بە زۆر بە كۆیلە كردن

Monday, 18/08/2014, 12:00

1870 بینراوە



بەزۆر بە كۆیلە یان بە بەندە یان بە نۆكەر كردن لە كوردستاندا لە برسان و لە ترسان و لە تۆقیویانى خەڵكەوە هاتوون لە یەكترى و لە دەسەڵاتداران و سامان داران وە بەشێك لە ئەوانە كردن بە چەكداركردنن ئەوانە هەموویان لەلایەن كوردستان خۆران و فروشانى دەرەكى و ناوەكیەوە هاتوون بە گوێرەى بەرژەوەندیەكانى تایبەتى چینایەتیەكانى دەرەبەگى و بۆرژوازى خۆیان وە لە باشورى كوردستاندا ئەو جۆرە كەسایەتى و پێكهاتە دروست كراوە فەرهەنگ و داب و نەریت و پیشەبوون بە تایبەتیش بە ناوى پێشمەرگەو پۆلیس و ئاساییش و پاسەوانى سنورو زێرەڤانى یەوە و هەر دروست كەرانى ئەوانەش بە خۆیان گوتون هێزى میلیشایى واتا هێزى خێڵەكى كۆمەڵایەتى و ڕامیارى وە چەكدارانێك هەمیشانە گوتویانن پێشمەرگەى ئەو كەس و پێشمەرگەى ئەو لایەنەم واتا ناوەكانى فەرماندەكەیان و لایەنەكەیان گوتون و نەیانگوتون پێشمەرگەى كوردستان پارێزیم لەبەرئەوەى بەبیرى كوردستان پارێزى پەروەردەو ڕاهێندراوو تێ گەیەندراوو پێ گەیەندراو نەكراون لە بوارەكانى نەتەوایەتى و نیشتیمانى و ئایینى و چینایەتى خەڵك و جەماوەرو گەل و وڵات و پارێزیەوە وە كوردانى باكورو ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاواى كوردستان لە باشورى كوردستاندا بە گشتى بە ئەوانە كراون واتا بەبێ پشتگیریەكانى لایەنەكان بۆیان نەبوون لە باشورى كوردستاندا نیشتەجێ ببن هەر بە زۆرەملێش بە هەزارانیان ڕادەستان بە داگیركەران كراونەتەوەو بوونەتەوە بۆ داگیركەران بوون بە سیخوڕان و جاشان وە بەرپرسانێكیش مەرجى یەكەمى پشتگیریەكانیان كردونەتە سواربوونى ژنانێك و كچانێك بە تایبەتى لە كۆمەڵەو لە دیمۆكرات جیابۆوانێك و ناوانى كۆمەڵەو دیمۆكرات لە خۆنەرانەش كە كەسانێكى سەر بە ئەوانەم دیتون و پێیانم گوتون ئەوان گەوادانەشتان پەیدابوون توڕەو گرژو مۆن بوون و گوتویانن ئەوە تەوهینە واتا بێ ڕێزى كردنە وە گوتویانن ئێوەى ئێڕاقى هەقتان نى یە دەخالەت دەكاروبارى ئێمەى ئێرانیاندا بكەن چونكێ بلاخەرەو وەزعیەت و بوحران و تەلاش و موبارەزەو سازماندەهى مان دەرخاوەر میانەیدا وان و وان منیش پێیانم گوتون مامۆستا هەژار گوتەنى ئێرانى و درۆ تەواوكەرى یەكترین و بەبێ یەكترى هەڵناكەن و دەڵێ ى كەرن و پیسایى شل دەخۆن ئەوەتان گەوادى مەولودى یەو ئەمەشتان گەوادى كەریمیەو هەریەكەیان بەلایەكدا هەڵاتوون و گوتویانن بە خوڵایى و بە خودای ئەوە شێتە ئەرێ نێوى چ بوو خەڵكى كوێ بوو ئەها ڕەنجدەرەو سەرۆكەكانمان و سەرانمان دەیناسن و زۆریشى خدمەت بە كۆمەڵەو بە دیمۆكرات و بە خەبات و بە شۆڕشگێڕان و بە پێ كاكەش كردوون فەقەت و ئەلئان و ئێستێ پێیان ناكات و لێیان ڕەنجاوەو تۆراوەو دەرهەڵ بووەو لە ساڵى 2005وە لێیان وە دوور كەوتووەو پێ ى وەكو ڕێژیمى ئێران و توركیەن ئیدى وە لە ساڵى 1993دا لە شارى ڕانیە نوێنەرێكى كۆمەڵەو نوێنەرێكى دیمۆكرات هاتنە لام و گوتیان پێ كاكا ناهێڵى بە باكورى قەندیل دا بچینەوە ئێرانێ تۆش دۆستى هەرسێكمانیت و دەبێ دەگەڵمان بێ ى بۆلاى پێ كاكا منیش دوو هاوڕێ یانم لەگەڵ خۆمدا بردن بە زۆرە ملێ دەنا نەدەهاتن پێیانم گوتن لە لاسارى و سەرە ڕۆیى و توندڕەوى دا ئێمەو گەریلاكان وەكو یەكین و لێیان وریا بن دەبوو بۆشیان ببم بە وەرگێڕى زمانەكانى كوردى كرمانجى سەروو خواروو وە بەرپرسەكەى پەكەكە هەر گوتى سەرۆكى نەتەوەیى مان ئاپۆ هەرواى گوتوەو هەرواش دەڵێ نوێنەرانى كۆمەڵەو دیمۆكراتیش هەر گوتیان كا عەوڵایە ئیدى واتا كاك عەبدوڵڵایەو پێمان سەرۆكى نەتەوەیى نى یە وە گوتیان سەرۆكەكانى ئێمەش هەر كا عەوڵان لە ناكاو لە قاقاى پێ كەنینم دا بەرپرسەكەى پەكەكە تووڕە بوو گوتى بێناموس بەچى پێ دەكەنى كا عەولا چى یە بۆم لێكدایەوەو خۆیان پێك دادان و یەكتریان وەبەرشەقان و زللان و پێلاقان دان ئێمەش ناوبژیكەران بوویین و زۆرایەتى شەقان و زللان و پێلاقان وەبەر من كەوتن ماوەیەك شەل و گۆج ببوم و زۆریش پرسیارم لێ كران منیش گوتمن وەبەر هەڵمەتى شنەباو زریان و گەردەلولى لوشكەكانى ڕستە كەران و رستە ئێسترانى و كاك عەبدوڵڵایان كەوتووم ئینجا بە هاوبەشیانە لەگەڵ یەكێتى و پارتى دا تێم بەربوون و گوتیان دەشیگرین و دەشى گێین و دەشى كوژین هەر زانیویەتى پێمان ڕابوێرێ و پێمان پێ بكەنێ و گاڵتانى پێمان بكات هەڵاتم بۆ شارەكانى دهۆك و زاخۆو ئاكرێ و خۆم شاردەوەو لە ترسان و لە تۆقیویان وەكو كیسەڵ خڕببومەوەو بومە كرێكارى بازوو فرۆش وە زۆرجاران لە نزیك شوێنى كاركردنم پەكەكەو پارتى و یەكێتى خۆیان بەیەكترى دادان دەبوو بە تەقەو هەڵدەهاتم و شوێنى كارم نەدەدۆزیەوە هەلاهەلاببووم و زۆرم سك بەخۆم سوتا لە كۆڵانان دەخەوتم نەشم دەوێرا بە زمانى بادینان بدوێم پیس و لەبەریەك هەڵوەشاو ببوم و تەواو پەرێشان و سەر گەردان ببووم ڕۆژێك لەناو شارى زاخۆ لە چایخانەیەك دانیشتبووم تەواو لە دڵەڕاوكێ و هەست پەشێوى دا ون ببووم و ورەشم دابەزیبوو ڕەش بین و بێ ئومێد ببووم فەرماندەیەك و پۆلە چەكدارانێكى پارتى گرتیانم و بردیانم فەرماندەكە گوتى سۆرەى گوتم ئەوە ناسنامەكەمەو ناوم باپیرە گوتى دەزانم بەڵام سۆرەى گوتم نازانم بەچى دەڵێ ى سۆرە گوتى كوردى سۆرانى گوتم بەڵێ بۆ پێمان دەڵێن سۆرە گوتى بەڵێ گوتى كاركەرى گوتم بەڵێ بردیانم بۆ ناوچەى زاخۆى پارتى و گوتیان چەندە كاركەرى گوتم دوو مانگو نیوە گوتیان پلەت لەناو كاركەراندا چى یە گوتم كرێكار پلەى نى یە ئینجا لە قاقاى پێ كەنیان دا نەمزانى بوو بە پەكەكە دەڵێن كاركەر گوتیان تۆ شێتى و هەر لە كاركەران دەچى خۆت بگۆڕەو پاك و خاوێن ڕابگرە دەنا دەتگرن و دەتكوژن و بێ سەرو شوێنت دەكەن لە ترسان و لە تۆقیویان هەڵاتم بۆ ئاكرێ لەوێش ماوەیەك وەكو كرێكار مامەوە ئینجا هەڵاتمەوە بۆ شارەكانى ڕانیەو قەڵادزێ و تێم بەربوونەوەو هەڵاتم بۆ ڕۆژهەڵاتى كوردستان.
ڕەنجدەر دۆڵەگۆمى




لە ناو ژانی چەوساواندا وەكو مۆمێك توامەوە
وەك چەوساوان چەوساوە بووم لە بۆتەیاندا تواندمەوە
لە ئاسۆی خەباتی نوێدا دادپەروەری گەش دەبینم
بەهیوای چەوساوان دەگەم دەڵێم ئۆخەی حەسامەوە





چونكە پاكم لەگەڵتاندا هەتا ماوم ڕێزم بگرن
دەنا لەكاتی مردندا كۆڕی شێوەنم بۆمەگرن
لەو ڕۆژەی لەدایك بووم وەك عیسا لە خاچ دراوم
وەك مافی ڕەوای چەوساوان بە سێدارە دا كراوم
هەتا هەناسەم تێدایە وەرن سێدارە بپسێنن
موژدەی بەهاری ئازادی بۆ چەوساوەكانم بێنن




وەك كردوتە تەبا نابین
هەرگیز خوشك و برا نابین
بەڵێنت هەر قسەى سەرزارە
ڕابردووى ڕەشت دیــــارە
لەو دیــوو سنوورەوە هـاتى
كــوێرانە بەگــژم داهــــاتى
هەرچیت لەدەست هاتوە كردت
هەرچیت لێم دەست كەوت بردت
بەسە ئیتر دەبێ فــێر بــى
نابـێ من برسى و تـۆ تێر بـى
كـاتێ هاتیە دەر لە زەلكاو
پاك بوویتەوە هاتیە بەرچاو
تفت كرد لەمێژووى ڕەشت
دەبمە خوشك و براى هاوبەشت



منیش كوردم
منیش كوردم لێ قەوماوم
لە ناو چیادا قەتیس ماوم
گەلە چەتان دەوریان داوم
برسیم بێ خەوم بێ ئاوم
با ئێزدى و شەنگالى بم
بۆ لە هەوارى خاڵى بم
خۆ من لە كوردى ڕەسەنم
تەنیام دەگریم پێ دەكەنم
حەفتاو سێ جاران قڕ كراوم
بەرگریم كرد نەفەوتاوم
كوانێن كوردانى نەبەزم
ئەى هاو وڵاتیانى ڕەگەزم
بوومەتە دەروێشى عەبدى
تەنیام مەهێڵێنەوە چى دى
بۆ عەرەب و فارس و تورك
بۆ ئێشانو دەردو برك
بۆ داگیركەر بۆ چەوسێنەر
بۆ ڕەگەزى داپڵۆسێنەر
دەنگم هاوارى ڕەنجدەرە
وەرن هەرچى كورد پەروەرە
خێرابن فریام بكەون
درەنگە چى دى دوا مەكەون
تا لەگەڵ ئێوە بمێنم
هەر لەگەڵ ئێوە بخوێنم
هاتین هاتین خوشك و برایان
خۆ بگرن لە دۆڵ و چیایان
هەموومان شێرو پڵنگین
هەر لە شەنگالى بڵندین
هەر چوار پارچەى یەك دڵێكین
لەناو ئەو دڵەدا گوڵێكین
ڕەنجدەرى ناو دڵ پێشەنگە
لەگەڵ ئەو دڵەدا هاودەنگە
چى دى مەڵێن بە تەنیایین
لەگەلى خۆمان دابڕاوین
پێتان گەین زۆرین گەلەك
میللەتەكەى تاوسى مەلەك
12/8/2014 رانیە
ڕەنجدەر


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە