ئاكامى دوو ستافى م.شاهۆ و پڕۆژەى هیواى كوردستانى هەڵەبجە بەرەو گردەكەیە یان قەڵاچوالان

Thursday, 16/07/2009, 12:00

1947 بینراوە


بەڕێزان سڵاو
نوێنەرایەتى ڕێكخراوەكەمان هەرچۆن بەڵێنى پێدابوون بۆ هەندێ بابەتى تایبەت بەدواداچوون بكات ئەمجارەش بەدواداچوون مان كرد لە سەر چەند بابەتێكى ناوشارى هەڵەبجەى شەهید بۆ پڕوپاگەندەى هەڵمەتى هەڵبژاردن"
خۆتان ئەزانن كە لیستى كوردستانى وبەرپرسانى یەكێتى و پارتى سورن لە سەر درێژە پێدانى سەرپێچى یاساى هەڵبژاردن: سەرچاوەیەك لە مەڵبەندى 28 ى هەڵەبجەى یەكێتى پێى ڕاگەیاندین كە بۆ كوڕێكى منداڵى نابالغى ئەگەر باڵغ بوبێت شیرینى كەرگێڕى مەلبەند شیرین كۆكۆیى دەستیان كردوە بە دروست كردنى یەك دەست خانوو بەڵام لە سەر چ ئەساس و بنەمایەك كێ بەرپرسە لە و كارە لە سەر بودجەى یەكێتیە یان هەڵمەتى هەڵبژاردن ئەمەیان نازانرێت باشتر وایە مەڵبەند وەڵام بداتەوە بۆ زانیارى زیاتر باش وایە سەردانى زەوى دەستى راستى بیناى بەڕێوەبەرایەتى مافى مرۆڤ لە پشت قایمقامیەتەوە بكەن بۆ ئەوەى كە باوەر بكەن ئەم شیرینە بە كارە قەڵبەكانیەوە كە هیچ شتێك لە ئیدارەو بەڕێوەبردن نازانێت بوتە هۆى ئاڵۆزى كەش و هەواى ناو مەڵبەند ،بەڵام یەكێتى دڵى بەم كادیرانە خۆشە بۆیە حاڵى وا شڕە ،لە لایەكى ترەوە پاش ڕێك نەكەوتنیان هەتا ئامادەكردنى ئەم هەواڵە باڵى مامۆستا شاهۆ و جەماعەتى پڕۆژەى هیواى كوردستانى لە هەڵەبجە تا ئێستاش دەنگەكانیان بە هەڵپەسێراوى ماوەتەوە وە چاوەڕوانى دیدارى تاڵەبانى ئەكەن بۆ یەكلایى كردنەوەى خۆیان بەڵام ئیمە وەك داكۆكیكارێكى كۆمەڵگەى مەدەنى پێتان ڕائەگەیەنین ئەمە گەمەى سیاسیە و ئێوە هەرگیز تاڵەبانى نابینن چونكە بەرەو وادەى كۆتایى نزیك دەبینەوە جێمى دوهەمیش كۆتایى هاتوە ئێستا ئێوە لە دەقە زیادكراوەكانى یاریەكەدان پێتان وانەبێت كاربەدەستانى یەكێتى دێنە لاتان باشتر وایە سوارى كەرە سپى بن و بەرەو گردەكە هەروەها ئەندامێكى سەر بە پڕۆژەى هیواى كوردستانى كە پڕۆژەیەكى تایبەت بە ریكلام كردن و كۆكردنەوەى دەنگ بو بۆ لیستى كوردستانى لە هەڵەبجەدا پاش واز هێنانى خۆى پێى ڕاگەیاندین كە ئاڵۆزیەك كەوتوەتە ناو ستاف و ئەندامانى ئەم پڕۆژەیەوە لە بەر ئەوەى تا ئێستا بەرپرسانى لیستى كوردستانى و یەكێتى ئامادەنەبوون دان بە پشتگیرى داخوازیەكانیانا بنێن بۆیەش پەیتا پەیتا ماوەكە درێژ دەكەنەوە بۆ دانیشتن لە گەڵیاندا ئەك ئەندامە واز هێناوەى پرۆژەى هیواى كوردستانى پێى وتین كە ئێمە ئیشەكانمان زۆر بە جوانى بەڕێوە ئەبرد بەڵام ڕوبەڕووى خەم ساردى و گەندەڵى لیستى كوردستانى بوینەوە وتیشى لە دوا كۆبونەوەى ستافى پڕۆژەكە ستاف ڕێگەى نەدا كە بڕیارە كۆتایى و یەكلاكەرەوە بدرێت بۆیە پێى باش بو بڕیارى سەریع نەدرێت پێدەچێت ستافەكە سەر بە لایەنگرانى حزبى بن بۆیە تا ئێستاش بڕیارى یەكلاكەرەوەیان نەداوە ئەمانیش بە هیواى دیدارى تاڵەبانین بەڵام بەداخەوەپێتان ئەڵێین هەرگیز نایبینن ئەم پڕۆژەیە توانى بۆ ماوەیەكى كەم پتر لە 100دەنگ لە خۆى كۆكاتەوە بەڵان ئایا ئاكامى ئەم دەنگانە بەرەوكوێ دەچن بێدەنگى بەرەو گۆڕن تا كەى بۆیە پێتان ئەڵێن تاكە ڕێگە ڕاگەیاندنتانە لەشنەى سەرگردەكە ئەم دەنگانە مەفرۆشن بە ناپاكان وەرن بەرەو ئازادى و ڕاستى ، لە لایەكى تریشەوە نزیك بونەوەى ستافى پڕۆژەى هیواى كوردستانى لەو ستافەى مامۆستا شاهۆ بەدى ئەكرێت بەڵام چاوەڕوانى لەكاتە زیادكراوەكانى ئەم یاریەدا بێسودە بۆیە داواتان لێدەكەین چیتر لە دوڕێیانى بێ ئاكام دا ڕامەوەستن و بڕۆن بەرەو گردەكە : لە لایەكى تریشەوە ئەگەرى چوون بەرەو گردەكە بەم زوانە یەكێك لە ئەگەرەكانە و ئەگەرى دوهەمیش هەڵوەشانەوەى پڕۆژەكەیە بەڵام ئایا لیستى كوردستانى وا بە ئاسانى ئەم دەنگانە پشت گوێ دەخات یان دەیانهێنێتەوە ژێر عەساكەى تاڵەبانى بەڵام ئەوەى جێى ئاماژە پێدانە لە ڕودانى هەردو ئەگەردا دەنگەكان بەرەو لیستى گۆڕان ئەڕۆن " ئایا ئەم دو ستافە یەك دەگرن ؟ ڕوولەكوێ دەكەن ؟ قەڵاچوالان یان گردەكە ؟
ئایا كامیان سوارى كەرە سپى ئەبێت بەرەو گردەكەو كامیان بەرەو قەڵاچوالان یاخود بەجوت وەڵامى ئەم پرسیارەتان لە ماوەیەكى كورتدا ئەدەینەوە ........
بەڕێزان ئاگادارتان دەكەین كە بەردەوام دەبین لە بەدوادا چووندا.....
نوێنەرایەتى ڕێكخراوى لاوك

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە