پاشماوەكانی بەراز لە جگەرە و فلتەردا هەیە!

Wednesday, 31/03/2010, 12:00

1598 بینراوە


لە ئینگلیزیەوە: كوردستانپۆست
كەناڵ 7 ی تەلەفزیۆنی ئوستڕاڵی، ڕاپۆرتێكی زانكۆی سیدنی بڵاو كردەوە كە تیایدا، پڕۆفیسۆر "سایمۆن چاپمان" ڕوونی كردەوە كە جگەرە لە پاشماوەكانی بەراز دروست دەكرێ وەك خوێن. سایمۆن چاپمان ئاماژەی داوە بە لێكۆڵینەوەیەكی زانكۆی هۆڵەندی لە سەر 185 دروستكراوی پیشەسازی كە تیایدا بەروبومی بەراز بەكار دێ، بۆ نمونە لە ناویاندا جگەرە. لێكۆڵینەوەكانی هۆڵەندا دەردەخا كە خوێنی بەراز و پڕۆتینی خوێنی بەراز لە دروستكردنی فلتەری جگەرە بەكار دێ بۆ هەڵمژینی ماددە كیمیاویەكان. چاپمان ئاماژەی داوە كە كۆمپانیەكانی بەرهەمهێنەری جگەرە ئەم زانیارییە باس ناكەن لە بەر بەرژەوەندی خۆیان و تەنها بە وشەی نا ڕوون ئاماژە بە بەرهەمەكانیان دەدەن. چاپمان ئەوەش دووپات دەكاتەوە كە مسوڵمانان و جولەكە، كە بەراز لایان حەرامە، پێویستە ئاگادار بن لەم نهێنییە و لەهەمان كاتدا كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنەری جگەرە هیچ لێدوانێكیان لەم بارەیەوە نەداوە!
بۆ بینینی لینكی ئەم هەواڵە بە زمانی ئینگلیزی و بینینی ڕاپۆرتەكە لە سەر كەناڵی 7ی ئوستڕاڵی تكایە ئەم لینكە كلیك بكە:


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە