەکانی پایتەختا ، بەبەرچاوی خواو دنیاوە ، سەردەشت عوسمانیان فڕاند - کوشتیان - لەدەرەوەی کوردستانیش فڕێیان دا..
هەموومان درۆ سواوەکەمان دووبارەکردەوە ووتمانەوە :-
"ئێمە هەموومان سەردەشتین "
حەڤدەی شوباتی بە دودا هات و حەفتاو دوو ڕۆژ کچان و کوڕانی جوامێر و جەوانمەردی سلیمانی لەسەر شەقام مانەوە..
دە - دانە ئینسانی بێ گوناهی تێدا بوو بە قوربانی
بەرهەمێکی ئەساسی خۆپیشاندانەکە تا ئیستاش دیار نی یە و ئەوەندەی من ئاگاداربم نەک لێکۆڵینەوە لە خوێنی شەهیدەکان نەکراوە ، بەلکو لەو هەموو نووسەرو ڕۆژنامە نووس و چاودێری سیاسی و فڵان و فیسار ناو لەقەب و ئەلقابە بۆشانەی کوردستان . تائیستا لێکۆڵینەوەیەکی وورد لە شکست و دەرئەنجامەکانی بەردەرکی سەرا نەکراوە...
چل شەو لەمەوبەریش کاوە گەرمیانیشیان لە بەر چاوی دایکیدا ، دایە بەر ڕیژنەی گولەو کۆتایی یان بە گیانی گەنجێکی هەر زۆر ئازای ئەو گەرمیانی ساڵ دوانزەی مانگ ڕەشپۆشە هانی..
دیسانەو موزاهەرەی کورتخایەن و تەنگەنەفەس ،، دیسانەوە درووشمبازی شۆڕشگێڕانەو درووشمی "ئێمە هەموومان کاوە گەرمیانین"
.
لەڕاستیدا بکوژانی هەرهەموو ئەم گیانبەختکردوانەی ڕیگای ئازادی،، دەیانتوانی بە هەزارو یەک نەوعی مەخفی و شاراوە ،، دوژمنەکانیان
" کە دۆستە سەر ڕاستەکانی میللەت وخەڵکە ڕەشوو ڕووتەکەن "
لە کۆڵ بکەنەوەو لەناویان ببەن...
بەلام سەرانی مافیاکان وایان نەکرد ....
ئەوان بۆ تۆقاندن و چاوشکاندنی ئێمە ، دێن و بە دزێوترین شێوەو بە نیمچە ئاشکرا قوربانی یەکان دەکوژن..
.
خەڵکی بەشمەینەتی کوردستان..
سەمەدی بیهرەنگی ووتەیەکی بەناوبانگی هەیە دەڵێت :-
' من تا بتوانم بە پیر مەرگەوە ناچم و خۆشمی لێ لا ئەدەم ، بەڵام
ئەگەر ڕوو بەڕووی مەرگ بومەوە گرنگ نی یە ..!
گرنگ ئەوەیە،مەرگ یا ژیانی من - چ کارێک ئەکاتە سەر ژیانی خەڵکانی دی "
بۆیە ...
هەرکەسێک لەو گیانبەختکردوانە ، کەسانی زۆر ووشیار و ئازاو لە ڕیزی پێشەوەی ڕۆشنبیراندا بوون ،،
ئەگەر مەبەستیان ژیانی خۆیان بوایە ، دەیانتوانی زۆر بە ئاسانی بەڕەی خۆیان لەئاو بکێشن و ژیانی تاکە کەسی خۆیان خۆش بکەن..
بەڵام ئەوان هەر یەکەو خاوەنی پەیامی زۆر گەورەبوون..
تاکە وەفا بۆ ئە قارەمانانەش بەرز ڕاگرتنی پەیامی ئینسانی ئەوان و کارکردنە بۆ نە‌هێشتنی ناعەدالەتی ..
توخوا چیتر واز لە و کەلتورە ناشیرینە بێنن..
چیتر کەس وکاری ژڵ زامداری قوربانی یەکان مەکەنە کەرەستەی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەکان و وێنە لە گەڵ کەس و کار ، یان گۆڕە پیرۆزەکانیان مەگرن ..
باشترین وەفا بۆ گیانی گوڵڕەنگ و میسک بۆیان - ڕاستکردنە لەگەڵ پەیامە ئینسانی و جوانەکانی پێش هەڵبژاردندا ..
هەوڵدانە بۆ ئەو وەدی هاتنی ئامانجە پیرۆزەکانیان...
درود بۆ گیانی ئەو ئازیزانە..
بە ئومێدی ئەو ڕۆژەی ،کە ئەوان گیانی خۆیان کردە پێناوی هەڵهاتنی ئاسۆی...
یادیان بە خێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە