بەڵێ منیش هاوڕام

Friday, 09/12/2011, 12:00

1607 بینراوە


بەڵێ منیش هاوڕام لەگەڵ نوسەرى بابەتى (مامۆستا حمدامین خدر بەڕێوەبەرى قوتابخانەى كاوە لە چوارقورنە بە پشتگیرى حزبى و سەرپەرشتیارانى پەروەر
وێڕاى پشت ڕاستكردنەوەى هەموو زانیارییەكانى ئەو بابەتە كە لە 14/10 / 2011 ز لە سایتە بەڕێزەكەتانەوە بڵاو كرایەوە ئەم بابەتە كاریگەرى زۆر لە سەر ئەداى كاركردنى ئیدارە هەبوو چونكە ئەمە یەكەم لێپرسینەوەى كاریگەرى ناوبراو بوو هەرجەندە دواى بڵاو بوونەوەى بابەتەكە هەڕەشەو چاو سوركردنەوەى زۆرى لە مامۆستایانى مەكتەبەكەمان كرد بەخێرایى كۆبوونەوەیەكى نائاسایى بە ست لەگەڵ مامۆستایانى مەكتەبەكەمان هەرچەندە هیچ شتێكى پەروەردەیى باس نەكرد لە كۆبونەوەكەدا دەیگوت هەركامێكتان بێت ناونیشانى مامۆستایەتى لێدەستێنمەوە هەر لە كۆبوونەوەكەدا ناوە ناوە مۆبایلى بۆ حاكم كمالى رانیە دەكرد بۆ ئەوەى مامۆستایانى پێ بترسێنێت بەڵام لە بەرئەوەى زانیارییەكان ڕاست بوون ملى لە ئاستى ئیمە شۆڕبوو نەیتوانى هیچ بكات و تەنانەت بابەتەكەى لە بیرخۆى دەبردەوە من وەكو مامۆستایەك لەهەمان قوتابخانە ڕایدەگەیەنم كە نوسەرى بابەتەكە زۆر بە ویژدان بووە و زۆریشى خاتر گرتووە و زۆر شتى تر هەیە باسى نەكردووە لەوانە لاقە كردنى كچانى هەرزەكارى مەكتەبەكەى لە گەڵ م عوسمان ملا احمد ئاشكرا بون لیژنەشیان لەسەر پێكهات بەڵام بە سولحى كۆمەڵایەتى سەدكراو سەرپەرشتیارانیش چاو پۆشیان لێكرد
ئەمە جگە لە هەلسوكەوتە ناشرینەكانى بەرامبەر بە مامۆستایان و بێ ڕێزى پێكردنیان و ناچاركردنیان بە گواستنەوە پشت ئەستور بە ئاغاكانى لە دیوانى پەروەردە بەتایبەتى ئاغاى عبدالله خاڵا كە زۆر پاڵپشتى دەكات و ئاغاى موشریف ئەوەلیش كاكە رسول بەعسى لە بەرئەوەى كاتى خۆى پێكەوە بەعسى بوون زۆر پشتگیرى دەكات ئەویش لەبەرامبەردا مەلەفەكانى م رسول دەپارێزێت كە سەردەمى ڕژێمى بەعسى لە قوتابخانەى كاوە بەڕێوەبەر بووە و چەندین بەڵگەى بەعسى بوونى ناوبراوى لێیە و دەیانشارێتەوە 0 چەندین جار بە فەخرەوە لە ناوئێمەى مامۆستایانى قوتابخانەكەمان باسى بەعسى بوونى خۆى و م رسولى ئیشراف كردووە ،هەر كاتیكش م حمدامینى چەمەنتۆفرۆش نكۆڵى لەو زانیاریانە كرد من لە ڕێگەى سایتە بەڕێزەكەتانەوە بەڵگەى عاشا هەڵنەگر دەخەمە ڕوو زۆر شتى تر هەیە باسى بكەم بواردەدەم بە هاوپیشەكانم ڕاستى تر لە سەر ناوبراو بڵاو بكەنەوە ، هەرچەند بنووسین و باس بكەین گەندەڵیەكانى ناوبراو كۆتاییان نایەت

مامۆستایەكى تر لە قوتابخانەى كاوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە