هیرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە زیندانی سوسێ ساڵانە نۆ ملیۆن و حەوت سەد و بیست هەزار دۆلار پەیدا دەكات

Thursday, 13/08/2009, 12:00

3247 بینراوە


بە هۆی بە زۆر وەرگرتنی تەندەرێكی تایبەت بە دابینكردنی ژەمە خواردنی بەندكراوانی زیندانی سوسێ، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد خاتونی یەكەمی عێراق ساڵانە نۆ ملیۆن و حەوت سەدو بیست هەزار دۆلار پارە پەیدا دەكات.
بەر لە وادەی كشانەوەی هێزەكانى ئەمریكا لە عیرَاق، ئەو هێزانە بڕیاریان دا دابین كردنی پێویستییەكانی چەندین شوێن، كە لە ژێر چاودێری ئەواندا بوو بخەنە ئەستۆی عێراقییەكان. لە میانەی ئەم تەسلیم كردنەوەیەدا هێزەكانی ئەمریكا بڕیاریان دا بۆ دابینكردنی ژەمە خواردنی بەند كراوانی زیندانی سوسێ لە سلێمانی بدەنە كەرتی تایبەت.
بە هۆی تەندەرەوە كۆمپانیای حەمید لە شاری سلێمانی توانی دابینكردنی رۆژانە سێ ژەمە خواردنی بەند كراوانی ئەو زیندانە بۆ خۆی مسۆگەر بكات، بەڵام لە لایەن هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدەوە گوشاری دەخرێتە سەر بۆ ئەوەى واز لەو تەندەرە بهێنێت.
سەرچاوەیەكی نزیك لەو كۆمپانیایە پێیراگەیاندین، بەرپرسانی ئەو كۆمپانیایه‌ ئێستا خەریكی گفتوگۆن لەگەڵ نوێنەرانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بۆ ئەوەی لەو كارەدا هاوبەش بن، بەڵام هیرۆ ئیبراهیم ئەحمەد سورە لەسەر ئەوەی كە بە تەنها خۆی ئەو كارە بەڕێوەببات.
بە پێی ئەو زانیاریانەی دەست بۆچوون 900 كەس لە زیندانی سوسێدان، كە هاوڵاتی چەندین وەڵاتی وەك سودان، سعودیا، ئێران و ئەفغانستانی تێدایە و لە لایەن هێزەكانی ئەمریكاوە بۆ هەر ژەمە خواردنێك 10 دۆلار دابین كراوە، كە بۆ سێ ژەم خواردن بۆ یەك كەس دەكاتە 30 دۆلار و بۆ كۆی 900 كەس لە یەك ساڵدا دەكاتە نۆ ملیۆن و حەوت سەدو بیست هەزار.
دابینكردنی ژەمە خۆراكی زیندانى سوسێ، فەرمانبەرانی ئەو گرتوخانەیەش دەگرێتەوە و، لە لایەكی تریشەوە بڕیار وایە زیندانیە بیانییەكان رادەستی وڵاتانی خۆیان بكرێن.

له‌ بۆچوون وه‌رگیراوه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە