ماڵى بەكربایز و ڕەحیم باوزى هێندى شەش مەڵبەندى یەكێتى گەرم و ئاوەدان و قەڕەباڵغە

Monday, 25/05/2009, 12:00

12979 بینراوە


چەند ڕۆژێكە هەردوو كادیرى سەربازى ناسراوى خاوەن جەماوەرى قەڵادزێ و پشدەر بەڕێزان كاك ڕەحیم باوزى بەڕێوبەرى گشتى پۆلیسى بەرگرى فریاكەوتنى پشدەر و كاك بەكربایز جێگرى بەڕێوبەرى گشتى ئاسایشى ڕاپەڕین (ڕانیە) لەسەر ڕیفۆرم و پاڵپشتیان بۆ لیستى گۆڕان لەپۆستەكانیان دوورخراونەتەوە و لەقەڵادزێ لەماڵەكانى خۆیان دانیشتوون ، بەڵام ئەوەى مایەیە سەربەرزى و ڕووسوورى و سەرسامیە بۆ ئەو دوو سەركردە و بەرپرسە سەربازیە خاوەن جەماوەریە كۆمەڵایەتیەیى پشدەر و ناوچەكە قەرەباڵغى و سەردانى ڕادەبەدەرى جەماوەرى قەڵادزێ و پشدەر و ڕانیە و بیتوێن و باڵەكایەتى و خۆشناوەتى و دوڵى شاورێ و گوندەكانى سەرسنوورى ئێران لەگەڵ قەڵادزێ و مەرگە و تەواوى ناوچە جیاجیاكانى كوردستانە بۆ ماڵى ئەو دووبەرپرسە پاك و دڵسۆزە بەشێوەیەك جەماوەر و خەڵك پاڵپشتى و ناڕەزایى و هاوسۆزى خۆیان بۆ ئەم دووبەرپرسە دەردەبڕن دەنگ و سەدایەكى زۆر گەورەى لەسنوورەكە و ناوچەكەدا ناوەتەوە ، ڕیزبەستنى جەماوەر و وەستانى قافڵەى سەیارە لەبەردەرگاى ماڵى ئەم دووبەرپرسە مرۆڤ تووشى شۆك و سەرسامى دەكات ، بۆیە من وەك گەنجێك بەو دووبەرپرسە نیشتیمان پەروەرەى سنوورەكەمان دەڵێم .. پۆست و پلە و پایە و ئیمتیازات هیچ نیە ، ئێوە ئەوەندەتان بەسە.. زیاترنا ... ئەوەندەتان بەسە دوێنێ ئێوارە ئێمە دەیان گەنج بووین لەناو باغى گشتى ناوشار دانیشتبووین و سەرسامى و خۆزگە و حەسوودیمان بەئێوە دەبرد و دەمان ووت سەیركە ماڵەكانیان هێندى شەش مەڵبەندى یەكێتى گەرم و گوڕ و ئاوەدان و قەڕەباڵغە ، هاوسۆزى و پشتیوانى سەدان گەنج و مامۆستاو نوخبەى ڕۆشنبیر و تەواوى چین و توێژە جیاجیاكانى قەڵادزێ بۆ ئێوە گەورەترین مەدالیا و دیارى و دەسكەوتە بۆ ئێوە ، ئێوە تەمەنێكتان بەخشیە ئەم حزبە ئێوە بەهۆى حەساسى شوێنى كارتان و دڵسۆزیتان بۆ دابین كردنى ئەمن و ئاسایشى ناوچەكە دڵى خەڵك و هاوڕێ كانتان لەخۆتان تۆراند ، خەڵكتان لەخۆتان تۆراند لەپێناوى ئەم حزبە ئەمڕۆش ئەو حزبە بەوەفا و بەئەخلاقە سۆشیال دیموكراتە پاداشتى داوە پێتان و لەپۆستەكانتان دوورتان دەخاتەوە وادەزانێ ئەمە كلیلى چارەسەرى ڕیفۆرم و گۆڕانە لەناو حزب و دام و دەزگاكانى حكومەتدا ، ئێوە لەدوایى ڕاپەڕینەوە دواجار بۆشەڕى ناوخۆ و تائەم چەند ڕۆژەى پێشووش بەهۆى گرنكى سنورەكەمان و نزیكى لەگەڵ ئێران بۆئەوەى مێروولەیەكیش نەتوانێ لەو سنوورەوە دزە بكاتە كوردستان و ببێتە هۆى تێكدانى ڕەشى ئاسایشى هەرێمى كوردستان شەو و ڕۆژتان خستبووە سەریەك و بەئەمانەتەوە ئەو ئەركەى سەرشانتان دڵسۆوزانە ڕادەپەڕاند و تائێستاش نەمان بیستووە لەم سنوورەوە كارى تیرۆر و هێنانى تلیاك و ... هتد دزە بكاتە ناو كوردستانەوە ئەگەر هەشبووبێ چاوكراوەیى و ڕێًز و گەورەیى ئێوە بووە كەجەماوەر هاوكارى كردوون و هەر لەسور سنوور و بەرلەوەى داخیلى هەرێم و پشدەر بن گرتووتانن ، بەوپەڕى ڕێز و ئحترامەوە هاوكارى برا كوردەكانى خۆمانتان دەكرد لەكوردستانى ئێرانەوە كەدەهاتن و كارتى مانەوە و بەڵگەى ئاسایشتان بۆ دەكردن ، ئەوەندەتان بەسە خەڵكى ئەو بنارە و سەرسنوورە لەبێوران و سەردەشت و كانیە زەرد و ئەو گوندانەوە چەند ڕۆژە دێنە خزمەتان بۆقەڵادزێ و هاوخەمى خۆیان دەردەبڕن بۆ ئێوە وەك ئەوەى سەردانى مەزارى حەسەن و حوسەینیان لەكەربەلا و نەجەف كردبێت .
ڕووتان سووربێ و تەمەنتان دڕێژبێ ئێمە لەمەودا پاسەوان و هاوكارى ئێوەین و پێشمان كەون بەرەو گۆڕان و لوتكەى سەركەوتن هەنگاو بنێین و هەموومان بابەیەكەوە بڵێین ..
لیستى گۆڕانە گۆڕان چارەنووسى گەلێكە و پشتیوانى خۆمانى بۆ دەرببڕین ..
ئەو هەموو سەردان و پاڵپشتیەیى خەڵكیش بۆتان دووبارە دەیڵێمەوە باشترین دەسكەوت و پۆست و ئیمتیازاتە بۆ ئێوە ..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە