ئاوەژوبونەوەى ڕاستیەكان

Friday, 15/04/2011, 12:00

1372 بینراوە






دە سەڵات بەو هەموو دزى و گەندەڵى و بێ بەهاییەى خۆیەوە لە ئێمە بوە بە حەكیم وچارەسەرى برینە كانمان دەكات ئێستا شتەكان تەواو پێچەوانەن لەبرى خەرج كردنى ئەو بڕە پارەیەى كە دزەكانى كوردستانى یەكێتى بڕیبویان لە فەرمانبەران لە باتى چارەسەركردنى فەرمانى نەدانەوەیان دا بە گوێى فەرمانبەراندا ئا لێرەوە ئەوان دەیان وت خۆپیشاندەران ئاژاوە گێڕو گێرە شێوێنن و دەستێكیان لە پشتەوەیە ئەو دەستەى كە ئەوان ناوى دەبەن و نیە خۆیان ماچى دەكەن بۆیە هەر خۆیانن بەڵتەچیەكان دەنێرن بۆ شكان و سوتاندنى شوێنە گشتیەكان بە نیازى شكاندن و زڕاندنى بەهاى خۆپیشاندان ئەمە بۆخۆى خۆپیشاندەران بەشێكى گەورەى پاراستنى ئاسایشن و بە ماڵى خۆیان دەزانن ئەوە ئەوانن بە وڵاتیكى ترى دەزانن واى دەبینن كە داگیریان كردوە و ئەیانەوێ بیڕوخێنن ئەمە سەرەڕاى بایكۆت كردنى هەموو سەقفە ئابوریەكان و گشتیەكان هەرێم و تاڵان كردنیان بۆ خۆیان و حزبەكانیان بە نمونە ئەوەتا دەسەڵاتى یەكێتى دەیەوێت بەڕێز داناى ئەحمەد مەجید ڕاپێچى بەردەم یاساى بنەماڵە بكات هەر لە یاساى بنەماڵەیەوە خۆپیشاندان قەدەغە دەكرێت و شەرعیەت بە نەكردنى دەدرێت بە یاساى خۆپیشاندانى بنەماڵە كردارەكانیان هەر لە داناوە تا تەقینەوەكان جاران تێكدەران دەیان كرد ئێستە دەسەڵات هەڵگرى ئەم ڕوشتەیە ئەمە بۆ خۆى نیشانەى مەرگى سەرانى دەسەڵاتە چونكە مێژوو ئەمەى سەلماندوە بۆیە ناكرێ لە نێوان دوو دید و دوو ئەقڵى (نوێ و كۆندا) بەراوردى هەقیقەت بكرێ چونكە بەردەوام ئەقڵى نوێ پێوەرى ڕاستیەكانە ئیتر تەمەن پێوەرێ نیە بو كۆن و نوێ بە پێچەوانەوە بیركردنەوە و هەڵسوكەوت پێوەرى نوێ بونەوەیە ئەوەتا ئیدوارد سەعید و هەزاران بیر مەندى تر تا دەمرن لە نوێ بونەوەدا ن چونكە باوەڕیان بە ئازادى تاك هەیە لە چوارچێوەى حوكمێكى لیبرالدا ئا لێرەوە ئەم قۆناغە تازە و خۆپیشاندان سالماندى كە سەرانى دەسەڵاتى كوردى تواناى نوێ بونەوەى نیە و دە بلێێن (ارحل) بەدەر لەمە دەبێت لە م جەنگەڵستانە و حكومى مێگەلى یەدا كەسێكى گەمژە و ڕۆبۆرتى دەسەڵات بیت ئەو كات دەتوانیت ببیتە ئەو تاكەى كە گەندەڵكان ژیانت بدەنێ .


 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە