کورتە مێژوویەک لەسەر ئاسەواری ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Friday, 30/09/2011, 12:00

3976 بینراوە


بە پێویستی دەزانم کە لەسەر دوو ئەشکەوتی دێرینی کوردستان کەواتە ئەشکەوتی کەبە و ئەشکەوتی وارواسی لە پارێزگای کرماشان بخەینە بەر چاوی خوێنەرانی بەڕێز
سەرەتا لە ئەشکەوتی (کەبە)وە دەست بێدەکەین
ئەم ئەشکەوتە لە پانزە کیلۆمەتری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای کرماشان هەڵکەوتووە کەبەم شێوەیەی خوارەوە باسی دەکەین ،
لەنێو ئەم ئەشکەوتەدا ئاسەوارێک لە دەورانی(موستەریەکان) بەجی ماوە ، ئەم ئاسەوارانە بریتین لە هەندێ پێداویستی گرنگی دەورانی موستەریەکان ، وەکو (شمشێر ، قەڵخان ، نەیزە ، کەمان ، مەتێ ، درەوش ، ڕنە)، وە هەندێک کەرەستەی دیکە کە بۆ جوانکاری بەکار هێنراون ، شێوەی دروستکردنی ئەم کەرەستانە لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە ، کە لە چەند ئەشکەوتی دیکەدا لە ئێران و لە عێراق بینراونەتەوە ،
ئەشکەوتی وارواسی : ئەم ئەشکەوتە بە ئەشکەوتی بەردین ناسراوە ، کە لە یازدە کیلۆمتری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای کرماشاندا هەڵکەوتووە ، لەم ئەشکەوتەشدا ئاسەوارە بەجێماوەکانی دەورانی موستەریەکان لە پێگەیەکی تایبەتیدا لە پیشانگاکاندا نمایش کراون ، وە هەروەها لەگەڵ ئاسەوارەکانی ئەشکەوتی کەبەدا یەکدەگرنەوە ، بەشی گرنگترین و نوێنترین لەم کەرەستانە بریتین لە (تێخی بەردین) کە دەگەڕێتەوە بۆ دەورانی بارا دۆستیان ، کە پێشتر تەنیا لە ئەشکەوتی شانێری باشوری کوردستاندا دۆزراوەتەوە ،لەسەر ئەم کەرەستە بەردینانە نەخش و نیگارێکێکی ووردو جوانکاریەک کە پەیوەندی هەیە بە دەورانی زارزایان ، کە پێش لێکۆڵینەوە و پەیداکردنی ئەشکەوتەکان لەم پارێزگایەدا واتە کرماشان و دەوروبەری وێدەچێت کە بەبێ هیچ حەدو مەرزێک لەم دەورانەدا بەردەوام لە بواری پیشەسازی و هەوڵیان بۆ بەرەوپێشجونداوە ، کەرەسە بەردینەکان کە لە دەورانی بارادۆستیان دروستکرابون بریتیبون لە "( مەتێ ،تەراشەه ، مورەک ، ڕنە ، تیخی بەردین) .
کەرەستەی دەورانی(زارزایان) بە گشتی بریتین لە رەندەهایەکی گرد کە هەم لە جۆری ئاسایی و وە هەم لە جۆری ووردو زەریف و نەخشدار ، مەتیەکان بریتین لە تیخی بەردینی سێگۆشە ، بەڵام لەم شێوە تیخی بەردینە لەبەشەکانی ترا نەبینراوەتەوە ، بە پێ ی لێکۆڵینەوەی مادەی کاربۆن کە لە ئەشکەوتی شانێری باشوری کوردستاندا بەهۆی پڕۆفیسۆر سۆڵکی ئەنجامدراوە بەو ئاکامە دەگەین کە میژووی ئاسەواری دەورانی بارادۆستیان واتە ئەشکەوتی (وارواسی و کەبە) دەگەڕیتەوە بۆ بیست و پێنج تا چل هەزار ساڵ لەمەوپێش ، مێژووی دەورانی زارزایان ، دەگەڕێتەوە بۆ دەهەزارو پێج سەد ساڵ لەمەوبەر !



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە