سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


گەنجی یاخی و جەلاد

Tuesday, 09/10/2012, 12:00

2195 بینراوە


جەلاد: هه‌تیوی دەم روت تۆ خۆت بەچی ئەزانیت لە ناو خەڵکدا جنێو بە سەرۆک ئەدەیت و باسی ژنی سەرۆک ئەکەیت؟

گەنجێکی یاخی: ئەو سەرۆکەی تۆ باسی دەکەت یەکیکە لە دزە گەوەرکانی وڵات و کەسێکی مرۆڤ کوژ و خوێن ڕێژە و ئازدی خەڵکی لەسێدارەداوە،خۆ من بێڕێزیم نەکردوە بە ژنی سەرۆکەکەتەوە بەڵکو پرسیارێکی سادەمکردوە ئەویش ئەوەیە کە ئەو ژنە نەکەس ئەزانێت ناوی چیە و نە کەسیش ئەزانێت رەنگی چۆنە، من لە جەنابت ئەپرس ئایە تۆ ئەزانیت ناوی چیە؟
.
جەلاد: بە تۆرە بوونە بەشەق و بۆکس کەوتە وێزەی و پی گوت ئەی دەم پیس تۆ شارت تێکداوە و ئاژاوەت خستووەتە وڵاتەوە و ئاسایشی نەتەویت تێکداوە، من خۆم تەقینەوەکەم بەدەستەوە گرت لە ناو بازاری شاردا!! ئەگەر تۆم دەستگیر نەکردایە ئێستا چەندین کەست کردبوو بە قوربانی!! هیشتا زمان درێژیش ئەکەیت و تۆ پرسیار لە من ئەکەیت و باسی ژنی سەرۆک ئەکەیت، ئەبیت واتلێبکەم لەو دوونیا خۆت ببینیتەوە.

گەنجی یاخی: بەدەمی پر لە خوێنەوە و چاوی ئاوساوەوە ئەی بیشەرەفی نەفامی گێلی بەکرێگیراو تۆ عەیب ناکەیت لە خۆت ئەو درۆ گەورەیە ئەکەیت گوایە منت بە تەقینەوەوە گرتووە، هەموو کەس ئەزانێت من خوێندکارێکی زانکۆم و تەنها دەستەکانم قەڵەم و کتێب هاوڕێی بووە و ئەسڵەن هەر نازانم شێوەی تەقەمەنیش چۆنە.

جەلاد: تۆ پاکانە بۆ کێ ئەکەیت ئەی تیرۆریست، ئەبێت وات لێبکەم بەو دەمەی خۆت دان بەوەدا بنێت کە چەندین تەقینەوەت لە شاردا ئەنجامداوە و بۆ ئاخیر جار لە کاتی چاندنی بۆمبێکی تەوقیتکرودا گیراویت.

گەنجی یاخی: بەپێکەنینەوە، ئەوە تۆ باسی فیلم دەکیت چڵکاو خۆری هیچ و پوچ، ئەگەر لاشەکەم پارچە پارچە بکەیت هەرگیز ناچمە ژێر باری شتێکەوە کە من بە دورو نزێک ئاگام لێ نیە، هەموو ئەو کەسانەی دەمناسن باش ئەزانن من تەنها دژی زوڵم و زۆری سەرۆکە پوچ و تاڵانچی و دزو درۆزن و خوێنڕێژ و وڵاتفرۆشەکەت و دەورو پشتەکەی قسەم کردووە، لەو پێناوەشدا ئامادەی مردنم.

جەلاد: بە کێبڵێکی کارەبای و بەشەق و بۆکس بەربووە گیانی گەنجی یاخی و کەوتە ئەشکەنجەدانی، تا ئەو کاتەی گەنجی یاخی بورایەوە و کاتێک خەبەری بویەوە سەیرێکی خۆی کرد خەڵتانی خوێنە و لاشەی بەقسەی ناکات لە ئازاردا،سەری هەڵبڕی سەیریکرد کابرای جەلاد لەژور سەریەوە وەستاوە و پێی دەڵیت ئەو وەرەقەیە ئیمزا بکە ئەی گەوجی نەفام.

گەنجی یاخی: بەدەم ئازارێکی زۆرەوە پێی گوت بمدەیە با بیخوێنمەوە ئەوجار ئیمزای دەکەم.

جەلاد: ئەی تیرۆریستی خوێنڕیژ قسەی زل مەکە و بۆت نیە بیخوێنیتەوە، دەی زوکە عەزیتمان مەدە ئیمزای بکە لەسەری.

گەنجی یاخی: نەخێر من ئیمزای ناکەم چیت لەدەست دێت بیکە. تازە جەستەم لەگەڵ ئەشکەنجەدانەکانی تۆدا راهاتووە.

جەلاد: هەمدیس کەوتەوە ئەشکەنجەدانی گەنجی یاخی، لەو کاتەدا کەسێکی سور کە کوردیەکەی باش نەبوو خۆیکرد بە ژورێدا و لە جەلادی پرسی ها ئەم سۆرەی ........ کە جنێوی بە باوکمداوە و باسی دایکی کردووم چی ........ ئەخوات، جەلادیش وەڵامی دایەوە ببورە گەورەم ئەمە جگە لەوەی بێڕێزی بەسەرۆک و ژنی سەرۆک کردوە، لە کاتی چاندنی بۆمبیک لە ناو بازاڕی شار دەستگیرم کردووە، بەڵام زۆر کەلە رەقە دان نانێت بە تاوانەکەیدا.

گەنجی یاخی: ئەو کابرایە درۆ دەکات تەقینەوەی چی و قوڕی چی، من تەنها قسەی حەقم وتووە لە ناو خەڵکدا و باسی هیچ و پوچی و زاڵمی و خوێنڕێژی ئەو سەرۆکە خائینەم کردووە کە هێزی داگیرکەری هێنایە سەر خەڵکی وڵاتەکەم و ئازادیەکانی خەڵکی داگیرکردوە.

جەلاد: وسبە ئەی هیچ و پۆچی خوێڕی تۆ ئەزانیت لەگەڵ کێدا قسە ئەکەیت،تۆ نازانیت ئەوە کوڕی سەرۆکە؟

گەنجی یاخی: ئەها ئەمە کوڕە تیرۆریستەکەیتی کە چەندین کەسی بێ تاوانی تیرۆرکردوە تەنها لەبەر ئەوەی دژی حیزبەکەی خۆی و باوکی قسەی کردووە، ئەم نەزانی و تیرۆریستە داخی لە دڵی مندایە و رۆژی خۆی دێت لەدادگای گەلدا دادگای دەکرێت و باجی تاوانەکانی دەدات.

جەلاد: بە هەردوو قاچی چووە سەر گەنجی یاخی و خەریکی ئەشکەنجەدانی بوو، کابرە کە کوڕی سەرۆک بوو وتی بەسە ئەشکەنجەدان رابگرە، دواتر بە گەنجی یاخی گوت: تۆ ئەگەر ببیت بە پیاوی ئێمە و جاسوسیمان بۆ بکەیت و داوای لیبوردن بکەیت لە باوکم و دایکم ئەوە ئازادت دەکەین و بۆ خۆتیش باشتر ئەبێت، لە بەرامبەر کارەکەدا پاریەکی باشیتیش پێ ئەدەین.

گەنجی یاخی: وتی من ئمادەم لە پیناوی ئازادی خەڵکدا بمرم کە خۆت و باوک و برا و ئامۆزاکانت لینتان زەوت کردوە، ئینجا تۆ زۆر لەوە کەمتریت وەڵامیشت بدەمەوە، هەر لەو کاتەدا هەستایە سەرپێ و یەک تفی کردە نێو چاوانی کوڕی سەرۆک و بەدەنگێکی بەرز هاواریکرد تۆ تیرۆریستیت تۆ خوێن ڕێژی.

جەلاد: وتی گەورەم ئەم بی ئەدەبی سەخیفە ئیستا ئەکوژم، یەکسەر هەڵی کێشایە دەمانچە بیکوژێت، بەڵام کوڕی سەرۆک خۆی پێ نەگیرا دەمانچەکەی لەدەستی جەلاد وەرگرت و یەک فیشەکی نا بەنێو دەمی گەنجی یاخیوە و شەهیدی کرد، دواتر تەرمەکەیشیان بە چەند ئۆتۆمۆبیلێکی جام تاریک لە دەرەوەی سنوری وڵات فڕیدا و دوای چەند رۆژێک لە کوشتنەکەی وەکو تیرۆریستێک بە خەڵکیان ناساند.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە