دزین و بڕین و تاڵان كردنى موچان

Sunday, 09/11/2014, 12:00

1996 بینراوە



موچەكانى مانگەكانى 9 و 10 و 11ى خاوەنەكانیان نەدراون وە گوتراون دواخراون بەڵام نافەوتێن وە ئەوەشیان جۆرێكن لە بڕین و لە دزین و لە تاڵان كردن وە موچان نەدەرانیش گوتویانن ئەوەش هەر پارەو سامانى خەڵكەو لەژێر زەمیناندا شاردراوەتەوەو بە ئەوانەش دەوڵەتى كوردستان دانامەزرێت و پێك ناهێندرێت و رێكناخرێت وە پێشمەرگە دێرین بوانێكو كەم ئەندام بووانێكم دیتن زۆر بە توڕەیى و گرژى و مۆنى و دڵتەنیگەوە دەگەڕان لە پەیداكردن و لە كڕینى كڵاشینكۆف و فیشەك و فیشەكدانان و گوتیان بەرپرسانێكمان گوتویانن دەبێ ئەوانەو هەبن و بچنە شەڕ لە دژى دەوڵەتى ئیسلامى لە عێراق و شام (داعش) وە ئەگەر ئەوانە نەكەیین موچەكانمان دەبڕن، گوتم ئێوە ئەوانەو پەسندن و ڕازین گوتیان بەڵێ لە برسان و لە ترسان و لە تۆقیویان پەسندمانن و ڕازین گوتم دەى باشەو پیرۆزتان بن منیش لە بنەماڵانى چوار لە پێشمەرگە دێرین بوان وچوار لە زیندانیان بوان و كەم ئەندامێك و دوو شەهیدانم وە بە هەمووشیان مانگانە (3) موچانیان هەن ئەوانەش پەسند ناكەم و بە ئەوان هەڕەشانەش ناترسم و ناتۆقم و سەرم و ملم و چاوانم بۆ گەلە چەتان حیزانەو شۆِرانە ناكەم وە هەرناوێرن ئەوانە بەمن بڵێن و سەرۆكى دوو ژنان و حەوت منداڵانى هەمان بنەماڵانى بەیەك بنەماڵە ماوانى هەژارانەو قەرزدارانەو كرێ نشینانەشم وە ئەوانە پەسند كردن و پێ ڕازى بوون سەرو ملو چاوان حیزانەو شۆڕانە كەرانەى كۆیلانەو نۆكەرانەو بەندانەو ڕۆبۆتانەن واتا بە رزترین لوتكەى بێ ئابڕویین وە دڵنیاش بن كە فشكەرى و خۆ هەڵكێشەرى و چەواشەكەرى و فریودەوریش نانوێنم و ناكەم و لەبەرانبەر ئەوان چەتانەش دا شەق دەزانێ قۆناغ لە كوێ یە و سزادانى مار بەدارو مشتە كۆڵە لە درێشە دەگەڕێتەوە پەسندن وە گوتیان ماوەیەكە دیارنیت وامان زانى چویتە شەڕ لەدژى داعش گوتم من بۆ ئەوانە شەڕان ناكەم و چومە شەڕى دژى دار گۆیژانێك و ڕایانم وەشاندن و هەژاران و نەداران و روتەڵانم كردن و كیلۆى گۆیژ لەناو بازاڕدا بە (4000) هەزار دینارى عێراقى یەو منیش بە كۆ كیلۆى بە (2000) هەزار دینارم فرۆشتن لە قاقاى پێ كەنینیان دان و گوتیان ئەو شەڕەى تۆ كردت چاكەو پاكەو ڕەوایەو بیستمان كە چووى بۆ گۆیژان بەڵام پێمان وابوون درۆن گوتم لە هاوشێوانێكى وەكو بنەماڵەكانى خۆشمانم لەگەڵ خۆمدا بردبوون لەبەرئەوەى ئەوانە هاونەتەوەو هاونیشتیمان و هاو ئاین و هاوچینى خۆمن و ئێمەش ڕەنج و تەمەن و خوێن و گیانمان بۆ كوردستان پارێزى بەخشیون بەڵام گەلە چەتان ئەوانەمان و كوردو كوردستانمانیان فرۆشتن و خواردن لەبەرئەوەى گەلە جاش پێشمەرگانى بەعسیان و كەمالیستان و سەفەویان و عوسمانیانى داگیركەرانن .
رەنجدەر دۆڵەگۆمى

هێلانەى بەتاڵ
نیە باكم ئەگەر زاڵم شكاندوویەتى باڵى من
ئەوە سەختە كەوا ناگاتە گوێ ى كەس ناڵەناڵى من
بەهار هات و تەبیعەت حوكمى ئازادى مەلانى دا
لەناو كونجى قەفەزدا دیارە چۆنە ئێستە حاڵێ من
لە گوڵزارى ورینگەى بلبلى سەر مەست و شەیدادێ
بەڵام نایە جریویكیش لە هێلانەى بەتاڵى من
لەسەر ناچێتە دەر ساتێ خەیاڵى بسكى خاوى تۆ
ئەگەرچى تێ گەیشتم چاوەكەم خاوە خەیاڵى من
ئەرێ ئەى ئاسكى ناسك هەتا كەى دەستە مۆ نابى ؟
ئەرێ پیرۆزەكەى خۆش فەڕ هەتاكەى نایە ماڵى من ؟
گوتت : بۆت دێمە جێ ژوانێ، هەزار وسێندت بەشاڵم خوارد
لە ئاهى ئاشقانەى من بترسە، نەك لە شاڵى من
كەماڵت بێ، كەماڵت بۆچیە لەو شارە وێرانە؟
كەماڵى دەوڵەمەندى دى گوڵم نەیویست كەماڵى من
ئەگەر دەیزانى ماناى خۆشەویستى ئەو كچە كوردە
بەسەد یاقووت و گەوهەر نەیدەدا فرمێسكى ئاڵى من
ڕەش و تارو درێژو پڕ لە ئازارو خەم و دەردە
بەڵێ شەوگارى دوورى بوو سەراسەر ژینى تاڵى من
محەمەد شێخ و لئیسلام (هێمن)








فریودرام
كوردى مەردم بەزەندو بەند
هاسان نەدەكەوتمە كەمەند
دووبەرەكى هێزى بردم
شێخ چەك و نینۆكى كردم
مەلاى پیس دەستى گرێ دام
بۆناو زەلكاوى فڕێ دام
ئینجا هێزى ئیستعمارى
پاى پێ دادام بە یەكجارى
نوقمى قوڕى دیلى كردم
دزى گەلان ڕۆزى بردم
لەناو بەرگى شارستانى
بەناو ئینسانى، نەمزانى
تا ڕووبەندى دێموقڕاتى
لاچوو ڕووم دى بوو بە قاتى
كوللۆ كەوتە دەغڵ و دانم
هەر بەخۆم بردى تاڵانم
چەند زۆڵە كوردێكى زل كرد
گرێ ى ناموسیان بۆ شل كرد
بەچەند قوشێك سازى كردن
هەرچەندى ویستى لێى بردن
گەنم و جۆو توتن و دراوم
زێڕو نەوتى بە لێشاوم
نەوتى كرمانشان و كەركوك
((ستى)) لەندەنى كردە بووك
هى (ڕمان) و بەختیارى
بۆ ((وال ستریت)) چوو بە دیارى
دە لەسەو دەویت زەناوێر
گویلكن بە پەمووى ئێمە فێر
چەرچى مل چرچى مام چەرچیل
بەنان و ڕۆنم بوونە فیل
زمانم لێ داگیر كرا
مێشك و دڵم خورا، برا
خوێنیان مژیم، گۆشتیان خواردم
ئێسكیان بە سەیان ئەسپاردم
لاى توركى نیوەى كەلاكم
عەجەم بەربوونە لوولاكم
عارەبیش بەشى خۆى دەوێ
قاپێك لێرە، قاپێك لەوێ
هەر لەیەك سەعات و یەك دەم
عەرەبم و توركیشم و عەجەم
پێم دەڵێن توركى كێوانى
یان لە قەحتانى و شەیتانى
یەك دەڵێ مێژوومان یەكە
ئەگەر بشتخۆم دەنگ مەكە

رەحمان شەرەفكەندی(هەژار)





پەرێشانى
چارەى خەمى من مەى نیە مەیخانە بڵێ چی؟
بەو دەردەوە مەى نامگرێ، پەیمانە بڵێ چی؟
پێم وانیە لەو غەدرە لەفریام بكەوێ كەس
ئەو دۆست بوو وەفاى بۆم نەبوو ، بێگانە بڵێ چی؟
بسكت بدە دەس شانە بەڵام چین مەخە ئەبرۆ
زوڵفی تۆ شنە تێكى دەدا، شانە بڵێ چی؟
هەر عاشقە سوچیشی نەبێ ، دەیخەنە ئەستۆی
شەم ئاگرى كردۆتەوە پەروانە بڵێ چی؟
تاوانى منە دەربەدەرى و دەردى سەرى من
مەل خۆى سەرخۆى هەڵگرێ ، هێلانە بڵێ چی؟
شێتى قەدی تۆ شەرتى لەگەڵ چۆڵ و چیا بو.
زانا بێ بەزنجیرەوە، دێوانە بڵێ چی؟
خاڵى تۆ بە پەرژین و خەیاڵ ناسك و سادە
بێ چارە لەناو ئەو هەموو پاوانە بڵێ چی؟
چیرۆكى جوانى تۆ لەناو لاپەڕ و دێڕا
ناگونجێ، ئیتر نوسەرى ئەفسانە بڵێ چی؟
تاسەى تۆ كە دامدەگرێ دەڵێن: ئاخیری خێربێ
،،هێدى ،، لەگەڵ ئەو كۆنە برینانە بڵێ چی؟

خالیدى حسامی (هێدى)





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە